کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دو ڕوى دوو دراوى جەعل و قەڵب

Saturday, 09/05/2009, 12:00


لەڕێكەوتى 4/5/2009 فازیل میرانى یەكێك لەسەرمایەدارەكانى كۆمپانیاكەى بارزانى و سەرى مارى پارتى پارەو چەپاوول ،چەند سەد كەس لەخوێندكارانى زانكۆی خڕكردبۆوەو بەبۆنەی نزیكبونەوەى وادەى هە ڵبژاردنى میوەگەنیوەكەى پەرلەمان دەستى بە ژاوەژاوكردبوو...ئەوەى جێی تێ ڕامانە ئەوەیە كە قوتابیەى زانكۆ چۆن هێندە خۆی بەلاوازو كەم دەزانێ و بەچ هیوایەكەوەو هێندە بەتاڵ بوە ڕۆیشتوە وگوێ بۆ فڵتەفڵتى لەو جۆرە بگرێت؟! بەڕاستى جێى ئەسەف و ئەفسوسە...بەهەرحاڵ هەرچەند نەم دەویست كاتى خۆم بەم جۆرە شتانەوە پڕبكەمەوە بەڵام بۆ وەڵامدانەوە چەند خولەكێك گوێم بۆشل كرد..سەیردەكەم فازیلمیرانى لەغاوىبۆشل بوەو باس لەهەموشتێك دەكات ..كە ئەم چەنخالەم لەیادماوەو تەنیا وەڵامى چەن پرسیارێك ئەدەمەوە ..
1_باسی لەدەسكەوتەكانى حكومەتى بێ سەرو بەرەى كۆمپانیا پارە لوش دەرەكانى پارتى و یەكێتى دەكاودەفەرموێ...!دەستكەوتی گرنگیان لەكەركوك گەڕانەوەى عەرەبە هاوردەكان بو بۆ شوێنى خۆیان... لەڕاستیدا ئەم زاتە بێزاتە ڕاست دەكات لەملاوە مەسعودى كۆڵە فشەو جەلالی موحامى عەرەبى هاوردەو بەشرئاوا..بۆچەندین جار قەرەبوى عەرەبی هاوردەو بەشیۆی توركمانییان كردوەو ئەو دو دەڵاڵە مونافەسەى ئەوە ئەكەن،كامیان باشتر خزمەت بەو عەرەب و توركمانە بكەن كەلاى هە مون ئاشكرایە ،كوردى ڕەسەنى ئاوارەى كەركوكیش تا ئێستە لە ڕەشماڵ دا ژیان بەسەر دەبەن!!!
ڕاستى فەرمو فازیلی میرانى ،عەرەبی هاوردە،یەكى 18ملیۆن دیناریان پێبەخشراو تائێستەش زۆربەى هەرەزۆریان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنى خۆیان كە كەركوووكە!!!!!!!یانى پارەشیان وەرگرتوەو ڕۆیشتون بەڵا م خێرا گەڕاونەتەوە..
ئەوە توركمانەكانیشە جەلال بوە بە (رەجولل ئەعمالیان)و تاو ناتاوێك لەگۆڕی باوكیا پارەیان بەلێشاو بۆ سەرف دەكات ،تەنیا لەبەر ئەوەى حكومەتى توركى بڵێ دەست خۆش ...!!لەلایەكى دیكەوە 1500 خانو دەكەنەوە بۆ ئەو فەلەستینیانەى كە ساڵەهایە پیاوى بەعس بون و نمونەشیان ئەو مولازم موحسینە بو لەسلێمانى قەتل و عامى خەڵكى كردو دەست درێژى دەكردە سەر كچان...ئەوانە ئێستە كاكەو مامە خانویان بۆ دەكەنەوەو لەسەرچاویان دایان ئەنێن بەڵام بەسەدان ئاوارەى گەڕاوەى كورد لەئێران دەزانم كە لەهەشتاكانەوە جاشایەتى و خۆفرۆشییان پێقبوڵ نەبوو ڕویانكردە شاخ و پاش ئەنفالیش ڕویان كردە ئێران وتا ئێستەش كە گەڕاونەتەوە قڕانێك قەرەبویان بۆ نەكراوەتەوە..!!
2_لەلایەكى دیكەوە باسی ئەمنى قەومى نەتەوەى كوردم بۆدەكات ...ئەمنى قەومى لاى تۆ چی یە؟!ئەمنى قەومى نەتەوەى كورد لە31ى ئابەوە پارتى ،نەفەكى بڕیی و تا ئێستەش لەزاخۆوە تاكو ڕانیە دەرپێی مەسئولینى كورد بەدەستى (میتى)توركیەوەیە..!من بەكاكە فازیل دەڵێم بالەمەودوا لەبری زارەوە ئەمنى قەومى زارەوەى ئەمنى قەومى گیرفانى مەسعودو جەلال بەكاربێنێت...
3_یان هەر زۆر بێ شەرمانە باسی لەڕۆژنامەگەرى ئازاد كردو بەڕاستى چەند ڕستەیەكى لاروگێڕى بەدەما هات تاگەیشتە ئەوەى ووتى:((سبەینێ دەڕوات كۆنەجاش و موستەشاریش مقابەلە دەكات لەڕقی ئێمە))
جا قوربان ئێوە كۆنەجاش و موستەشارتان هێشتوە تا وەكو خۆت دەڵێیت سەحافەى ئازاد چاوپێكەوتنى لەگەڵ بكات مەگەر ئێوە نەبون كاتێ ئاغات پاش ڕاپەڕین لەكەرەج بەدەستى بەتاڵ هاتە خوارەوە بۆ كوردستان ئەو هەموو خایین و كوردفرۆش و موستەشارانەتان لەخۆگرت و تا بن دەستى ئاغاتان بردن و ئێستەش زۆربەیان لەناو یەكێتى پارتیا یان پۆستى حزبی گەورەیا ن هەیە یان ئەندام پەرلەمانن ؟!!!!
4_ڕوى دەمى كردە دۆست و لایەنگرانى دژە گەندەڵی و پارت و ڕیكخراوەى جیا لەخۆیان و بەتایبەت نەوشیروان موستەفا و دەڵێ:((ئەو شیعاراتانەى دوێنێ هەڵیان گرت چەند پاراستیان))
ئەى ئێوە چەندتان پراكتیزەكردوە؟؟؟؟
5_دەڵێك:((زڕاندنى ناوو شەخسیەتى كوردى بپارێزن چونكە ئەم شەخسیەتە (مام جەلال و كاك مەسعود بۆنمونە)مولكیەتى مزدووجە،مولكێكى شەخسی و یەكێكى مولكى میللەتە))
جارێ بەشەكەى خۆم لەو شەخسیەتە ئەدەم بەتەرسێك كە ماكەرێك لەشارەزور دەیكات... بۆ دوریش ناگەڕینەوە تەنیا بۆ شەڕی ناوخۆ دەڕۆینەوە باشە لەڕادوێو تەلەفزیۆنەكانى ئەوساتانەوە شەخسیەتى كوردتان هێشتبو تا شەخسیەتى خۆتان و كاكەو مامەتان...!مەگەر سەرەك كۆمارەكەى تۆنیە دەستى سەرۆك حزبێكى توركى ماچ كرد...!مەگەر سەرۆك بەرزانیەكەى تۆ نیە شوێنى هەولێرو دهۆك نەماوە ناوەندێكى (میتى)توركى تیا دانەنابێت؟! باجەنابی فازیل باش بزانێت كە سەردەمى چاوبەسكردن و ووتارو شیعارات نەماوەو ئەمە سەردەمە خەڵی چاوكراوەیە ..دزى و تاڵانكاریى و گەندەڵیەكانتان دەبینێت....!چەندین ساڵە بەسەدان ملیارد دۆلارتان لەژێردەست دایەو چوار پێنج جادەو نەخۆشخانەتان كردۆتەوە ڕۆژ نا ڕۆژێك لەكەناڵەكانتانەوە ئەیدەنەوە بەسەروچاوى خەڵكیدا..هەركەسێكتان دێتە سەر شاشە دەڵێت شت (شت كراوە بەڵام كەم وكورتى هەیە..!)ئێوە هەمو گیانتان پڕە لەكەمو كورتى..
لەماوەى 17ساڵدا3پارێزگاتان بەدەستەوە بو كە كۆی دانیشتوانیان 5ملیۆن كەس تێ ناپەڕێت ئەوەش هەموكەس دەزانێت بەهەرسێك شارەكانتانەوە ناگاتە كۆی دانیشتوانى شارێكى وووڵاتێكى ئەفریقاییش ... لەلایەكى ترەوە ئەگەر پاش چەندساڵێك لەمەوبەر ئەو 5 ملیۆن كەسە ئێوەى لێ بەدەر ئەگەر سەرو كوڕ یان كچیان لەهەندەران نەبوایە لەبرسان دەمردن..!!
ئەوبوجەیەیەى ئێوە بەڕەسمى وەرى دەگرن و دەڵێن كەمە .. بۆ ئەوە نیە كە ،كەم بێت نەخێر بۆ ئەوەیە خەڵكى بیر لەگومرگەكانى برایم خەلیل و هاوشێوەكانى نەكاتەوە ،بۆ ئەوەى بیر لە نەوت فرۆشتنى لابەلاتان نەكەنەوە ...!!كە جەنابت باش ئەزانێت سەردەمانێك بو بە هەزاران ڕۆڵەى كوردتان لەسەر پارەى گومرگ بەكوشت دا...!
مەلیك عەبدواللەى ئەردەنى لەسەر سواڵكردن ووڵاتەكەى دەبات بەڕێوە و بەسەدقاتى ووڵاتى ژێرچەپۆكى ئێوە ئاوەدانە.....!!!
دیوى دوەمى دراوى قەڵب
مەلابەختیارى كۆنە پڕۆلیتارخوازو تازە پێكەوتوو تۆتالیتارو بۆرجوازى ئەمڕۆ یە ..
ئەمیش لەولاوە بەهەمان شێوەى پیاوانىدەربارى وەكو فازیلی میرانى ،جڵەبێك لایەنگرانى خۆیانى خڕكردبۆوەو جاباسی چی نەدەكرد..!
بەڵام لەبەر كەمى ماوە تەنیا دوو خاڵ دەخەینە ڕوو 
1_دەڵێ:((بائەم دەسكەوتە بپارێزین))
هەروەكو فازیلى میرانىئەمیش ڕاست دەفەرموێ دەبێ ئەم دەسكەوتە بپارێزین بۆ ئەوان..!!جا دەسكەوتى وا كێ دەستى دەكەوێت !!مەلابەختیارێك (حیكمەتە چڵەكەى گەرمیان)ى پرۆلیتار خوازو سەركردەى چینى هەژارو كریكار ئێستە بەسەدان ملیۆن دۆلارى هەبێ و مانگانەكەى بەدەفتەر دۆلار بێت ...بۆ نەڵێت بائەم دەسكەوتانە بپارێزین حیكە چڵمەیەك(مەلابەختیار)كونەدێوێكى نەبوو ئێستە لەگەڕەكى فیرعەونەكان ڤێللاى سێ قاتى هەیەو یەكەم قاتى تەرخان كراوە بۆ كتێب و ئەم كتێبخانەیەش سێ كچى ناسكى ئێرانى سەرپەرستى دەكاو بەژماردن 27 سپلێتى دۆڵابیی لەوباڵە خانەیەدایە ....!!!!بۆ هاوار نەكاو نەڵێت بائەم دەسكەوتانە بپارێزین؟؟؟!!ئەو ئێستە هەموشانازییەكانى ئەوەیە لەسایەى حزبەكەى ئەودا لەشاری سلێمانى بەسەدان ملیۆنێرو ملیاردێر هەیە!!!! پرۆلیتارێكى سواڵكەرو بێ ئاوونان چی بۆ ئەو هەڵ ئەكڕێنێت ؟؟؟!! 
ئەو دەڵێت:((ئەم ئەزمونە دەپارێزین....)))ڕاست دەكات ئەم ئەزمونەى بپارێزن...!!بائەوان دزى خۆیان بكەن و ئەگەر ساڵی چەند نیوە پڕۆژەیەكیشیان دەست پێكرد باخەڵك بێویژدان نەبێت ....!!! بابڵێ ئەوە نیە هەرخەریكن ئاوەدان ئەكەنەوە..!! ئەوان خەڵكى خانو دەكاتەوە ،،كەچی ئەمان منەتى بەسەردا دەكەن و بەدەسكەوتى خۆیان دەیزانن..
هۆخەڵكینە لەچ ووڵاتێك دا لەدنیادا بوجەى ساڵی ووڵاتێك لەنیوەى ساڵ و بگرە لەسەروى نیوەى ساڵدا گفتوگۆی لەسەر بكرێت...!! لەلاى ئەم دوحیزبە قەڵبەوە كاتێك بوجە دێتە پەرلەمان وەكو ئێسقانێك دێتە بەرچاووم كە شێرێك پێش چەند ڕۆژێك گۆشتى پێوە نەهێشتبێ و فڕێی دابێت ،چەقەڵێكیش بێت كە دەیبینێت وادەزانێت هیچی نەهێشتۆتەوە ئەوەى دۆزیوەتەوە..!!!!ئەوەیە ئەو بوجەیەی لەچنگى دوحیزبی پارەخۆرو گەندەڵ فڕێ ئەدرێ و چەقەڵەكانی پەرلەمانیش دواى حەوت هەشت مانگ ئەیدۆزنەوە...!! 
پێشمەرگەیەكى ساڵی هەشتاكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە