کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ مه‌سعود به‌رزانی بۆ کوێ هه‌ڵدێت ؟

Sunday, 27/02/2011, 12:00




له‌مێژه‌ئه‌م پرسیاره‌له‌لام گه‌ڵاڵه‌بووه‌، ئه‌رێ مه‌سعود بارزانی بۆکوێ هه‌ڵدێت ؟ ، ڕاکردن به‌رامبه‌ر به‌راستێکان و خۆدانه‌ده‌سته‌وه‌و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل کولتورێک نییه‌که‌نامۆبێت به‌پارتی دیموکرات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، مه‌لا مسته‌فای بابۆیان له‌ساڵی 1975 له‌دوای ڕێکه‌وتنێکی دوو قۆڵی نێوان ووڵاتی عێراق و ئێران به‌بێ ئه‌وه‌ی راپرسی گه‌ل بکات و باوه‌ڕی به‌هیزێکی وه‌ک 150000 پێشمه‌رگه‌بکات له‌ به‌رپرسیارێتی هه‌ڵات و خۆی خزانده‌باوه‌شی ئه‌مریکاوه‌، ئه‌م هه‌ره‌سی هزری و جه‌ستیه‌ی پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی ئه‌مڕۆ بووه‌به‌میراتێک بۆ نه‌وه‌کانیان و ها ئه‌مڕۆ یان به‌یانی که‌شکۆڵه‌کانیان ده‌پێچنه‌وه‌و ئه‌م نیشتیمانه‌چۆڵ ده‌که‌ن .
شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ئه‌مڕۆی باشوری کوردستان ته‌نگی به‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چنیوه‌ئه‌وه‌ی جێی نه‌گبه‌تی مه‌سعود بارزانییه‌که‌ئه‌مڕۆ وه‌ڵاته‌ئه‌وروپێکان به‌ناو دیموکرات که‌خۆشبه‌ختانه‌ناتوانن داڵده‌ی سه‌رکرده‌دیکتاتۆر و فاشیسته‌کان بده‌ن ،‌وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کیش سه‌ره‌تا ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر پاره‌ی ووشکیان که‌له‌بانکه‌کانی ئه‌واندا خه‌واندویانه‌، بارزانی و داروده‌سته‌که‌ی له‌م ڕاستیه‌حاڵی بوونه‌هه‌ربۆیه‌توانیان به‌پاره‌ خه‌ڵاتی به‌ناو ناتۆی پێببه‌خشن و ده‌یه‌وێت له‌م ووڵاته‌وه‌ده‌رگایه‌کی خێر و به‌زه‌یی له‌ ئه‌وروپا بکاته‌وه‌، ئه‌و خه‌ڵاته‌ی مه‌سعود وه‌ریگرت به‌خه‌ڵاتی ئاشتی ناوزه‌ند ناکرێت چونکه‌خودی ناتۆ هێزێکی هێرش به‌ره‌و پشت به‌هێزی سه‌ربازی سه‌رکوتکردن ده‌به‌ستێت ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م خه‌ڵات وه‌رگرتنه‌چه‌ند ڕۆژێک دوای ڕووداوه‌دڵته‌زیێه‌که‌ی شاری سلێمانی ئاته‌ئاراوه‌، ئه‌مه‌خۆی له‌خۆیدا په‌یامێکه‌بۆ هه‌ندێ درێژ کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی موسعود بارزانی به‌لای ناتۆته‌وه‌ ، سه‌دام بۆ خۆده‌رخستن له‌دوا ڕۆژانی ده‌سه‌ڵاتیدا نمایشێکی فسفس پاڵاوانه‌ی کرد و بۆ دواجار نه‌بینرایه‌وه‌، سه‌رۆک تونس به‌هه‌مان شێوه‌له‌گه‌ڵ موباره‌کدا ، ئه‌مڕۆ قه‌زافیش له‌گۆڕه‌پانی جه‌ماوه‌ر دوا نمایشی خۆی کرد ، ئه‌مڕۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ئازایه‌تی پیاوه‌کانیانه‌وه‌نییه‌که‌ئه‌مڕۆ ته‌قه‌له‌کورد ده‌که‌ن به‌ڵکو ئه‌وه‌ترس و به‌چۆکدانیانه‌به‌رامبه‌ر شاڵاوی گه‌ل خۆ هیچ که‌سێک ئه‌وه‌نده‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی گه‌لی کورد ناناسیت له‌هه‌موو جارێکدا ئه‌وان ڕایان کردووه‌و گه‌ل هه‌ر له‌سه‌ر پێ بووه‌و شه‌ڕی خۆی کردووه‌له‌پێناو به‌ده‌ست خستنی مافه‌ڕه‌واکانیان ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و گه‌له‌دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌ت و زۆرداری ئه‌وان به‌رخودان ده‌که‌ن و له‌به‌رده‌م ئه‌م زوڵم و زۆریه‌ی ئه‌واندا مل شۆڕ ناکه‌ن ، من پێم وایه‌که‌مه‌سعود و دارو ده‌سه‌ته‌که‌ی کاتی ئه‌وه‌یان هاتووه‌که‌له‌ئیتالیا له‌دوورگه‌یه‌ک شوێنێک بۆخۆیان دابین بکه‌ن ، چونکه‌گه‌ل ده‌ستبه‌رداری داخوازێکانیان نابن ، به‌ڵام هه‌روه‌کو گووتم گه‌لۆ ده‌بێت مه‌سعود بارزانی به‌ره‌و ئیتالیا نه‌چێت باشه‌ده‌بێت موسعود بارزانی بۆکوێ هه‌ڵبێت ؟ .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە