کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌ڵاقه‌ سێ به ‌سێكه‌ی مام جه‌لال و. . . (١٨) ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی عومه‌ر فه‌تاح.!

Tuesday, 02/06/2009, 12:00


ساڵی( ٩٣ و ٩٤) سه‌ره‌تای ده‌سكه‌وته‌ مادیه‌كانی یه‌كێتی وپارتی بو. بۆ به‌تاڵان بردنی گومرگه‌كانی حوكومه‌ت و ئاودی وكردنی كه‌ره‌سته‌ به‌جێماوه‌كانی پاشماوه‌ی حوكومه‌تی عێراق و پاره‌ په‌یداكردنی له‌شێوه‌ سه‌رانه‌ی مافیایی ‌و ده‌روازه‌یه‌ك بوو بۆ قاچاخچێتی كردنی ده‌سه‌ڵات داره‌ حیزبیه‌كان له‌ كوردستانی باشوردا!

٭براهیم خه‌لیل و بنكه‌ گومرگیه‌كانی سه‌ر سنوری ئێران و عێراق ، چاو سوركردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌ بنكه‌ سنوریه‌كان و داواكردنی پاره‌ لێیان و هاندانیان بۆ تاڵانی له‌ سنوره‌كاندا . كه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ كردن داوای پاره‌یان له‌ بنكه‌ سنوریه‌كان ده‌كرد و ناچاری په‌یداكردنیشیان ده‌كردن و ده‌ست به‌سه‌ریان دكردن له‌ زیندانه‌كانی قه‌ڵاچوالان و له‌شكره‌كانی یه‌كێتیدا.(١ملیۆن دیناریان له‌ شێخ نه‌ب... و كه‌م. . پێنجوێنی) به‌ ناوی یه‌كێتیه‌وه‌ وه‌رگرت و‌ ،وه‌ ناچاریان كردن كه‌ بكه‌ونه‌ وه‌رگرتنی به‌رتیل و سه‌رانه‌ وه‌رگرتنی خه‌ڵكی له‌و سنوره‌ی كاریان تێدا ده‌كر ، وه‌ مۆڵه‌تێكی یه‌ك مانگیان پێدان تا ده‌ست بكه‌ن به‌و كاره‌و به‌كاوه‌خۆ‌ به‌ ڕاوو ڕووتی سه‌ر سنوره‌كانی ئێران ، پاره‌كه‌یان بۆ په‌یدا بكه‌ن و ملیۆنه‌كه‌یان خسته‌ ده‌ستیانه‌وه‌و ، ئه‌وانیش نقه‌یان نه‌كردو نه‌یان پرسی باشه‌ برا به‌ش ملیۆنێك دینارتان له‌ كوێ بوو ، گه‌رچی سه‌ره‌تا داوای ١٠ ملیۆنیان ده‌كرد و دوایی به‌ ١ ملیۆن سوڵحیانكرد.

٭گرتن و ڕه‌میی كردنی له‌ ناكاوی (عه‌... سیته‌كی) له‌ ئاسایشی سلێمانی به‌ پلان و ده‌ستی چه‌ته‌كانی ناو یه‌كێتی و خودی تاڵه‌بانی بوو ، كه‌ به‌ ناوی سه‌رانه وه‌رگرتن له‌ خه‌ڵكی پاره‌دار و ته‌سفیه‌كردنی پاره‌ مۆڵكراوه‌كانی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس‌ به‌كاریان ده‌هێنا،و پاشان له‌ میدیاكاندا كردیانه‌ دز و چه‌ته‌ی سه‌ر ماڵان خستیانه‌ سه‌ر ته‌له‌ڤیزۆن و گروپه‌كه‌شیان پاش كوشتنی ئازادكرد، كه‌ بۆ خه‌ڵكیان سه‌لماند كه‌ ئه‌م ماسته‌ مویه‌كی تێدابوو.

(گرتنی فایه‌قی كۆڵه‌ك و فوادی شێخ حه‌سن و ........ ئه‌م جۆره‌ ناوانه‌ ته‌نها بۆ ده‌ستكه‌وتی مادی بوون و پاشان ئازاد كران . . . به‌ڵام سیته‌كی ڕه‌می ده‌كرێت له‌ چه‌ند كات ژمێرێكدا . . . سه‌یره‌) .

٭هه‌ردوو زلپارته‌كه‌ی باشور ، دوو هێزی تایبه‌تیان پێك هێنا ، له‌ قه‌ڵاچوالان و سه‌ری ڕه‌ش جێگیریان كردن ، موچه‌یان له‌ حوكمه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ ده‌چوو كه‌ یه‌كی(١) ملیۆن دیناری ١٩٩٣-١٩٩٤ یان وه‌ر ده‌گرت ،

كه‌ ئه‌و كات موچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی سكرتاریه‌ت، مسۆگه‌ر و دوو هێنده‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاسایی شوێنه‌كانی تربوو له‌ كوردستاندا ، كه‌ ده‌یكرده‌ چوار ئه‌وه‌ندی موچه‌ی مامۆستایه‌كی خاوه‌ن خزمه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی ووڵات ،‌ گه‌ر موچه‌یان وه‌ر بگرتایه‌ به‌ ‌شه‌ش مانگ جارێك له‌ كوردستاندا.

پێم باش بوو وێنایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ویی ڕۆژێ بخه‌مه‌وه‌ به‌ر چاوان، گه‌رچی زۆر ئازاراوین ، بۆ وه‌بیر خستنه‌وه‌ی هه‌ندێك و به‌ر چاو ڕونی هه‌ندێكی تر، وه‌ پاشان دێمه‌وه‌ سه‌ر ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌م.

قه‌ڵاچوالان و سكرتاریه‌تی سكرتێری گشتی یه‌كێتیی ؛

باغه‌وانێكی گوندیی هه‌ژار له‌ باغچه‌كه‌ی سكرتاریه‌تدا باغه‌وانی وكاری ده‌كرد وسه‌رپه‌رشتی گوڵ و گوڵزارو داره‌كانی ناو سكرتاریه‌ت و مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كرد و چیمه‌نی ده‌بڕی وبژاری ده‌كرد ، به‌شه‌رمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كاندا خواردنی ژه‌مێكیشی له‌وێ وه‌رده‌گرت و دور له‌و دونیای سه‌ربازیی وئه‌و جه‌نجاڵیه‌ له‌ سه‌ربازگه‌كه‌دا هه‌بوو ،له‌ په‌نایه‌كی سێبه‌ری چه‌په‌كدا نانی ده‌خوارد و ئارامی ده‌گرت، دوور له‌ و پێشمه‌رگانه‌ بێ ئه‌رك و په‌پوله‌ ئاسا بۆ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و گوڵه‌ ژاڵه‌ و چاوه‌ پشیلانه‌دا ده‌ژیا.

مام جه‌لالیش به‌یانیان زوو ، به‌ تراكسودێكی شین كه‌ ٣ خه‌تی سپی له‌ قاچه‌كانیدا بوو ،‌ چاكه‌ته‌كه‌ی له‌ زگه‌ قه‌ڵه‌وه‌كه‌ی گیر ده‌كرد و زریزه‌كه‌ی تا بن ملی دا ده‌خست ، به‌ڕاستی جێگای بزه‌و پێكه‌نین بوو، پیاوێكی به‌ هه‌یكه‌ل و به‌ویقار و سه‌ركرده‌ ، به‌ به‌رگ وه‌رزشكار ، به‌ جه‌سته‌ . . . خه‌سته‌ بوو. زیاتر ده‌تووت بۆ ئۆپه‌رێتێك خۆی ئاماده‌ ده‌كات. بۆیه‌ هه‌میشه‌ خۆمان به‌دور ده‌خست له‌ بینینی چونكه‌ به‌ڕاستی پێكه‌نیناوی بوو. كه‌مێك هه‌ڵده‌هات و كه‌مێك دڕۆیشت پێشی خۆش نه‌بوو كه‌سی له‌ ده‌ور بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌رم بكات كه‌ قۆپییه‌ ده‌كات.

وه‌ ئێوارانیش گه‌ر بۆی بكرایه‌ ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ هه‌مان شێوه‌ی به‌یانیان سودی له‌و باغچه‌یه‌ وه‌ر ده‌گرت و به‌سه‌ر باغه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕاو چروتێكی سه‌دامی بۆ ده‌كێشا .

هێنده‌ بێكار بوو به‌ كۆمپیوته‌ر شه‌ترنجی ده‌كرد ، له‌سه‌ر جۆلانه‌كه‌ جۆلانه‌ی ده‌كرد ، هه‌ندێ جار ده‌ی نارد به‌شوێن به‌هرۆز كه‌ركوكیدا و نوكته‌ی پێده‌كرد وئه‌ویش نوكته‌ی بۆ ده‌برد .

بۆڵه‌ ترێكان و قه‌یسی و هه‌نجیر و قۆخه‌كان و به‌ری داره‌كانی نیشان كردبوو ، ئه‌وكات هه‌موو ئه‌مشتانه‌ی به‌ سه‌لیقه‌یی و زیره‌كی و دانایی بۆ ئه‌ژمار ده‌كرا ، گه‌ر كارێكی بكردایه‌ به‌ حیكمه‌ت بۆی حیساب ده‌كرا.

له‌ پیاسه‌یه‌كی ئێواره‌ی ‌ ناو باغچه‌كه‌دا ، تاڵه‌بانی كردیه‌ هه‌راو بۆڵه‌ بۆڵی زۆرو و قڕه ،‌ ئێمه‌ش چوینه‌ پێشه‌وه‌ لێیو وتی مه‌لا یاسینم بۆ بانگ كه‌ن براده‌رێك وتی مامه‌ لێره‌ نیه‌ وتی مه‌لا ره‌حیمم بۆ بانگ بكه‌ن ، وتی قوربان ئه‌ویش لێره‌نیه‌

وتی مه‌لا یاسینی تر ئه‌ویش له‌وێ نه‌بو كردیه‌ هه‌راو وتی . . . خه‌ڵك مێش تێی ده‌دا منیش مه‌لا تێیداوم .

به‌رپرسی حیمایه‌كان چوه‌ لای وبه‌ مام جه‌لال وتی فه‌رموو مامه‌ .؟

مام جه‌لالیش وتی . . . بزانه‌ كێ ئه‌و پێنج هه‌نجیره‌ی خواردوه له‌ باغچه‌كه‌دا، بڕۆ ئه‌و سه‌گبابه‌م بۆ بێنه‌.!

ئه‌ویش خێرا به‌ (عه‌ .ح - دڵ.ك حه‌مه‌ . خ - گۆ . ڕ حه‌.ع) وبه‌ چه‌ند كه‌سێكی تریان وت كه‌ بزانن كێ ئه‌و هه‌نجیرانه‌ی خواردوه.؟‌ خێرا باقسه‌ بكات و له‌ به‌ڵای مام لامان بدات.

له‌و كاته‌دا ئێمه زۆر به‌ ساكاری بیرمان له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند(بێژییه‌) مام جه‌لال، چۆن زانیویه‌تی و توانیویه‌تی ئه‌وهه‌موو شتانه‌ له‌ به‌ر بكات وامان ده‌زانی كه‌ كۆمپیوته‌ره‌و ڕاسته‌ ،كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌یانگوت (تاجی سه‌ره‌ ، كۆمپیوته‌ره‌ ، ڕابه‌ره‌. . ...زۆرێك له‌وان پاشان ده‌یان گوت . . . مامه‌).

به‌ڵام هه‌ر زوو بۆمان ده‌ركه‌وت كه چه‌ند فێڵ بازه‌، چونكه‌ ‌ جێگه‌ی هه‌نجیره‌كه‌ زۆر به‌جوانی دیاره‌ به‌ داره‌كه‌وه‌و ئێمه‌ خه‌ریك بوو بۆی بكه‌ینه‌ ئه‌فسانه‌ . ئای له‌ فه‌قیری كورد و عه‌قڵه‌ ساكاره‌كه‌ی ، بۆیه‌ ئه‌ویش بێشه‌رمانه‌ له‌ به‌رده‌م توركدا پێمان ده‌ڵێت . . ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیران .

هه‌موان تێكۆشاین و بۆمان نه‌دۆزرایه‌وه‌ كه‌ كێ هه‌نجیره‌كه‌ی خواردوه‌ ، ئه‌مه‌ش مام جه‌لالی توڕه‌كرد و مام جه‌لال هاته‌ ده‌ره‌وه‌ وسه‌ر ده‌سته‌ی حیمایه‌كانی بانگ كردو وتی پێشمه‌رگه‌كان كۆ بكه‌ره‌وه‌و پاشا كۆبوینه‌وه‌، مام جه‌لال وتی كێ ژنی هه‌یه‌ بێته‌ ئێره‌وه‌ و كێژنی نیه‌ بچێته‌ ئه‌ولاوه‌ ، ژن داره‌كانمان جیا بوینه‌وه‌و بێ ژنه‌كانیشمان له‌و لاوه‌ وتی ،وتی ئێوه‌ سه‌رو ٣ به‌رد بخه‌نه‌ ده‌ستی ڕاستانه‌وه‌و بڵێن سێ به‌ سێ ته‌ڵاقم كه‌وتبێ هه‌نجیره‌كه‌م نه‌ خواردوه‌وئاگاشم لێی نیه‌و به‌رده‌كان فڕێبدات ، وه‌ ئه‌وانی تر به‌رده‌كه‌ بخه‌نه‌ ده‌ستی چه‌پیانه‌وه‌ و بڵێن سێ به‌ سێ ته‌ڵاقی موسته‌قبه‌لم كه‌وتبێت ئاگام له‌و هه‌نجیرانه‌ نیه‌و نه‌م خواردون ، هه‌مومانی به‌و به‌ردانه سوێندو‌ ته‌ڵاق خواردو دا.!

به‌ڵێ به‌مه‌ش نه‌ دۆزرایه‌وه‌ ، مام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی كردین و وتی ئه‌وه‌ دزیه‌وله‌كه‌ستان قبوڵ ناكه‌م هه‌موتان ده‌رده‌كه‌م و سجنتان ده‌كه‌م له‌سه‌ری، و ده‌بێت سزای خۆتان وه‌رگرن،گه‌ر ئه‌و دزه‌م بۆ نه‌دۆزنه‌وه‌ .

ئێمه‌ش به‌ ناچاری په‌نامان بۆ مه‌لا یاسین یی به‌ڕاستیی ڕێوی هێنا، بۆئه‌وه‌ی نه‌جاتمان بدات و له‌و گۆڵمه‌زه‌مان به‌دورخات ، مه‌لاش قه‌ولیدا بی دۆزێته‌وه‌و وتی بێغه‌م بن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌م.!

به‌یانی كه‌ هه‌ستاین له‌ خه‌و خه‌به‌رێكی به‌ڕاستی خۆشمان بۆ هات و ڕزگار مان بوو، له‌و بۆڵه‌و و پرته‌یه‌یی مام جه‌لال ، نه‌جاتی داین.

باغه‌وانه‌كه‌ پێنج هه‌نجیره‌كه‌ی خواردبوو.!؟ ، مه‌لا یاسین به‌ مام جه‌لالی وتبوو ئه‌وه‌ باغه‌وانه‌كه‌یه‌ كه‌ هه‌نجیره‌كان ده‌خوات و ئێمه‌شی توشی ئه‌و سه‌ریه‌شه‌یه‌ش كردوه‌ مام جه‌لال له‌ پیاوه‌تی خۆی وتی بڕۆن ٣ موچه‌ی بده‌نێ و با هه‌ر ئێستا سكرتاریه‌ت به‌جێ بهێڵێت و دور كه‌وێته‌وه‌ لێمان ، بۆیه‌ ١٥٠٠ دیناریان دایه‌و ، ئه‌و هه‌ژاره‌ش بێ ئیش مایه‌وه و ده‌ركرا‌.

ئه‌و ده‌مه‌ مه‌لا یاسینیان به‌ به‌ر پرسی هه‌واڵگری سكرتاریه‌ت دانابوو ، بۆیه‌ ئه‌وه‌یی كرده‌ چالاكی خۆی و ئۆقره‌ی به‌ مام جه‌لالیش به‌خشی و خه‌فه‌ی كرد .

له‌ دوایشدا ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و هه‌ژاره‌ش كاری وای نه‌كردوه‌ و مه‌لا توشی كردوه‌ ، بۆیه‌ ده‌ڵێم ئاخۆ چه‌ندی ئه‌وها داماو كرابێت و دورخرابێته‌وه‌ له‌ شۆڕش و یه‌كێتی.

تاڵه‌بانی له‌سه‌ر پێنج هه‌نجیری سكرتاریه‌ت ئه‌و كاره‌ت كردو ئه‌و خه‌ڵكه‌ت كرده‌ دزوو داوای دۆزینه‌وه‌ی دزه‌كه‌ت ده‌كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر ١٨ ملیۆن دۆلاری دزینی عومه‌ر فه‌تاح نقه‌ت نه‌كرد و داوات نه‌كرد عومه‌ر فه‌تاحیش ته‌ڵاق بخوات . . یان دزه‌كه‌ شانازی ژن خوشكت ‌بوو.!؟

به‌سه‌دان جۆری دزیكردن له‌ وڵاتدا ده‌كرێت ، كه‌ گه‌وره‌و قه‌به‌ن به‌ڵام دیاره‌ تۆڕه‌كه‌ی تۆو ده‌سه‌ڵاته‌ دزه‌كه‌تان هه‌ر ماسی بچوك ده‌گرن .!

منیش له‌ ساڵیادی یه‌كێتیدا هه‌نجیرێكت پێشكه‌ش به‌ خۆت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت ده‌كه‌م ، و سه‌ری ڕێزوخۆشه‌ویستیش بۆ ئه‌و باغه‌وانه‌ هه‌ژاره‌ ماندووه‌ داده‌نه‌وێنم.
 02-06-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە