بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئیجازەی چوونە سەری ڕەش لە کوێ ئەدرێت!؟

Tuesday, 18/03/2014, 12:00






دەڵین گەورە ئاو دەڕژێنێت...
بچووکیش پێی لێ دەخشێنێت..
گەورە کانی ئێمە نەک ئاو خوێنیان ڕشت
بچوکەکانیش خۆیان تێدا گەوزاند..
ئیجازەی پیرمام لە کوێ ئەدرێت
لە گردەکەی دەباشان..
یا لە گردە پیرۆزەکەی کاک نەوشیروان..
تاڵەبانی زیاتر لە نیو سەدە شەڕی کردن
کوڕو کچ و ژن و باوک و دارو بەردی دا بەکوشت
لەکۆتاییدا..بەشەرمەوە
بەتەوسەوە...
جا بۆ نەڵێین بەفەخرەوە؟؟؟
کاندیدەکەی بارزانی بوو..
کاکە نەوەم جا چی نەکرد
جا چی نەوت..
پێش کۆتایی...
پێش گۆران گۆڕانکاری..
کوردستانی ڕادەستی دەستێکی ئەمین کرد.
ئیجازەی پێچەکانی سەری ڕەش و پیرمامە
داگیر کراوەکەم
لە کوێ ئەدرێت؟؟
ئەوانەی ئیجازەکەیان کۆن بووە
بابێن تازەی بکەنەوە هەتا زووە؟؟
دەڵین ئاو ڕشتن خێرە...
کاتی چوونە سەفەریش...
دایکمان سەتڵێ ئاوی ڕوونی
لەدوامانەوە دەرشت
دەبێت ئەوانەی دەچنە زیارەتی
سەرۆکێکی خوێن ڕێژ..
سەتڵێ خوێن بەرن...
خوێن بەرن خوێن!!
ئاخر سەرۆک ووتی:
بەو گوێیانەو
بەوچاوانەی خۆم گوێم لێبوو
ئێمە بەخوێن هاتووین و بە خوێنیش دەچین؟؟
دەڵین.. ئێستاکە؛
بۆ چوونە سەری ڕەش
مۆری (مۆر) باشتر دەیخوا لە(سەوزەکە)..
ووتیان...
ئێ بۆ ووتیان..
یەکێک بەگوێچکەمیا چرپاند..
لەگردەکە پێیان ووتین..
بڕۆن سوڵحی عەشایری بکەن..
کەسوکارە سەربەرزەکەی ١٧ی شوبات؟
کێ نەیبینی؟؟
زیاد لە ٦٠ ڕۆژ لەبەردەرکی سەرا
قیڕاندیان...سەرۆک بە قوربانت بێت
لێ.. بینیمان هەندێکیان
لە پێجەکانی مەسیف بەشەڕ دەهاتن
لەسەر ئەوەی کامەیان پێشتر لەبەرەم
مەلیک مەسعودا بیقیڕنێت..
قێراندیان..بەڵام قڕیان تێکەوت
قڕیان تێکەوێ، قڕ....
ئەوانەی سەری ڕەش
بە قیبلە دەزانن!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە