٣١ ی ئاب، یان ئابڕووبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک؟
Thursday, 31/08/2006, 12:00
ئه‌م وتاره له 31ی ئابی 2006دا نووسراوه، ئه‌مساڵیش پاش پیداچوونه‌وه زیادکردنی زانیاریی سه‌ر له‌نوێ بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
که مرۆڤێکی ساده هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌کات، هه‌ر که شه‌و داهات و له‌گه‌ڵ سه‌ر خستنه سه‌ر بالیف، ئه‌و مرۆڤه له‌گه‌ل ویژدان و خوای خۆیدا ده‌که‌وێته گفتوگۆ، ئیتر شه‌ن وکه‌وی کرداره‌کانی ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌کات، کاره چه‌وته‌کانی ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌و له چاوانی ده‌تۆرێنن، ویژدان و ناخی زیندووی پێیده‌ڵێن، که له‌گه‌ڵ کازێوه‌دا بکه‌وه‌ره ڕاستکردنه‌وه‌ی چه‌وتیه‌کانت، داوای لێبوردن و گه‌ردن ئازادی له‌وانه بکه که هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ریان کردوه و دووباره‌ی مه‌که‌ره‌وه، ئه‌مه له سه‌ر ئاستی تاکه که‌سێک، ئه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ی میلله‌تێک و پارتێکی پێشڕه‌و ، که هه‌ردووکیان به ڕێکه‌وت ته‌مه‌نی په‌نجایی ده ساڵ له مه‌وبه‌ریان وئێستای شه‌ست ساڵه‌یان گوزه‌راندبێت، ده‌بێت چی بکه‌ن گه‌ر نه‌ک هه‌ڵه گه‌ر خیانه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان کرد؟ ئه‌وه ده ساڵی ڕه‌به‌قه له کاله‌نده‌ری پارتی پێشڕه‌ودا ٣١ی ئاب بوونی نییه، هاوڵاتی ئاسایی وته‌نانه‌ت کادیره‌کانی پارت نا‌وێرن بڵێن دوێنێ٠٠ ئه‌مڕۆ٠٠ سبه‌ینێ٠٠ ده ڕۆژ به‌ر له ئێستا یانی٣١ی ئابی فڵانه ساڵ، فڵانه کارم کرد یان ده‌یکه‌م یان گه‌شتێک ده‌که‌م٠٠، ئه‌مه چ مه‌مله‌که‌تێکی ترسه، چ لۆجیکێکه ته‌نانه‌ت نه‌توانی ده‌م بکه‌یته‌وه و بڵێی له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا، نازانم ئه‌مساڵ ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی کوردستان له‌به‌رنامه‌ی له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا چۆن ناوی ٣١ ی ئاب ده‌هێنن ٠ چه‌ند ململانێی نێوان هێزه‌کانی ناوخۆ سه‌خت و دژوار بوو بن ، نه ده‌بوایه په‌نا ببرێته به‌ر سه‌دام و سوپا خوێن‌ڕێژ و وێرانکه‌ره‌که‌ی.
له ٣١ ی ئابی ١٩٩٦ دا ده‌بابه‌کانی گاردی کۆماری، ئه‌و سه‌دام و سوڵتان هاشمه‌ی ئێستای ناو قه‌فه‌سه‌که، هه‌ولێریان داگیر کرد، ئه‌و هه‌ولێره‌ی که ئێستا بوه‌ته شاری خه‌ونه‌کان و شیراتۆن، جێی شانازی پارتی پێشڕه‌و وسه‌رۆکی هه‌رێم و برازای ئازیز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌٠ به‌ڵێ کاره‌سات له‌وه‌دایه ئه‌و شه‌رمه‌زارییه گه‌وره‌یه چاوی لێ بنووقێنرێت و باسی لێوه‌نه‌کرێت، ته‌نانه‌ت بیل کلینتۆن شه‌وی ٣١ ی ئابی ١٩٩٦ ووتی: گه‌ر من شێوه‌ی ئه‌و کاره‌م بکردایه، پاسه‌وانه‌کانی ده‌سته‌ی پارێزگاریم لێیان قبوڵ نه‌ده‌کردم، وورد بنه‌وه له مانای قووڵی ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی کلینتۆن. ئه‌و ٣١ ی ئابه ئۆپه‌راسێۆنی هێرشکردنه سه‌ر سه‌دامی شکست پێهێنا و نزیکه‌ی حه‌وت ساڵی تر ته‌مه‌نی ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆره‌ی درێژ کرده‌وه، گورزێکی کوشنده و جه‌رگبڕیشی له ئۆپۆزۆسێۆنی عیراقی‌دا و به سه‌ده‌هایان کوشت و بڕ کران، ڕۆژێک دێت که‌سوکاری ئه‌وانه داوای مافی خۆیان و دادگایی تاوانباران بکه‌ن٠
ناوی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی بارزانی ساڵی 1996 ته‌سلیمی سه‌دامی كردن
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه (1) ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بلاَو كرده‌وه كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی 1996 ته‌سلیمی حیزبی به‌عسی كرد‌و دواتر له سێداره‌دران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوه‌كه‌ی به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه‌وتووه ئاشكرایكردوه" بارزانی ساڵی 1996 له‌به‌رامبه‌ر رزگاركردنی شاری هه‌ولێر له هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كه شاره‌كانی كوردستانی كۆنترۆڵ كردبو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌سلیمی سه‌دام كردبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات " بارزانی به هاوكاری فازل میرانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌سلیمی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌عس كردوه.
ناوی هه‌ندێك له‌و سه‌ركردانه‌ی ته‌سلیم كران و دواتر له سێداره دران:
1- شێخ ئه‌بو عومه‌ر زوبه‌یعی- سه‌ركرده‌ی بالاَی حیزبی ویفاقی نیشتیمانی.
2- دكتۆر عه‌لا مه‌كی- به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی هه‌مان حیزب.
3- ئه‌بو دوموع ئه‌لبه‌سری- ئه‌ندامی حیزبی كۆنگره‌ی نیشتیمانی.
ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت جگه له مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا که‌سێکی ناو پارتی نه‌یوێراوه پرسیارێک بکات ده‌رباره‌ی ٣١ ی ئاب ، هه‌ندێک له کادرانی پارتی باس له‌و گفتوگۆ کورته‌ی نێوان عه‌لی عه‌بدوڵڵای سکرتێری پێشوی پارتی و مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ن، کاتێک عه‌لی عه‌بدوڵڵا دوای کاره‌ساتی ٣١ ی ئاب به مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: دۆسیه‌ی من ٣١ ی ئابی تێدا نه‌بوو، بابی مه‌سروریش ده‌نه‌ڕێنێت به‌سه‌ریدا: ده‌مێکه دۆسیه‌ی تۆ خاڵیه و هیچی تێدا نیه کاک عه‌لی ، ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه مامۆستا عه‌لی که هه‌موو ژیانی بۆ پارتی ته‌رخانکرد وه‌لانراوه و پۆستێکی فه‌رمی له پارتیدا نه‌ماوه، ئه‌ویش وه‌ک سکرتێره‌که‌ی تری پارتی جه‌وهه‌ر نامیق به‌بێده‌نگی له ته‌نیایدا کات به‌سه‌ر ده‌بات، ڕاستی و دروستی ئه‌م ئاخافتنه وا له گه‌ردنی ئه‌و کادرانه، چونکه وه‌ک نوسراو له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵگه‌یه‌ک نیه وابزانم تا مردنیش هه‌ر نابێت٠
سه‌رۆک و پارته‌که‌ی ته‌نها داوای لێبوردنێکیشیان نه له هه‌موو کورد و نه له‌و هه‌ولێره خۆشه‌ویسته‌شیان کرد، زۆر قاره‌مانی وه‌ک زه‌عیم عه‌لی ببورن فه‌ریق عه‌لی پله‌ی ئه‌فسه‌ریان به مه‌رسومی دیوه‌خان به‌رزکرایه‌وه، له پاداشتی ئه‌و فیداکاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ی که له ناحیه‌ی خه‌بات کردی له گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری و گاردی کۆماریدا، له کوبونه‌وه‌ی داگیرکردنی باژێڕه‌که‌ی خۆیدا شه‌وی ٣٠ له‌سه‌ر ٣١ ئابی ١٩٩٦، جگه له کورد له مێژوودا بیستوتانه کوڕی باژێڕێک له‌گه‌ل دوژمن‌دا شاره‌که‌ی خۆی داگیر بکات وه‌ک زه‌عیم ، له‌گه‌ڵ سپێده‌دا بایه‌قوشه‌که‌ی جه‌نگ کامه‌ران خه‌فاف، به ده‌نگه شووم و پڕ له ترسه‌که‌ی تۆوی مه‌رگی له کوچه‌و شه‌قامه‌کانی ئه‌و هه‌ولێره بێ وه‌یه‌دا ده‌چاند، ئه‌و به‌یانیه هه‌ولێر مه‌رگی خۆی ده‌خواست ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ی نه‌دیبایه، هه‌ولێر به ئازارێکی قووڵه‌وه گێنگڵی ده‌دا. ته‌یراوه بانگی له ته‌عجیل و باداوه ده‌کرد، ئه‌رێ پێم بڵێن ، ئه‌وه ڕاسته خه‌نجه‌ره‌کانی خۆمانه له دڵ وپشتمان ده‌درێت. وه‌ڵام له قوڕگێککی گریاناوی و تاساوه وه ده‌هات: به‌ڵێ ڕاسته ٠٠به‌ڵێ ڕاسته‌٠
سه‌رۆک که هه‌رده‌م بۆ داماوانی ووڵاته‌که‌م ده‌ستی نوقاوه، ئه‌و ڕۆژه به ده‌ستکراوه‌ییه‌وه سه‌فته دیناری سویسری ده‌دایه ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌شداری عه‌مه‌لیاتی ته‌حریری ئه‌ربیل و ده‌یه‌ها مه‌ڕیان بۆ نانی ئێواره‌ی ٣١ ی ئاب ده‌دا به زه‌ویدا. له‌یاداشته‌كه‌ی "ڕائید حسن عه‌تیه حسین سالم"دا هاتووه " 7.9.1996 پاش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ڕزگار كردنی شاری هه‌ولێر ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن لیوا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ساڵح ئامری ئائید فه‌یله‌قی یه‌ك فه‌رمانمان بۆ ده‌رچوو كه‌له‌گه‌ڵ هێزی هاوكارو هاوڕێ دا " پارتی" له‌بینای پارێزگا كۆنگره‌یه‌ك سازبكه‌ین، له‌وێ چاوم به‌جه‌مال و دڵشاد كه‌وت كه‌دوو نوێنه‌ری سه‌ربازی هێزی هاوڕێ بوون، له‌كاتی كۆنگره‌كه‌دا كه‌سێك هاته ژوره‌وه پرسیم ئه‌مه كێیه وتیان مه‌سعود بارزانیه، پێی وتین " اهلا بكم فی اربیل" و وتی ئه‌وه ده‌مانچه‌یه‌ك له‌منه‌وه دیاریه بۆ تۆ،منیش پێم وت تۆ لایه‌نی ناڕه‌سمیت من دیاری تۆ قبوڵ ناكه‌م ئه‌گه‌ر من شایه‌ن بم له‌سه‌ركرده‌ی خۆم دیاری وه‌رده‌گرم."
ڕائید حسن عه‌تیه له‌شوێنێكی تری یاداشته‌كه‌یدا ده‌ڵێ " له 8.9.1996 له‌كاتێكدا له‌ناوچه‌ی بیستانه-دێگه‌ڵه بووین و له‌لایه‌ن هێزی تێكده‌ران "یه‌كێتی" ڕوبه‌ڕوی به‌رگری بوینه‌وه به‌دۆشگه‌ی 14.5 ئه‌وه‌بوو 7 له‌هێزه‌كانی تێكده‌ران بوون هه‌مویانمان كوشت، له‌وكاته‌دا دڵشاد ده‌مانچه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ هێنام به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش ڕه‌دم كرده‌وه به‌ته‌واوی و وتم دیاری من ته‌واو كردنی ئه‌ركه‌كه‌مه به‌سه‌ركه‌وتویی، دوای ئه‌وه ڕۆشتین به‌ره‌و دێگه‌ڵه‌و تۆپبارانێكی خه‌ستی ناوچه‌كه‌مان كرد چونكه ده‌بوو به‌ره‌و كۆیسنجاق بچین، كاتێك گه‌یشتینه دێگه‌ڵه له‌گۆڕه‌پانێكدا 270 لاشه كۆكرابویه‌وه كه‌به‌بۆردومانه‌كانی ئێمه كوژرابوون."
ناوبراو نوسیویه‌تی "پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه لایه‌نی ئه‌منی خۆمان پێیان وتم له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه دیاریه‌كت بۆ هاتووه بییم دڵشاده پێم وت من كارم له‌گه‌ڵ ئێوه ته‌واو بووه‌و ئه‌و دیاره وه‌رناگرم دیاری من له‌لای سه‌رۆك سه‌دام حسینه."
هه‌ر له‌و یاداشته‌یدا ڕائید حسن عه‌تیه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن سه‌دام حسینه‌وه ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری یروتیكی 9 ملم و 150 هه‌زار دیناری ئه‌كاته‌و نۆته‌شوجاعه‌یه‌كی به‌مه‌رسومی 262 له 14.10.1996 دا پێشكه‌ش كردووه(2).
ئه‌و ڕۆژه په‌یکه‌ری شه‌هیده‌کانی کورد له ژێر پۆستاڵی گاردا ته‌راتێنیان پێده‌کرا، وه‌ک په‌یکه‌ره سپیه‌که‌ی ڕێبازی شه‌هیدی یه‌کێتی که له به‌رده‌م بانکی ڕه‌شید و له سه‌نته‌ری هه‌ولێر دانرابوو، دوایش هزره‌وانی دووبه‌ره‌کی فرانسوا هه‌ریری له کۆڕه‌کانی دوای ٣١ی ئاب ده‌یبێژا، پارتی گاردی کۆماری وه‌ک جاش به‌کارهێناوه، به پاره شه‌ڕمان پێکردون وجه‌ماعه‌تمان له هه‌ولێر پێ ڕاوناون، له ڕابردودا جاشی حکومه‌ت به پاره شه‌ڕی ئێمه‌یان ده‌کرد، ئێمه وه‌ک پارتی و سه‌رکردایه‌تی لێزانانه توانیمان تۆڵه‌ی چه‌ند ساڵه‌یان لێبکه‌ینه‌وه و ئێستا ئێمه ئه‌وانمان کرد به جاش، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێستا هه‌ولێر له ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمه‌دایه، ئه‌مه‌یه لۆجیکی ئاخافتن!
له‌و کۆڕانه‌دا ده‌یان کادری پارتی ئاماده ده‌بوون ، که‌سیان نقه‌یان نه‌ده‌کرد، ئه‌و ڕۆژه که‌س له هه‌ولێر به‌تایبه‌تی و کوردستان به گشتی بڕوای نه ده‌کرد کورد هانا بۆ دوژمن به‌رێت، زۆربه‌مان ده‌مانووت دیعایه‌ی یه‌کێتیه، تا له کاتژمێری دوو نیوی پاش نیوه‌ڕۆدا، ڕادیۆ خه‌واڵوه‌که‌ی به‌غدا له خه‌وی نیوه‌ڕۆ بێ‌دار بوه‌وه و بێژه‌ره‌که چاوی هه‌ڵده‌گڵۆفی و بڕوای به چاوی نه‌ده‌کرد ، ئینجا بروسکه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی ئێستای خوێنده‌وه، که تێیدا داوای یارمه‌تی له سه‌دام کرد بوو به هانایه‌وه بێت، بۆ پاراستنی عێراقی هه‌مووان له مه‌ترسی ئێرانیه‌کان! درێژه‌ی ئه‌و باسه له بیره‌وه‌ریه‌کانی تاریق عه‌زیزو زۆر کتێبی تریشدا هه‌یه‌٠
تا ئێستاش ڕاستیه‌ک هه‌یه که‌م که‌س ده‌زانێت و به ده‌گمه‌ن گه‌ر به نهێنیش بێت که‌سێک بوێر بێت و باسی لێوه بکات، ئه‌ویش ئیهانه‌کردنی هه‌موو کورده، جنێوێکه له پێشدا به پارتی پێشڕه‌و و سه‌رۆکه‌که‌ی دراوه له ٣١ ی ئابدا، له ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه به هه‌مووان دراوه و که‌س لێی نایه‌ته وه‌ڵام، په‌ڵه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده ڕه‌شه، فاستی هه‌موو دونیای پێدا بکه‌یت سپی نابێته‌وه و نایسڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌فسوس ئه‌ویش ئه‌و دیاریه‌یه که له‌شکری ئه‌نفال و سوڵتان هاشم و هۆلاکۆی به‌عس له په‌رله‌مانی کوردستاندا جێیهێشت، دیاریه‌ک ،گه‌ر یه‌کێک تۆزێک ئابڕووی تێدا بوایه جارێکی دی باسی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و ئیراده‌ی میلله‌تی بۆ هه‌تا هه‌تایه نه‌ده‌کرد، ده‌زانن ئه‌و دیاریه چی بوو؟ ئه‌و دیاریه بۆن پیسه، ببورن و دوور له ڕووتان پیسایی دڕنده‌کانی گاردی کۆماریه که له به‌رده‌می ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و ١٠٥ په‌رله‌مانتاری کوردا له نێو بینایه‌ی په‌رله‌ماندا دایاننا، چیرۆکی ئه‌و پیساییه که به په‌له له هه‌مووان شاردرایه‌وه، سه‌رمێزه‌کانیان به په‌له پاککرده‌وه، ئێستاش ئه‌وانه‌ی ئاگاداریی پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشه‌ڕۆییانه‌ی گاردی کۆمارین نا‌وێرن باسی لێوه‌بکه‌ن و ده‌یبه‌نه ناو گۆڕ(به پێی زانیاریه‌کان خوالێخۆشبوو جه‌وهه‌ر نامیق سالم لای چه‌ند که‌سێکی زۆر نزیک له‌خۆی ئه‌م نهێنیه‌ی باسکردوه به‌ڵام ئه‌ویش نه‌یوێراوه به ئاشکرا باسی لێوه بکات، ڕاستی و دروستی ئه‌م باسه له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌دایه که ئه‌م نهێنیه باس ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕۆژێک دێت ئه‌مه‌ش به ئاشکرا باسی لێوه بکرێت)، دڵنیاشم ئاگاداره‌کان یه‌که‌م که‌سن که ئه‌م نهێنیه‌ی باسم لێوه‌کرد به درۆیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستراو ناوزه‌ده بکه‌ن، چونکه ده‌ترسێن که ئه‌وان تاوانبار بکرێن به درکاندنی ئه‌م نهێنیه پڕ شه‌رمه‌زارییه، که وێنه‌ی نیه و له‌وه‌ش ده‌ترسێن دوایش بێسه‌رو شوێن بکرێن، به‌ڵام ڕۆژێک دێت خاوه‌ن ویژدانێک تیشکێک بخاته سه‌ر ئه‌م ڕاستیه، که که‌رامه‌تی میلله‌تێکی تیا ئه‌تک کرا٠
ڕۆژه درێژه‌کانی دوای ٣١ ی ئاب زامی قوڵیان له دڵ ومێشک و ویژدانی دانیشتوانی هه‌ولێری ١٩٩٦ دا جێهێشتوه، ئێواره سامناکه‌کان که لاوه خه‌مناکه جلک ڕه‌شه‌کان به پاڵ سواری پیکابی چه‌کداره کورده ئازاکان) هێزی فه‌له‌ک (ده‌کران، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆشاکی ڕه‌شیان پۆشیبوو، تاوانبار ده‌کران به‌وه‌ی که ئه‌و لاوانه چاویان به ئازادیی هه‌ولێر و سه‌رکه‌وتنی پارتیدا هه‌ڵ نایه‌ت، ئازادی یان له‌ده‌ستدانی سه‌روه‌ری ووڵاتێک.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی بلاَو كرده‌وه كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی 1996 ته‌سلیمی حیزبی به‌عسی كرد‌و دواتر له سێداره‌دران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوه‌كه‌ی به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نه‌وتووه ئاشكرایكردوه" بارزانی ساڵی 1996 له‌به‌رامبه‌ر رزگاركردنی شاری هه‌ولێر له هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كه شاره‌كانی كوردستانی كۆنترۆڵ كردبو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌سلیمی سه‌دام كردبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات " بارزانی به هاوكاری فازل میرانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌سلیمی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌عس كردوه.
1)
http://knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=29882)
http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=1941
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست