کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نهێنيه‌كانى پشت تيرۆركردنى به‌رپرسي پاسه‌وانه‌كانى مام جه‌لال چين؟

Sunday, 24/11/2013, 12:00

1668 بینراوە


ماوه‌ييه‌كه‌ ديارده‌ى هه‌لَكوتان و په‌لامار و به‌گژداچونه‌وه‌ و تيرۆر كردن له‌سلێمانى بووه‌ته‌ حالَه‌تێك رِه‌نگه‌ دۆخي بوون به‌ديارده‌ له‌خۆي بگرێ و ئه‌و ئه‌منيه‌ت و ئاسايشه‌ى هه‌ميشه‌ به‌لايه‌نێكى گرينگ بۆ سه‌روه‌ري ياسا له‌و شاره‌ ناوزه‌د ده‌كرا، خه‌ريكه‌ درزي تێ ده‌كه‌وێ و ئه‌و توند و تۆلَ و تۆكمه‌يه‌ي هاولاَتيان به‌ خۆشحالَيه‌وه‌ بۆيان ده‌رِوانێ له‌ شارێكى خۆشگوزه‌رانه‌وه‌ ببێته‌ شارێكى مۆته‌كه‌.
ئاخر ماقوولَ نييه‌ له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو هه‌فته‌ ئه‌و هه‌موو رِووداوانه‌ له‌و شاره‌ رِوو بده‌ن له‌كاتێكدا ده‌زگا ئه‌منيه‌كان ئه‌وه‌نده‌ ناشاره‌زا و بێ زانياري نين و كه‌سانێكى يه‌جگار پسپۆريان تێدايه‌ زۆر زيره‌كانه‌ تاوانه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، وه‌لێ ئه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاي سلێمانى ده‌خاته‌ ژێر پرسياره‌وه‌ دواي هه‌ولَي تيرۆركردنى شاسوار عه‌بدولواحد و له‌و چه‌ند رِۆژه‌ى رِابردوويشدا تيرۆركردنى به‌رپرسي پاسه‌وانه‌كانى تايبه‌تى مام جه‌لال بوون خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و حالَه‌ته‌ ئه‌وه‌مان پێ ده‌لَێ:
يه‌كه‌م: ئه‌و هه‌ولاَنه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ و په‌رده‌پۆشكردنى شكسته‌كانى يه‌كێتييه‌ ياخود ده‌رخستنى سيناريۆيه‌كه‌ تا به‌خه‌لَكى رِابگه‌يه‌نن ئه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانه‌ چاوى به‌و ئه‌منيه‌ته‌ هه‌لَنايێ و ده‌يه‌وێ ديمه‌نێك نيشانى هه‌موان بدات به‌وه‌ي ئه‌وه‌ ئه‌وانن هێشتا هيچيان وه‌رنه‌گرتووه‌ بارودۆخي ناو ده‌شلَه‌ژێنن و په‌شۆكى ده‌نێنه‌وه‌، ئاخۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَت بگرنه‌ ده‌ست، ده‌بێ چ شتێكى خراپ چاوه‌رِوانى ئه‌م شاره‌ بكات .
دووه‌م: له‌ هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كانى سه‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست و ناده‌ست، يا به‌ئه‌نقه‌ست و پلان بۆدارِيژراو ئه‌و كارانه‌ به‌مه‌به‌ستێكى سياسي به‌رنامه‌رێژي بۆ كرابێ، هه‌مديس خه‌لَكى سلێمانى هه‌قي خۆيه‌تى له‌ئاست ئه‌و پێشێلكاريانه‌ بێ ده‌نگنه‌بێ و برِژێته‌ سه‌ر شه‌قام تا ياسا سه‌روه‌ربێ و ئه‌منيه‌ت بۆ ئه‌و شاره‌ بگه‌رِێته‌وه‌ و چاوپۆشي له‌هه‌ر كه‌سێك نه‌كه‌ن كه‌ هۆكار و سه‌به‌بكاري سه‌رهه‌لَدانى ئه‌و باره‌ ناهه‌موار و دزێوه‌بن.
سێ يه‌م:به‌لاي هه‌ندێ له‌ چاودێران ئه‌و رِووداوانه‌ى رِوو ده‌ده‌ن به‌جۆرێ له‌جۆره‌كان سه‌رقالَكردنى خه‌لَك و خۆ دزينه‌وه‌يه‌ له‌و واقيعه‌ى ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك قه‌بولَي بكه‌ن، و له‌خراپه‌كاريه‌كاندا به‌گژيدا بچنه‌وه‌.
چواره‌م: شتێكى حاشا هه‌لَنه‌گره‌ به‌رپرسي پاسه‌وانه‌كانى تايبه‌تى مام جه‌لال كه‌سێكى ئاسايي نه‌بووه‌، پله‌يه‌كى سه‌ربازى و هه‌لَگري هه‌زاران نهێني هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بووه‌ كه‌ مام جه‌لال لێره‌ و له‌وێ ئه‌نجامى ده‌دا، سه‌ره‌رِاي به‌رپرسێتيه‌كه‌ى ئه‌مرِۆ كام مالَ هه‌يه‌ كامێراي چاودێري نه‌بێ و كام به‌رپرس نه‌خاسمه‌ چايه‌چي و مه‌سينه‌ هه‌لَگر و جانتا به‌ده‌ست و پاسه‌وان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌كه‌سه‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ نزيكن كه‌سانێكيان بۆ ته‌رخان نه‌كرابێ بيانپارێزن و ئاگايان له‌ جموجۆلَ و هه‌لَسوكه‌وته‌كانيان نه‌بێت، هه‌رنا چايه‌چيه‌كى ساده‌ و ساكار به‌ نه‌ختێ ژه‌هر له‌پيالَه‌نان، كۆتايي به‌ژيانى ئه‌و سه‌ركرده‌ دێنێ، كه‌واته‌ هيچ رێي تێ ناچێت كه‌سێكى ئاوا به‌رپرسي نزيك له‌مام جه‌لال بێ حيمايه‌ و بێ چاودێري كامێراي ناو مالَ و قه‌رزاربێ، ئه‌گه‌ر هه‌ولَێك و ده‌ستێك له‌پشت تيرۆركردنيه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ هه‌ندێ له‌ ده‌زگاكانى رِاگه‌ياندن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ئه‌نجامى ده‌مه‌قالَێ له‌سه‌ر پاره‌و پوول و قه‌رزاريدا ئه‌و شته‌ رِووي داوه‌.. هه‌ندێكى ديكه‌ ده‌لَێن: لێره‌ و له‌وێ هه‌ندێ نهێنى تايبه‌تى مام جه‌لالي دركاندووه‌ و هه‌ر له‌لايه‌ن كه‌سانێكى تايبه‌ته‌وه‌ فه‌رمانى كوشتنيان بۆي ده‌ركردووه‌ و هه‌ندێكيش ده‌لَێن: ئه‌وه‌ گۆرِانه‌ ده‌يه‌وێ ته‌سفيه‌ى ئه‌و حالَه‌ته‌ بكات كه‌ داواي زانياري ورد و تايبه‌ت به‌مام جه‌لال و شتى ديكه‌يان لێي كردووه‌ و ئاماده‌ نه‌بووه‌ بچووكترين شت بدركێنێ و به‌ناچاري به‌و رِۆژه‌يان گه‌ياند و رِه‌نگه‌ واته‌ وات و قسه‌ي ديكه‌يش زۆربن كه‌ له‌و رِوانگه‌وه‌ بيكه‌نه‌ به‌هانه‌ و پاساو بۆ كوشتنه‌كه‌ى.
پێنجه‌م: له‌ته‌واوى ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌، ده‌ستى حزب بێ يان شه‌خس، يان شتى شه‌خسي، ناكرێ چاوپۆشي له‌تاوانێكى ئاوا گه‌وره‌ بكرێ كه‌ كوشتنى مرۆڤێكه‌ و گه‌رِانه‌وه‌ى سه‌روه‌ري و ئارامى بۆئه‌و شاره‌ واده‌خوازێ دادگا جگه‌ له‌وه‌ى بێ لايه‌نى خۆي له‌و شاره‌ بپارێزێ، له‌هه‌مان كات رِۆلَێكى كارا بگێرِێت له‌پێناو ده‌سخستنى زانياري و دادگايي كردنى هه‌موو ئه‌و كه‌س و لايه‌ن و شه‌خسانه‌ى ده‌ستيان له‌و كرده‌وه‌دا هه‌بووه‌، به‌ په‌رده‌پۆشكردن و داخستنى ئه‌م كه‌يسه‌ زه‌نگێك لێ ده‌درێ به‌وه‌ى له‌م شاره‌دا له‌لايه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ بێ گوێدان به‌ياسا چيان بوێ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، كێيان بوێ تيرۆري ده‌كه‌ن و كه‌سيش ناتوانێ پێيان بلَێ: به‌ري چاوتان دوو برۆيه‌، هه‌ر چه‌نده‌ من له‌وه‌دا دلَنيام خه‌لَكى شاري سلێمانى هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ توورِه‌ بوو، وه‌ك ده‌گێرِنه‌وه‌(سدام)ي گۆرِ به‌گۆرِ له‌ وته‌يه‌كيدا ده‌لَێت:من له‌خه‌لَكى هيچ شارێ نه‌ترساوم به‌قه‌د ئه‌وه‌ى له‌خه‌لَكى شاري سلێمانى ده‌ترسم.
پێويسته‌ جوامێرانى ئه‌م شاره‌ كه‌مپينێك بۆ داكۆكيكردن له‌ تيرۆركردنى كه‌سه‌ ته‌م و مژاويه‌كان پێك بێنن و وه‌كو فشار بۆ سه‌ر دام و ده‌زگا ئه‌منيه‌كان تا هه‌ر كه‌سێك تاوانباره‌ به‌پێي ياسا به‌سزاي عاديلانه‌ى خۆيان بگه‌يه‌نن، كاره‌ باشه‌كاني دام و ده‌زگا ئه‌منيه‌كان جێي ستايشه‌ و له‌و رِوانگه‌وه‌ ئومێد ده‌كه‌ين به‌هه‌مان هه‌ناسه‌وه‌ كار بۆ ئاشكراكردنى ئه‌و ده‌ستانه‌ بكه‌ن كه‌ ده‌يانه‌وێ ئه‌منيه‌تى ئه‌و شاره‌ بشێوێنن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)