کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەپەلە :ئەمڕۆ لە سلێمانى پارتى تەماتە باران كرا..!

Wednesday, 24/02/2010, 12:00


سەر لە ئێوارەى    24/2/2010 لە شەقامى مەولەوى شارى سلێمانى لەكاتێكدا ئاپۆڕاى سەیارە كانى سەر بە بنەماڵەى بارزانى كە لە هەولێرەوە بەزۆر نێردرابوون بۆسلێمانى بۆ مەبەستى پڕو پاگەندەى هەڵمەتى هەڵبژاردن بۆلیستى هاوپەیمانى و بە تایبەت پارتى . لەلایەن ژمارەیەكى زۆر لە گەنج و لاوى ئەو شەقامەوە ڕوو بەڕوو بوونەوە و جۆرێك لە بار گرژى درووست بوو.شایەنى باسەلە سەرەتادا گەنجان و لاوانى ئەو شەقامە بە دروشمى (ئەیگۆڕین,ئەیگۆڕین) و (چۆڵى بكەن ئەو كورسیە. میللەت هەموو برسی یە) لە بەرامبەر كەژاوەى سەیارە كانى سەر بە بنەماڵەى بارزانى دا دەست یان بەهوتاف كێشان و هەڵپەڕكێ كردن كرد. پاشان لەلایەن چەند كەسێكەوە ڕوو بە ڕوویان بوونەوە و پشێو یەكى زۆر كەوتە ناو ئاپۆڕاكەوە و بەشێوەیەكى زۆر ناشیرین و دوور لەئەخلاقى مرۆڤایەتى لەلایەن تاقمەكەى بنەماڵەى بارزانیەوە سوكایەتى بەو گەنجانە كراو بە ئۆتومبیلە كانیانەوە دەستیان دەشكاندەوە بەسەر هاوڵاتیانداو كەوتنە بێزار كردن یان و جنێوى ناشیرین یان بە هاوڵاتیان و گەنجانى ئەو شەقامە دەوت .بۆیە سەرئەنجام گەنجانى ئەو شەقامەش خۆیان پێڕا نەگیراو وڵامیان دانەوە بەدەم هاوار كردن و هوتاف كێشانەوە بە كرێگیراوە كانى بنەماڵەى بارزانیان تەماتە باران و ڕسوا كرد . تا كار گەشتەئەوەى لەلایەن ئەو گەنجانەوە بە پەلە شەقامەكەیان پێ چۆڵ كرا و پاشماوەى ئاڵا زەردە كە و ئەسپە دزراوەكەى هاوپەیمانیە كەیان و پۆستەرى كاندیداكانیان بكەوێتە ژێرپێ ى گەنجان و هاوڵاتیانەوە و بەتەواوى ڕسوایان بكەن ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە