کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ یەكەم جار لەنەخۆشخانەى قەڵادزێ تووتن بەرهەم دەهێنرێ

Tuesday, 10/07/2012, 12:00




ڕۆژانە چۆن خەڵك و هاوڵاتیانى هەژارو نەدارى كوردستان دەبنە قوربانى سیستەمە سەقەتەكەى تەندروستى ، سنورى پشدەر و بیتوێنیش بەهەمان شێوە بێ بەش نەبووە لەو سیستەمە سەقەتەو بەرپرسانى ئەو كەرتەش لەم سنورە هێندەى خەریكى كارى ڕۆتینیاتى ئیدارین هێندە لەخەمى خەڵكەكەدانین و هێندەى تر دۆخەكەیان شێواندووە نەئامادەن وازبهێنن نائامادەن چاكیشى بكەن تەنها خەریكى ڕازیكردنى دڵى بەرپرسەكان و حزبن نەوەك خەمخۆرى خەڵك و سنوورەكەبن هەفتەى ڕابردوو بوو لەبەر نەبوونى دكتۆر هاوڵاتیەك لەم نەخۆشخانەیە گیانى لەدەستدا كەس نەهات دەنگ ؟ كاربەدەستێكى تەندروستى لەم سنورە دەستى لەكارنەكێشایەوە ؟ بۆیە كەخەڵك گلەیى و ڕەخنەى لەمانە هەیە دڵنیابن لەخۆڕانیە ئەمانە میكرۆب و ڤایرۆسى كوشندەى سیستەمەكەن باشترین بەڵگە بۆ بێ پیلانى و بێ بەرنامەیى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە و قەڵادزێ ئەم فلیمە سەیرەیە ، ئەوەتا لەناو حەوشەى نەخۆشخانەى قەڵادزێ توتن چێنراوە ؟ ئەمە بەڵگەیە بۆ كۆى سیستەمى تەندروستى كوردستانیش واتا چۆن ئەم بەڕێوبەرە ئیدارەى نەخۆشخانەیەكى پێ ناكرێ و نازانێت چ باسەو تەنها لەناو ژوورەكەى خۆیەتى بەهەمان شێوە بەڕێوبەرایەتیەكەش هەروایە وەزارەتیش هەروایە .
ئەمڕۆ بڵاوبوونەوەى وێنەى توتنەكەى حەوشەى نەخۆشخانەى قەڵادزێ هەموو لایەكى تووشى شۆك كرد ، چونكە توتنەكە گەورەیە تەمەنى نزیكەى سێ مانگە ؟ واتا ئەگەر ئەمە تلیاكیش بووایە هەروەك ئێستا دەبوو ؟ واتا لەناوخودى نەخۆشخانەكە هیچ پیلان و هۆشیاریەك نیە لەگەڵ ئەوپەڕى ڕێزم بۆ باغەوان و كارگوزارو پاسەوان و تەنانەت پرسگەش كەچۆن پێشوازى و ڕەفتار لەگەڵ خەڵك و نەخۆشدا بكەن جادەبێت هۆشیاری و پیلانیان بۆ خەڵك و ناوچەكە چى بێت ، نەخۆشخانە دەبێت باغ و باخچەو فریزو دەیان جۆر گوڵى ڕەنگاو ڕەنگى تێدابێت بۆ ئەوەى ببێتە مایەیی جوانى و ئاسودەیی دەروونى نەخۆش و موڕافیق و هاوڵاتیان نەوەك حەوشەى نەخۆشخانە تووتنى تێدا بچێنرێت ؟ خۆیان دەڵێن جگەرە كێشان قەدەغەیەو پەرلەمان یاساى بۆ دەركردوە ؟ بەڵام لەوەدەچێت نەخۆشخانەى قەڵادزێ لەداخى ئەو بڕیارە كەجێ بەجێ ناكرێت توتنى چاندبێت و بەپەرلەمانە فلیمەكە بڵێ ئێوە هەر یاسا دەركەن منیش حسابتان بۆ ناكەم ؟ یان ئەوەتا لەڕقى كشتوكاڵ و حكومەتەو بۆ زیاتر هاندانى جووتیارانە بۆ بەرهەم هێنانى تووتن و بڵێن ئەمە تووتنى نەخۆشخانەیە نیكۆتینى كەمترەو سەلامەترە یان وەك هاندان و وەبیرهێنانەوەیە كە سەردەمێك هەموو پشدەر بەتووتن بەخێو دەبوو خەڵكەكەش تەندروستى باشتربوو !! .
لەكۆتایدا داواكارین خەڵاتى جوتیارى نمونەیى ئەمساڵ بدرێ بەم دكتۆرە بەڕێزەى بەڕێوبەرى ئەم نەخۆشخانەیە لەگەڵ سوپاس و پێزانینێك بۆ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە .




تێبینى // وێنەكە ئەمڕۆ 10 / 7 / 2012 لەپەیجەكانى فەیسبووكى گەنجانى قەڵادزێ بڵاوبۆتەوە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە