ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی جه‌لال له‌گه‌ڵ قادر عهزیزو محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
2058 بینراوە
ئه‌مڕۆ کوردوستانی نوێ و ڕاگهیاندندنهکانی ینک ئه‌م هه‌واڵه گرنگه‌یان بڵاوکرده‌وه . دیاره هه‌موو خه‌ڵکی کوردوستان ده‌زانن که ناکرێت ینک و پ‌د‌ک پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ چوار حیزبه‌که تێکبده‌ن چونکه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی سه‌رکرده‌کانی ئه‌م چوار حیزبه بۆ لای مه‌سعودو جه‌لال نه‌بێت ئه‌وا میدیای ینک و پ‌د‌ک شه‌وانه باسی چی بکه‌ن بۆ خه‌ڵک بڵێن ئه‌مڕۆ کاک یان مام چی کردووه لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کانیان به‌چی ڕه‌ش بکه‌نه‌وه ، که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانیان به چ هه‌واڵێک ده‌ست به‌کاربن .
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاچی مه‌حمود بوونه‌وه به هه‌واڵ بۆ میدیاکانی ینک هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یش که به‌رده‌وام هه‌واڵی سه‌ردانی ئه‌م زاتانه بڵاوبکرێته‌وه مامی گه‌وره یان باشتر بڵێم فهخامهی ڕه‌ئیس سه‌رو دهمانچهیشی به‌دیاری دانێ .
مام جه‌لال ئه‌گه‌ر بۆ جه‌ژنی له‌دایک بوونی که‌سێکیش بچێت هه‌ر ده‌مانچه ده‌بات بۆ دیاری و پیرۆزکردن چونکه لای فهخامهی ڕه‌ئیس ده‌مانچه پڕ به‌هاترین دیارییه بۆ دۆست و ئه‌حباب...
چوار حیزبه‌که ئه‌وه دوانیان فت ئه‌ڵڵا که‌ریم و ڕه‌حیمه بۆ دووه‌که‌ی تری باوه‌ڕناکه‌م هه‌واڵه‌کان ته‌نها به سه‌ردانی ئه‌م دوانه پڕ ببێته‌وه له‌به‌رئه‌وه ئه‌و جووته مهلایهیش ههردههێننهوه (سه‌ڵاحه‌دین و باپیر) به‌ڵام جا ئیتر ئه‌مڕۆو به‌یانی که‌وتووه .
ئه‌وانیش سه‌رو کڵاشینکۆفیان له‌وه‌ی بنلادن بداتێ ژیر ده‌بنه‌وه دیاری فهخامهی ڕه‌ئیس گاڵته نییه . هاوپۆلێکی مام کهلهمنداڵیدا هاوکلاسی بوو ده‌یگووت کاکه وه‌ڵڵا ئه‌وسایش هه‌روابوو هه‌موو منداڵه‌کانی به‌شه‌ڕ ئه‌دا و دوایی هه‌ر به‌خۆی ده‌چوو ئاشتی ده‌کردنه‌وه.
فڕانسوا حه‌ریری ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی خۆیان پێیده‌ڵێن شۆڕشی گوڵان له گوڵاندا نووسی بووی که یه‌که‌م ئاگری شۆڕش جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵگیرساند و بارزانی ئاگادار نه‌بوو که ئه‌ولای خۆیه‌وه کردییه ته‌قه‌و کوشت‌وبڕ .
شه‌رمه له‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتن و داهێنانه‌دا دیاری ده‌ستت له چه‌ک تێنه‌په‌ڕێت ، شه‌رمه که‌له‌دوا ساڵه‌کانی ژیانیشیا هه‌روه‌کوو عه‌شایه‌رێک چه‌ک به موقه‌ده‌سترین دیاری ده‌زانێت . ئابڕوو چوونێکی تره بۆ ڕۆژنامه‌ی کوردوستانی نوێێش که لاپه‌ڕه‌کانی به هه‌واڵی ئه‌و دیارییه جوانه‌ی فهخامهی ڕه‌ئیس پڕده‌کاته‌وه..
بفه‌رموون ئێوه‌و ده‌قی هه‌واڵه‌که له کوردوستانی نوێوه :
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ 2/2، سه‌رۆك مام جه‌لال له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌سلێمانی پێشوازییه‌كی گه‌رمی كرد له قادر عه‌زیز سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، كه به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ردانیان كردبوو.
له‌دیدارێكی دۆستانه‌دا، سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر به‌گه‌رمی به‌خێریهێنان و به‌بایه‌خیشه‌وه مه‌سه‌له سیاسییه‌كانی كوردستانیان تاووتوێكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جه‌خت له‌و راستییه كرایه‌وه كه‌یه‌كێتیی ریزه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتیی ریزه‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان زۆر پێویسته‌و ده‌بێت ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو رۆژێك زیاتر یه‌كێتیی ریزه‌كانی حزبه كوردستانییه‌كان و ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان بپارێزرێت به‌تایبه‌تی كه‌هێشتا ئامانج و ده‌ستكه‌وت و داخوازییه ره‌واكانی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵه‌مه‌ن بۆ چه‌سپاندن و درێژه‌پێدانی خه‌باتی یه‌كگرتووی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
هه‌مووشیان له‌سه‌ر ئه‌و رایه كۆكبوون، كه‌پاراستنی یه‌كێتیی ریزه‌كان ئه‌ركی پیرۆزی هه‌موولایه‌كه‌و نابێت هیچ كارێك بكرێت كهدرز بخاته ریزی یه‌كگرتووی كوردایه‌تی و ریزی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه.
دواتر، سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌مانچه‌ی وه‌ك خه‌لات و رێزلێنان به‌خشییه قادر عهزیزو محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له‌پێشمه‌رگه هه‌ره دێرینه‌كانی شۆڕشن.
لای خۆشیانه‌وه، سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشان و سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان زۆر سوپاسی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌و ئه‌و رێزلێنانه‌و رۆڵی ئه‌ویشیان به‌رزنرخاند له‌پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی عیراق و كوردستان.
http://www.knwe.org/kn-htm/kn32.htm