كوتله‌ى یه‌كگرتوو داوا ده‌كات متمانه له سه‌رانى كۆمسیۆنى بالاَى هه‌لبژاردنه‌كان بسه‌نرێته‌وه
Monday, 12/10/2009, 12:00
محمد ئه‌ركان - سایتى یه‌كگرتوو
پاش بانگهێشت كردنى فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به مه‌به‌ستى لێپرسینه‌وه‌ى له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ى رِوبه‌رِوى كۆمسیۆن كراوه‌ته‌وه و نزیك بونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ،داواكان بۆ چاكسازى كردن له‌و كۆمسیۆنه‌دا له په‌ره‌سه‌ندن دایه .
په‌رله‌مانتار محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له لێدوانێكى تایبه‌ت دا بۆ سایتى یه‌كگرتوو دووپاتى كرده‌وه كوتله‌كه‌یان داواده‌كات كارى جدى بكرێت بۆ لێ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رانى كۆمسیۆن و پێى وایه كۆمسیۆن به ئالیه‌تێكى حزبی دانراوه و نه‌یتوانیوه بێ لایه‌نى خۆى بسه‌لمێنێت .
ناوبراو ووتى ئه‌وان پشتیوانى له‌و داوایه ده‌كه‌ن كه ده‌كرێت بۆ له‌سه‌ر كار لابردنى سه‌رانى كۆمسیۆن چونكه كۆمسیۆن پێویسته جێگه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵك بێت ،ئه‌و كه‌سایه‌تیانه پرسیارى زۆریان له‌سه‌ر دروست بووه .
سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وتیشی ده‌وترێت له ئه‌گه‌رى گۆرِانی سه‌رانى كۆمسیۆندا كار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌كات ئه‌وا پێشنیارى ئه‌ومان كردووه لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى بالاَ پێكبهێنرێت به‌شێوه‌یه‌كى كاتى تا دواى هه‌ڵبژاردن له نزیكه‌وه چاودێرى كاره‌كانیان بكات .
زانیارى زیاتر له‌م لێدوانه‌وه ده‌بیستن :
http://www.kurdiu.org/kurdiu/dang/mhmedahmed1.mp3
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست