کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزووتنەوە ناوێرێت دەنگهەڵبڕێت

Tuesday, 06/08/2013, 12:00





بزووتنەوەی ئیسلامی بریندارە، ناڕازییە چونکە لەلایەن مەسعودبەرزانی وپارتەکەیدا ئیهمال کراوە وپشتگوێ خراوە وبانگهێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد نەکراوە. بەڵام بۆڵەبۆڵێک لە بەر خۆوە دەکات وئەوەندە چاوترس کراوە ناوێرێت دەنگیش هەڵبڕێت.
لەلایەکەوە حەقیانە چونکە تووڕەبوونی پارتی بەخەتەر دەزانن، باش دەزانن پارتی پیس وتیرۆرستە، پارتی ئەگەرچی لە ناوچەکانی بزووتنەوە لاوازە بەڵام دەتوانێت هێزە پاشگرە پڕ چەک وجبەکان بەکاربهێنێت بۆ دەم کوتکردنیان. مار گەستوو لە وەریسیش دەترسێت، بۆیە هێشتا ترسی دووبارە بوونەوەی مێژوویەکی ڕەشی لێنشتووە، هەر بۆیەش بۆتە خاوەنی سیاسەتێکی ناڕوون وبێهەڵوێست وکارکردن لەگەڵ دەسەڵاتێکی زاڵم وناعادل کە بەتەواوی لە گەڵ بووچوون وبنەما وبڕواکانی حزبێکی ئیسلامی ناگونجێت. لەباتی هاوهەڵوێستی لە گەڵ پارتە ئیسلامیەکانیتر، یەکگرتوو وکۆمەڵ، کەهەڵوێستێکی زیرەک ونیشتمانپەروەرانە ودژ بەگەندەڵی وقۆرخکردنی دەسەڵاتن لە لایەن پارتی ویەکێتییەوە وجەخت لە پرۆسەی ڕاستەقینەی دیموکراسی دەکەن سەرکردەکانی بزووتنەوە سیاسەتێکیتری تریان بەباش زانیوە، سیاسەتی بێدەنگ بە سەلامەت بە، سیاسەتی سەرشۆڕی وبێدەنگی وبێهەڵوێستی هەڵبژاردووە، نەک تەنها ئەمە بەڵکوو مەدح وسەنای مەسعودێک بەناهەقی وزوڵم ئەمەش بە نیفاق لەقەڵەم دەدرێت،ئەمەش بۆتە هۆی بێقەدری لەناو میللەتدا بۆیە شکاوە وخۆری لە ئاوابووندایە، بۆیەش دەسەڵات بەچاوێکی سووک وبێبایەخ لێی دەروانێت ومامەڵەی لە گەڵ دەکات.
لەلایەکی تریشەوە دەبوایە بزووتنەوە ئەوە بزانێت زۆر ئاساییە حزبی بێهەڵوێست وقسەی نابەجێ ودوورکەوتنەوە لە خواستی جەماوەر وداواکانی میللەت وا بەئاسانی دەرباز نابێت ولەسەری دەکەوێت وتووشی تووانەوە دەکات.
بەلام سەرەڕای ئەمەش دەبێ بزووتنەوە زۆر دڵکیر نەبێت وبەردەوامبێت لە کارکردن وپشتگرتنی دەسەڵاتێکی بۆگەن، چونکە تەنها ئەوان فەرامۆش نەکراون، سی وسێ حزبیتری هاوڕا وسێبەر وکارتۆنی تریش بێبەها کراون وبانهێشت نەکراون بەڵام لە مەسەلەی گرنگتر، بۆ دەنگدان بەدەستوورەکەی بنەماڵە، بۆ ئەوەی پیلان وکودەتاکانی دەسەڵات بە ناشەرعی ودژ بە ئیرادەی گەڵ وتەنها لە خزمەتی چەند کەسێک دەربازبکرێت، بۆ ئەوەی دەسەڵات ئەم میللەتە بگەوجێنێ وواسووکایەتی پێبکات وبڵێت سی وچوار لە چوار زۆرترە ئەو کاتە دەکەونە بیری دەسەڵات وبەگەرمیەوە دەعوەت دەکرێن وئامادەبوونتان لە بەرچاو دەگیرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە