خۆتان و میژووشتان ناشرین كرد!
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
1275 بینراوە
ماوەیەكى زۆر خولیاى ئەم قسانە كەووتۆتە ناخمەوە و هانمدەدات بۆ قسە كردن لە سەرى بۆئەوەى ویژدانى خۆم ئاسوودەكەم پیم باش بوو ئەم نوسراوە بڵاوبكەمەوە بەهەرشێوەیەك بێت پێشەكى پێم باشە بڵێم من نە یەكیتیم و نەپارتى نە ئارەزووى باڵى ڕیفۆرمیش دەكەم هاووڵاتیەكى ساددەو ساكارم بەڵام وەك هەمووان دەزانین هەمووكات مێژوو گەواهى راستیەكانمان دەدات هەموو بەرچاوو روونیەكمان دەداتى سەبارەت بە گۆرانكاریەكانى قۆناغ بە قۆناغى ئەمڕۆمان ڕاستە گەندەڵى زۆرە زۆر جۆرشى هەیە بەڵام لێرەدا ئەوەى سەرنجى منە قسە كردنەكانى ئەمڕۆى نەوشیروان مستەفا و دارودەستەكەیەتى كە باس لە ڕیفۆرم دەكەن كەمن وەك هاووڵاتیەكى دەربەندیخان لە قەزاكەى خۆمەوە دەست پێ دەكەم دەڵێم ئایا ئەو كەسانەى كە دواى باڵى نەوشیروان كەوتوون باڵى جلال تالەبانیان بە گەندەڵ داوە لە قەڵەم هەر ئەو كەسانە نەبوون كە پێشتر بەشدارى چەندین كارى مێژوویان كردووە هەر لە شەڕى ناوخۆوە بگرە تا پارە خواردنەكەى ئەمڕۆ ئایا هەر ئەو كەسانە نەبوون كە بژێوى ژیانیان لە خوار سفرەوە بوون كەچى ئێستا خاوەن ڤلەن ئایا هەر ئەو كەسانە نەبوون لەكاتى داواكانى جەماوەردا جاسوسبوون بەسەر هاووڵاتیانەوە كەچى ئێستا بەئێمە دەڵێن ڕیفۆرم دەكەین پاش ئەوەى تێرتان خوارد یان ئەتانەوێ هاووڵاتیان بەجۆرێكى دیكە هەڵبخەلە تێنن . بامێژووەكەى نەوشیروانیش لەولاوە بوەستێت كەچەندین كارى نامرۆڤانەى ئەنجام داوە كە هەر لەباس كردن نایەت زەقترین كارى كە هەرئەو بوو شەڕى پشداشانى دژ بە شیوعیەكان كرد و مەمكى ئافرەتیان بە زیندوى بڕى وهەر ئەوبوو كەلە وێنە زەقەكەیدا شانى على كیماویى و عیزەت ریوى گرتووە و هەڵئەپەڕێت . هەرئەو بوو فەتواى دەدا لە كاتى شەڕى ناوخۆدا وچەندین دایكى جگەر سوتاو كرد چەندین ژنى بێوەژن خست چەندین منداڵى هەتیوو كرد . هەرئەونەبوو دادەنیشت لە سەر مێزى پارەبەش كردنەكانى یەكێتى ئەى ئەو كات بۆ قسەى نەدەكرد خۆ ئەوكاتیش زوڵم زۆر بوو بەس لە بەرئەوەى بەشەكەى تەواو بوو بەدڵى بوو بۆیە قسەى نەدەكرد ئەى دەپرسم نەوشیروان مستەفا بەچى توانیووتە كەناڵى ئاسمانى دانێیت بەچى توانیوتە لەهەموو شارووشارۆچكەكان پەیامنێرت هەبێت تۆبڵێیت لە ژێر زەویەوە پارەت بۆ هەڵبقوڵێت ئەكەر كەسێكى سەربەخۆیت كوا راستى ئەم پارە پەیاكردنەت یان ئێوەى ڕۆشنبیران بۆ میشكتان ڕۆژ لە دواى ڕۆژ بۆدواوە دەڕوات [لە گەڵ ڕێزمدا بۆ ئەوانەى لە دەرەوەى ئەم بازنەیەدان ]هیچ بیر لە رابردوو ناكەنەوە لەبەرئەوەى قسەى بریق باق دەبینن لە كەناڵەكەیەوە قوربان نەوشیروان مستەفا لەوانەیە كەسانێكى پاك لەدەورت كۆببنەوە بەڵام من دەڵێم ئەوانەى لاى من هەمووى پاشكۆى گەندەڵى و پیسى شارەكەمن پێشكەش بە تۆ بۆ ئەوەى جارێكى تر ملیان بخەیتەوە دەست هەمان ڕۆژگارى پێشوو هەرچەند ئەم قسانەى من لە بەرژەوەندى باڵى جەلال تاڵەبانیە بەڵام لێرەدا من دەنكى خۆم دەدەم بەحەق بۆیە نە نەشیروان و نە حزبەكانى ئەمڕۆى مەیدانى كوردستان بەڕاست نازانم بۆیە داواكارم لەسەرجەم هاووڵاتیان مێژووى سەركردەكان بخوێننەوە ئەوسا بڕیارى دەنكدان بدەن . بەڵام جام كە پارەى لێ بڕا توڕە دەبێت .