کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


درۆی سیاسیی

Friday, 15/10/2010, 12:00




متمانه ئه و ڕایه ڵه یه که په یوه ندی که س و گروپ و ده سه ڵات و هاوڵاتییان پێکه وه گرێده دا. که سایه تی سیاسیی و ئیداریی، زیاد له خه ڵکی ئاسایی پێویستی به پارێزگاریکردن له و ڕایه ڵه یه هه یه. ڕاستگۆیی و شه فافیه ت، هۆکاری به ده ستهێنانی متمانه ی هاوڵاتین. لاوازبوونی ئه و دوو بنه ما گرنگه ش جگه له وه ی متمانه ی هاوڵاتی به کاراکته ری سیاسیی و ده سه ڵات لاوازده کات، ده رگاش له ڕووی گه نده ڵکاران، بۆ به فیڕۆدانی داهاتی وڵات ده خاته سه رپشت. که سیش له ئاست که موکوڕی و کێشه کان، خۆی به لێپرسراو نا زانێ. له وه ش خراپتر، زه مینه ش بۆ دیارده ی درۆکردن، به تایبه ت درۆکردنی سیاسیی، ده ڕه خسێ. دیارده ی "درۆکردن" له ناوه نده زانستی و فه لسه فیه کاندا، لێکدانه وه و قسه و باسی زۆر له باره وه کراوه، ماوردی له کتێبی"ادب الدنیا والدین" دا به (هه واڵدان له شتێك به پێچه وانه ی ئه وه ی که هه یه) پێناسه ی ده کات. ئایکمان ده ڵێ: درۆکردن هه ردوو خه سڵه تی "شاردنه وه وهه ڵخه ڵه تاندن" له خۆده گرێ. له توێژینه وه ئه کادیمی و زانستییه کاندا ده رکه وتووه هۆکاره کانی درۆکردن به تایبه تی درۆکردنی سیاسیی بریتین له: خۆپاراستن له سزا، دابینکردنی پاڵپشت، گه یشتن به سوودێک، خۆ ده رباز کردن له حاڵه تێکی شپرزه، شاردنه وه ی نهێنی و به ده ستهێنانی ئیعجابی خه ڵک.
له ڕۆژئاوا، به هۆی به رقه راربوونی سیستمێکی سیاسیی هاوچه رخ، که به رمه بنای شه فافیه ت و سه روه ری یاساو سه ربه خۆیی دادگا ڕۆنراوه، په تی درۆی سیاسی و ده سه ڵاتداران کوورته. ئه و ده مه ی "بیل کلینتۆن" ی سه رۆکی پێشووتری ئه مریکا، به هۆی کاره که ی له گه ڵ "مۆنیکا لوینسکی"ڕووبه ڕووی دادگا بووه وه، دادوه ر لێیده پرسێ ئێوه له گه ڵ مۆنیکادا زیناتان کردووه؟ کلینتۆن له وه ڵامدا به دادوه ر ده ڵێ: وه ڵامی پرسیاره که ی ئێوه به ستراوه به تێگه یشتن و تێڕوانینمان بۆ وشه ی زینا. کلینتۆن، چونکه وه ک سه رۆک سوێندی یاسایی خوارد بوو، له ترسی ڕووبه ڕووبوونه وه ی به دادگایه کی تر،به هۆی وه ڵامێکی درۆوه، نه یتوانێ به نه خێر وه ڵام بداته وه. سه روه ری یاسا و هه بووونی ئازادیی و شه فافیه ت، ناهێڵێ سه رۆک به کردنی درۆیه ک له ئیحراجبوون و دادگا خۆی ڕزگار بکات.
هه ندێ له گروپ و پارته ڕاستڕه وه کانی رۆژئاوا، سوود له هه ندێ تێزی فه لسه فی، به تایبه ت میکافیلی وه رده گرن. میکافلی له کتێبی "ئه میر" دا، داوا له ئه میر ده کات، هه م شێرو هه م ڕێوی بێت! پابه ندی بنه ما ڕه وشتییه کان نه بێ و فێڵیش بکات!. وته به ناوباناگه که شی که ده ڵێ: ئامانجه کان ڕه وایه تی به وه سیله کان ده ده ن(الغایە تبرر الوسیلە) پوخته ی بیری ئه وه بۆ سیاسه ت. ئه و ده مه ی هه ریه ک له (جۆرج بوشی کوڕ، تۆنی بلێر، خۆسێ ماریا ئه سنار) ی قوتابیانی بیری میکافیلی، بۆ تێپه ڕاندنی بڕیاری جه نگ، دژ به ڕژێمی سه دام، ئه و ڕژێمه یان به هه بوونی چه کی کۆکوژو په یوه ندی به ڕێکخراوی قاعیده وه تۆمه تبارکرد. دوای داگیرکردنی عێراق و ئاشکرابوونی درۆکان، هه ریه ک له تۆنی بلێرو ئه سنار ڕووبه ڕووی لێپرسینه وه بوون و شکستی سیاسیان خوارد و متمانه یا ن له ده ستدا. جۆرج بووشیش پۆزشی هێنایه وه و وتی، زانیاریه کانمان له و باره وه هه ڵه بوون!!.
ڕژێمه دیکتاتۆرو تۆتالیتاره کانی ڕۆژهه ڵاتی ناوین، ئه وه نده ڕایه ڵه ی ئابووریی، سه ربازیی، ڕاگه یاندیان له به رده سته ده توانن به هۆیه وه په تی درۆکانیان درێژ بکه نه وه. ئه و ڕژێمانه، نزیکه ی سه ده یه که بانگه شه ی دابینکردنی دادپه روه ریی، یه کسانیی، خۆشگوزه رانیی، پێشکه وتن و چاکسازیی ده که ن، خه ڵکیش له چاوه ڕوانی ئه و به ڵێنانه دا گه ڵای ته مه نیان هه ڵوه ری، که چی به پێچه وانه وه، ڕۆژ به ڕۆژ، باری گرانی ژیان و خه م و نه هامه تییه کانیان قورستر ده بێ. له و وڵاتانه دا چونکه دیموکراسی و سیستمی هاوچه رخ و شه فافیه ت به رقه رار نین، کورسی دیکتاتۆره کان قایمترده بن. "مه حه مه د سه عید سه حاف" ه کانیش بێشه رمانه، له شاشه ی تیڤیه کانه وه، کۆلاره ی درۆهه ڵده ده ن و باکیان به لێپێچینه وه و سزادان نییه.
وه ڵام و لێدوانی ده زگاو به رپرسانی هه رێم، له باره ی هه ردوو که یسی "بردنه ده ره وه ی نه وت به قاچاخ و تیرۆرکردنی سه رده شت عوسما ن" که له ناوه ندی سیاسیی و ڕاگه یاندنی کوردیدا زۆرترین قسه و باس و مشتومڕیان له باره وه کرا، ئه وه ما ن پێده ڵێ، که هێشتا له وڵاتی ئێمه دا له بری یاسا، حیزب سه روه ر و چرای شه فافیه تیش که ده بوو داڵانه کانی ده سه ڵات و داموده زگاکان ڕۆشنبکاته وه هێشتا هه ڵنه کراوه. ئه وه ش وا له هاوڵاتی ده کات له و لێدوان و لێکۆڵینه وانه به گومانبێ . چونکه ده زانێ نه یاسا سه روه رو نه دادگا سه به خۆ و نه شه فافیه ت به رقه راره. بۆیه ده سه ڵاتدارانیش باکیان له سزاو لێپرسینه وه نییه. به ڵام ئه وه ی که پێویسته ده سه ڵاتداران بیزانن و له ئاستیدا بێباک نه بن ئه وه یه که نه بوونی شه فافیه ت و سه روه ری یاسا و ڕاستگۆیی خه رمانی متمانه ی هاوڵاتی به وان ده سووتێنێ. ئه براهام لینکۆڵن ده ڵێ: ده توانی بۆ چه ند کاتێک هه موو خه ڵک بخڵه تێنی، به ڵام هه رگیز ناتوانی تاسه ر هه موو خه ڵک بخڵه تێنی. ئیمام عه لیش کوڕی ئه بوتالیبیش (ڕ.خ) ده فه رمووێ : سزای یه که می درۆزن ئه وه یه، که خه ڵک بڕوا به ڕاستییه کانیشی ناکه ن.

  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە