پارتی و یه‌کێتی ده‌یبه‌نه‌وه ، به‌ڵام..
Monday, 11/05/2009, 12:00
ماوه‌یه‌که جموجۆڵی بۆچونه‌کان ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ، پێوانه‌یه‌کی باشی له‌گفتوگۆکانی سیاسه‌تمه‌داران تا چینه‌کانی خواره‌وه‌ی خه‌ڵک داپۆشیوه .
هه‌موو ئه‌و پێوانانه بۆ حیزب و سه‌رکرده‌کان ده‌رباره‌ی بردنه‌وه‌و دۆراندن ، یان هێنانی ژماره‌ی کوردسییه‌کان ، بۆچونه و ناچێته چێوه‌ی پێکاندنهوه . زۆر ته‌قدیر یان بۆچون ده‌توانرێت نزیکییه‌ک دروست بکات له ڕاستییه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشتوانرێت به‌ته‌واوی پشتی پێ ببه‌سترێت .
له‌پێش هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکدا دوو ده‌نگۆ هه‌یه ، یه‌کێکیان به لۆژیک و ئه‌وی تریان سێبه‌ر . ده‌نگۆی سێبه‌ر دوو هۆی گرنگی له‌پشته ، ئه‌ویش یه‌کێکیان عاتفییه که لایه‌نگرانی حیزب و گروپه سهرپێییهکان بێ بنه‌ما شه‌قامه‌که پر ده‌که‌ن له هاشوهوشی ژماره‌ی زیادکردن بۆ حیزبه‌که‌یان و بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی به دۆراو ، هه‌رچی لایه‌نه‌که‌ی تره که حیزب ڕاسته‌وخۆ له‌پشتیه‌وه زیره‌کانه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ مێشکی شه‌قامه‌که ده‌کات و له‌کاتوساتی گونجاو‌دا کۆمه‌ڵێک ڕسته‌و ژماره‌ی خه‌یاڵی ده‌خاته شه‌قامه‌که به‌بێ هیچ پێوانه‌یه‌کی دروست ، که خه‌ڵکه ڕهشهحیزبییهکه گه‌وره‌ترو ده‌نگۆیه‌کی زیاتری پێ ده‌به‌خشن . یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک به‌ئاراسته‌ی بردنه‌وه ، به‌گه‌ر خستی میدیایه . هه‌موو لینکه‌کانی مێدیا ده‌توانن کارکرده‌ی باش و خراپ بکه‌نه سه‌ر خه‌ڵک و دواتر هه‌ڵبژاردنه‌کان ، ده‌بینین ماوه‌یه‌که به‌شیکی زۆری میدیای حیزب وابه‌سته بووه به داخوازییه‌کانی خه‌ڵکه‌وه ، فڵان وزیر و فڵانه ئه‌ندام مه‌کته‌بی سیاسی لهکردنهوهو داڕشتنی قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه تا هتد ، به‌شدار بووه . ئه‌مانه به‌شێکن له ڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵکی ، که له‌ناوه‌ڕۆکدا خه‌ڵه‌تاندنێکی ڕاشکاوانه‌یه ، وهبهشێکیشه لهونهخۆشییه سیاسییه‌ی که حیزب له کوردستان و ناچه‌که‌دا توشی هاتووه ، ده‌کرێت به‌ڕووه‌که‌ی تردا ناوه‌ڕۆکی گه‌نیوی حزیب بخوێنینه‌وه ' که هیچی له‌باردا نه‌ماوه . به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌ی ئێستا له سه‌روسه‌ودای له په‌رژین ده‌رچوی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، ئه‌و هه‌موو به‌ڵێن و خۆدژڵاوی کردنه‌یه .
دیوی لۆژیک که حیزب خۆی باش دهخێنێتهوهو له ده‌نگده‌رانی خۆیشی به‌ئاگایه . ده‌زانێت چیکردووه‌و چه‌ندیشی بۆ ڕازیکردنی به‌رامبه‌ره‌که‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه ، یان خۆی خوێندۆته‌وه له‌ماوه‌ی حوکمیدا به چ ئاکارێکدا هه‌نگاوی ناوه‌و وه چه‌ند ڕازی بون و ناڕازی بونی وه‌چنگ هێناوه . ئه‌وسا پیلانێکی باش له چێوه‌ی حیزب و پاشان بۆ ده‌ره‌وه‌ی حیزب به شێوه‌یه‌کی خشته‌یی داده‌ڕێژێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌نگاو بۆ هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانکراوه‌که ده‌نێت . سکرتێر یان قسه‌که‌ری فه‌ڕمی حیزبکه ده‌م له ژماره‌ی ههوادرانیان ده‌ده‌ن ، ئه‌گه‌ر سه‌داسه‌د ڕاستیش نه‌بێت ، ئه‌وا ده‌توانرێک نزیک ببنه‌وه له ئه‌نجامه‌که .
کورد تا زیان نه‌کات وه‌خۆ ناکه‌وێت . ئه‌مه قسه‌ی شارباژێڕییهکانه .
پارتی و یه‌کێتی هێشتا کاتی قانونی خۆیان ماوه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به گه‌یاندنی پیلان و پڕۆژه بۆ خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ ببه‌خشن . بێ یاسایانه که‌وتونه‌ته پهلاقاژێ به‌هه‌موو لایه‌کدا و کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌شیان خستۆته به‌رده‌می خه‌ڵک که ته‌نها تایبه‌تمه‌نده بۆ پێش هه‌ڵبژاردن ، له‌وشێوه به‌ڵێنانه له مێژه مێشکی نه‌وه‌ی پێش و پاش ڕاپه‌ڕینیان لێ پڕ بووه ، وه هیچ شتێکی نوێیان بۆ زه‌مه‌نه‌که پێ نییه .
ئێستا ئێمه له چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنداین ، له‌به‌رده‌م نوێترین گۆرانکاری یان گه‌ڕانه‌وه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 1992 ، لێره‌دا شتێک ڕه‌چاو ده‌کرێت که که‌ره‌سه خاوه‌کانی به‌رده‌می حیزب که هێزی مرۆییه ، جیاوازتره له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژانه‌دا ، ئه‌م جاره‌یان هه‌وادارانی حیزب له‌سه‌ر ته‌نافێکی پته‌وی ده‌مارگیری ههڵنهنشیون ، بیری حیزب ناتوانێت فودانێکی هانده‌ری نێوسنگهره خوێناوییه‌کانیان بێت ، ئه‌م جاره خوێن زۆر به‌ئاسته‌م بڕیار له یهکلایکردنهوهکان ده‌دات به‌ڵام : حیزب بهچاپگهیهنهری پسوڵه‌ی ده‌نگدان و پاسه‌وانی سه‌ر سندوقه‌کان و بڕیارده‌ری یاساکانێتی ، به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو ڕاهاتنێكی باشیان له تهزویکردنی ده‌نگه‌کاندا بۆ گلاندنی یه‌کتری هه‌یه ، بۆیه ده‌کرێت به‌بێ پێچوپه‌نا مرۆڤ بڕیار له بردنه‌وه‌ی لیستی پارتی و یه‌کێتی بدات ..
11 . مای . 2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست