کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خەندەق

Wednesday, 23/04/2014, 12:00

1869 بینراوە




بۆ پەیامبەری جەهل.

هەڵی کەنە

ئەی گلگامێش

تۆ ئەتەوێ بێ ئیزنی تۆ

دڵدار بەیارەکەی نەگا

میوەی خودا بێ ئیزنی تۆ

هەڵوەرێت و پێ نە گا

تکادەکەم قەرە میر

پێم بڵێ

کەی دەبی ژیر

بەڵێ ،کەچ دین

خاوەن فکری چاخی بەردین

تۆدەتەوێ ببی بە- لات-

بت پەرستن

لاوی وڵات...

تکادەکەم قەرە میر

پێم بڵێ،تۆ

کەی دەبی ژیر

ئەوەی هەڵی دەکەنی

خەندەق نییە

چاڵی مەرگە

ڕەوشتی ترسنۆکانەی

ئەبوجەهلە...

تکادەکەم قەرە میر

پێم بڵێ،تۆ

کەی دەبی ژیر

ئەوە خەندەق نییە

ونکردنی پیاوەتییە

ئیفلاسی سیاسی و

خەسڵە تێکی

دیماگۆجی و

وەک ڕەفتاری

دۆنکی شۆتە

تکادەکەم قەرە میر

پێم بڵێ،تۆ

کەی دەبی ژیر

خەندەق نییە

ئە وە عەقڵی مێزەرە

ڕەفتاری پیاوی خێڵەکی و

کۆچەرە

تکادەکەم قەرە میر

پێم بڵێ،تۆ

کەی دەبی ژیر

خەندەق نییە

ئەوە فکری ئەشکەوتتە

یا لە پێناو

چۆڕی نەوتە

تکادەکەم قەرە میر

پێم بڵێ تۆ

کەی دەبی ژیر



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)