بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


باشوری کوردستان لە نیوان سێ ترسی گەورەدا،مارو دووپشکو،دەسڵاتێکی خەواڵو و ڕێگاوبانێکی مەرگ هاوەر!

Thursday, 30/06/2011, 12:00


کوردستانی باشور ئەو بەشەی کە بە ڕزگاربوونی خەمەکانی لە زیدبووندایەو هیواکانی لە ئاوابوون،لە دوای ساڵی ١٩٩١وە ئەو بەشە بوو بە ناوچەیەکی ئازادو بە فەرمی کارو بارەکانی خۆی بە چاو ساغی دوو حیزبی ئاسمانو ڕێسمان دوور لە دیمۆکراسی بە هەموو ناتەواویەکانییەوە بەڕێوە دەبات،ئەوەش بە ئەنجامدانی سەدان پرۆژەی کاڵو کرچ کە زووتر لە لایەن نووسەرانی بە خەمەوەبوی نەتەوەکەمان تێبینی زۆری لە سەر نووسراوە،بەڵام ئەوەی کە دەمانەوێت باسی لێوە بکەین دەسڵاتیکی کاسو دەبەنگە کە دوای دەیان ساڵ نەیتوانیوە لەو هەموو کارەساتو ڕووداوانەی کە ڕۆژانە ڕوو دەدەنو گیانی هاو ووڵاتیانی باشوری کوردستانی پێ دەکرێت بە قوربانی ئەزموون وەرگرن،بە واتایەکی تر دەمەوەێت بڵێم دەبوایە ئەو دەسڵاتەی لە کوردستانی باشووردەسڵات دارە پێویست بوو لە وەرگەڕانی ترۆمبێلێکو لە خنکانی مێردمنداڵێکو لە دەستدانی ئافرەتێکو لە خۆسووتانی دەیانو سەدان مرۆڤ بە هۆی بێزار بوون لە ژیان دەرکیان بە کەموو کوڕیەکان بکردبایەو لە سەرهەڵدانی هەر ڕووداوێکدا بە خۆیاندا بچوونایەتەوەو لەوە زیاتر شوورەییان قبوڵ نەکردبایە ،وەک ئەوەی کە فەرمان ڕەوانوو ووڵات بە ڕێوە دەبەن،ئەوەی جێگەی داخە ئەم دەسڵاتە وەک ئەوە وایە نە هەستو نە سۆزیان بێت بۆ دانیشتوانی ئەم ووڵاتە ڕزگار بووەی دوای کارەساتە قورسەکانی ئەنفالو کیمیابارانو کۆڕەو!
ئەوەی هەرێمی باشوور بە ڕێ دەکات جگە لە قەدەر شتێکی تر نییە کە بە ئەقڵو مەنتق پیادەی کارو فەرمانەکانی پێ بەڕێوەبەرێت، ئەوەی ووڵاتانی لە ڕووی فەرمانڕەواییو پێشکەوتنەوە کردووە بە ووڵاتێکی خاوەن داهێنان ئەو هەڵوێستە کردنە بە بایەخەی خودی بەڕیوە بەرانی ووڵاتان خۆیەتی کە توانیویانە بە ئەقڵو مەنتق لە دوای دوو کارەساتوو ڕووداو بە کەمتریش، ئەزموون بە کارببەنو نەهێڵن لە سەر هەمان ڕێگاو بان دەیان کەس ببێت بە قوربانی،یان دۆزینەوەی ڕێگاچارەی خێرا بۆ دەستە بەرکردنی باشترین سیستەم کە بتوانن گیانی هاوڵاتیانی لە مردن پێ بپارێزن،کوردستان لە نیوان سێ ترسدا کە لە هەموو ترسەکان ترس هاوەرترو مەرگبارتر بوونی خودی ئەو دەسڵاتەیە کە تاوەکو ئێستا نەی توانیوە چارەسەری ئەو قەیرانانە بکات کە کردنیان ئاسانەو تەنها پێویستیان بە بوونی ئیرادەو بە گەڕخستنی هەستی نیشتیمان پەروەری هەیە بە دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو ئەگەر چی هاوردەش بێت لە پاراستنی ئاوو هەواو نەهێشتنی ئەو هەموو خاشاکو پیساییانەی کە بووتە دیاردەیەکی ناشیرینو بەشێکی زۆر لە کوچەوکۆڵانو پەراوێزی شارەکانی بێزارو ناشرین کردووە،هەر هیچ نەبێت بە هێنانی چەندین ئامێری پێشکەوتوو کە لە سووتانی پاشماوەو پاشەڕۆکان بەهۆیانەوە کارەباش بەرهەم بهاتبایەت بەڵام چی دەسڵات دارێکی بەویژدان توانای وەرگرتنی ئەم ئامۆژگاریانەی هەیە؟! بە داخەوە لەو دەسڵاتەدا بوونی نییەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو بەشەی باشوو قەیراناویترو مەرگاویتر ژیان دەکات،دەسڵاتێک نەتوانێت چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی مارومێرو،یان دانانی ڕێنمایی پێویست لە سەر گۆماوو بەنداوو ڕووبارو ڕێگاوبانەکان دابینبکات گوناهە ناوی فەرمانڕەوای پێوە بنرێت،جێگەی داخە هەرڕۆژەو چەندین هەواڵی جەرگ بڕ بە گوێماندا گوزەر دەکات هەر لە خنکانی لاوانی بەشمەینەتو،گیان لە دەستدانی سەدان کەس بە هۆی خراپی ڕێگاکانو پێوەدانی مارودووپشکەوە بە کۆی خراپی فەرمانڕەوایی هەردوو حیزبی دەسڵات دار.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەواڵەکان ئەوەیان خستە ڕوو کە ژیانی هاو ووڵاتیانی کوردستان لە مەترسیدایە بە هۆی خنکانی دەیان کەسو،ڕووداوی یەک لە دوای یەکی هاتوچۆو زیاد بوونی ماروو دوو پشک بە هۆی هاتنی وەرزی گەرماوە،جگە لە مانەش خەواڵاوی بوونی دەسڵاتو گرنگی نەدان بە سیستەمی ئاسودەیی دانیشتوان،ئەم ڕاستیانەش ئەوە دەسلمێنن کە کوردستانی باشوور لە نێوان سێ ترسی گەورەدا ژیان دەکات،بە ئاماژە بۆناونیشاینی بابەتەکە ئەوڕاستیەمان لە لا گەڵاڵە دەبێت باشووری ئازاد بە سەخترین ساتەکانی ژیانیدا گوزەردەکات،ئەگەر بێتو لە ئایندەیەکی نێزیکدا فەرمانڕەوایانی ئەو هەرێمە بەرکەنار نەکرێنو لە جێگەیان کەسانی شیاو لە شوێنی شیاو و پەرۆش بە داخوازیو سکاڵاکانی خەڵکی بەش مەینەت لە جێگەیان دانەنرێت!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە