کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رانی دۆڕاو سه ركردایه‌تی گۆڕان تاوانبار ده‌كه‌ن ! یه‌كێتی به‌ نیازی هه‌ڵگیرسانی شه‌ره‌ دژی گۆڕان

Tuesday, 13/10/2009, 12:00


ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ بووده‌ڵه‌یه‌ی ناو مه‌كته‌بی سیاسی و ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی كه‌ به‌ پیلانێكی داڕێژراو ئه‌یانه‌وێ ئاگری شه‌رێكی وێرانكه‌ر دژی گۆڕانخوازان به‌رپا بكه‌ن له‌ كوردستاندا ، بێگومان پاش هه‌ڵگیرساندنی چرای سه‌وزی تاڵه‌بانی بۆیان ، به‌ به‌رنامه‌ تاوان ئه‌به‌خشنه‌وه‌ به‌ سه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی گۆران و ڕه‌مزه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ درۆیان كردوه‌ خه‌ریكه‌ خۆشیان درۆكانی خۆیان لێ ده‌بێته‌ ڕاستی و واقیع .
شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ ٢٥/٧/٢٠٠٩ له‌ سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا ،بوه‌ هۆی نائارامی ده‌رونی مشه‌خۆره‌كانی ئه‌و حیزبه‌، بۆیه‌ باشترین ڕێگه‌ په‌لاماری ئیعلامی و قاچ گه‌ستنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر له‌ ڕیزه‌كانی ئه‌واندا بوون و ئێستا پشتگیری گۆڕان ده‌كه‌ن ،سه‌ركه‌وتی كوبه‌ و دلاوه‌ر و سوبحی و ڕه‌شید هه‌ڕێنه‌یی نمونه‌یه‌كی زیندوون بۆ كاره‌ هیستێریاكانیان، هێنانی خه‌ڵكی كاڵ فامی وه‌كو شێخ جه‌عفه‌ر و حه‌مه‌ سوور دوشیوانی و خوله‌ سه‌نگاوی كه‌ هیچ له‌ ئه‌لف وبای سیاسه‌ت نازانن و له‌ سایته‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیاردا لێدوانی عه‌جایب و غه‌رایب ئه‌ده‌ن ،فاكته‌رێكی به‌ هێزه‌ بۆ خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕ له‌ نێوان براكاندا ،ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر و چاودێرانی سیاسی بڕواننه‌ لێدوانه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ مشه‌خۆرانه‌ی باسمان كردن له‌ سه‌ره‌وه‌ ،ئه‌گه‌نه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ بانكهێشت كردنی كه‌سی ساویلكه‌ بۆ ناو دونیای ڕاگه‌یاند و لێدوان له‌ سه‌ر بابه‌ته‌ سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه‌ هه‌ستیاره‌كان به‌ بێ لێكدانه‌وه‌ی زانستی وهه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغه‌كانی خه‌بات و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی دونیا به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ ، ئه‌نجامی ئه‌م كاره‌ ته‌نها كارێكی غه‌وغائییه‌ و مه‌به‌ست لێی چه‌واشه‌كردنی جه‌ماوه‌ره‌ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رانی مافیای كورده‌ ..
حه‌مه‌ سوور دوشیوانی .. سه‌ركردایه‌تی گۆڕان تاوانبار ئه‌كات به‌وه‌ی به‌ كه‌ركوكییه‌كانی ووتوه‌ ((ئێوه‌ قه‌ره‌ج و دۆم)) ن ، من شكم له‌ لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ هه‌یه‌ ،چونكه‌ منیش كه‌ركوكیم و ئاگاداری وه‌زعه‌كه‌م له‌ نزیكه‌وه‌ ، له‌ دوای ڕوخانی ڕژێم ٢٠٠٣ كه‌ هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی كوردستان چوونه‌ ناو كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ حیزبایه‌تی نه‌ك كوردایه‌تی ،لێپرسراوه‌ حیزبییه‌كان ڕۆژانه‌ له‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌چونه‌ كه‌ركوك و عه‌سری هه‌مان ڕۆژ ئه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سلێمانی و شه‌وانیش بۆ ئه‌بوسه‌نا ، ئه‌م كاره‌ ناشرینه‌ كاك نه‌وشیروانی توڕه‌كرد ئه‌و كاته‌ جێگری سكرتێری گشتی بوو ووتی ((كه‌ركوكییه‌كان بۆ ناڕۆنه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌ی خۆیان))له‌مه‌ زیاتر هیچ سوكایه‌تی به‌ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و قاره‌مانی كه‌ركوك نه‌كردوه‌ ، به‌ڵام سه‌ریره‌كه‌ له‌وه‌یه‌ حه‌مه‌ سوور بۆ ئه‌و كاته‌ ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ی نه‌گرت ؟ جورئه‌تی نه‌بوو یان عه‌قلی پیانه‌شكا له‌و كاته‌یا ؟ یان ئێستا مه‌لا به‌ختیار به‌ ده‌فته‌ره‌ دۆلار قسه‌ی پێ ده‌كات ؟
له‌ كۆتاییدا .. به‌ هه‌موو حه‌مه‌ سوور و هاوشیوه‌كانی ده‌ڵێم كه‌ ژیان زۆر كورته‌ له‌ پێناوی سه‌روه‌ت و ماڵی حه‌رامدا شه‌ره‌ف و رابردووی خۆتان هه‌راج مه‌كه‌ن و میلله‌ت چه‌واشه‌ مه‌كه‌ن ،ئه‌وانه‌ی ئێوه‌ ئه‌مڕۆ به‌ نه‌یاریان ده‌زانن هه‌موویان تێكۆشه‌ر و ماندووی كوردایه‌تین و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری خۆتان بوون ،هه‌ر ئه‌وانیش له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پشت به‌ خواو جه‌ماوه‌ری گۆڕانخوازی كورد ده‌بنه‌وه‌ سه‌ركرده‌ و ڕابه‌رتان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە