کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با به‌س بێت بۆ لێدان له‌ که‌ سایه‌تی هونه‌رمه‌ندان

Sunday, 03/01/2010, 12:00


هه‌موو مرۆڤێک به‌ که‌م و زۆر یان به‌ باش و خراپ خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی تایبه‌تی خۆیه‌تی له‌ کارو جالاکیه‌کانی ژیانی ، بێ گومان هونه‌رمه‌دانیش له‌ هه‌موو جیهان ناسراوترین که‌سایه‌تی دیاری ناو کۆمه‌ڵگان به‌هۆی کاره‌ هونه‌ریه‌کانیان ، هیچ جیاوازیه‌کی تریان نیه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تر له‌ پێویستیه‌کانی ژیان و هیلاکی و ماندووبوونی و .....هتد. خاوه‌نی هه‌ستێکی ناسک و دڵپاکن هه‌رئه‌مه‌شه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی کاره‌ هونه‌ریه‌کانیان هه‌موو قوربانیه‌ک ئه‌ده‌ن له‌ پێناوی خزمه‌ت کردنی هونه‌ره‌که‌یان له‌ هه‌موو بوارێکیش حه‌زیان له‌ هاوکاری و یارمه‌تی دانی خه‌ڵکیه‌ بۆ یه‌ زوو هه‌له‌جن و سارد ئه‌بنه‌وه‌.

هونه‌رمه‌ندانی کورد به‌ گشتی ماف خوراوترین که‌سی ناو ئه‌م ئه‌م کۆمه‌لگایه‌ن له‌ به‌رئه‌وه‌ی به‌ درێژایی مێژوو له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆیان پاروه‌ نانی ده‌می خۆیان و خێزانه‌که‌یان گێراوه‌ته‌وه‌ و ده‌گێرنه‌وه‌ بۆ پێشکه‌ش کردنی کاره‌ هونه‌ریه‌کانیان ته‌نها هه‌ندێک هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات نه‌بێت که‌ به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن له‌ هه‌موو رووێکه‌وه‌ ده‌عمی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌کرێن ئه‌گینا ئه‌وانی تر ده‌رگای یارمه‌تی و هاوکاریان له‌سه‌ر داخراوه‌و زۆر جاریش به‌ هۆی هه‌ڵوێسته‌ مه‌ردانه‌کانیان تووشی گیروگرفتی نا به‌جێ ئه‌بنه‌وه‌ ، رادیۆ و که‌ناله‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کان قه‌رزدارترین ده‌زگان که‌ کاره‌هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ندان به‌ گشتی و موزیک ژه‌ن و گۆرانی بێژان به‌تایبه‌تی به‌بێ ره‌جاوکردنی ماندوبونی و بێ هیچ به‌رامبه‌رێک و یارمه‌تی دانێکی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌که‌ ، کاره‌هونه‌ریه‌که‌ په‌خش ئه‌که‌ن ، چگه‌ له‌ تۆمارگا و سیدی فرۆشه‌کان که‌ به‌ کۆپی کردن مافه‌کانی هونه‌رمه‌ندانیان پێ شێل کردووه‌ ، له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش دا زۆرجار ‌ هه‌ندێک له‌ رۆژنامه‌ نوسه‌کان بۆ لێدان له‌ کاسایه‌تی هونه‌رمه‌ندی تاک ، به‌ بێ به‌ڵگه‌ی بێ بنه‌ما ، نوسین له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندێک بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ که‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ ره‌خنه‌ی هونه‌ری یان خزمه‌ت کردنه‌وه‌ نیه‌ ته‌نانه‌ت هه‌وڵدانه‌ بۆ روخاندنی هونه‌رمه‌ند یان لێدان له‌ که‌سایه‌تیه‌که‌ی یاخود تێکدانی نێوان هونه‌رمه‌ندان و نه‌هێشتنی ته‌بایی و برایه‌تی .

هه‌ر له‌وکاته‌ش که‌ هونه‌رمه‌نده‌که‌ کۆچی دووایی کرد به‌ شان و باڵی ده‌گۆترێت و فرمێسکی درۆیینه‌ی بۆ ئه‌رێژن چه‌ندین پاره‌ی خه‌یاڵی بۆ پرسه‌ و چله‌ و ساڵی کۆچی سه‌رف ئه‌که‌ن ، له‌ کاتی زیندوو بوونیشی به‌م جۆره‌ی ئێستا مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ ده‌کرێت ، له‌ کۆتاییدا با نوسینه‌کانمان ره‌خنه‌ی هونه‌ری بێت و تێکه‌ڵ کردنی ژیانی تایبه‌تی نه‌بێت و لێدان له‌ که‌سایه‌تی نه‌ بێت و زیندوو کوژی مرد و په‌رست نه‌ بین.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە