کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بە حەقیقەت كوردستانیش جیاوازە!!

Wednesday, 04/03/2009, 12:00

1284 بینراوە


دوای تەماشكردنم بەرنامەی(من جیاوازم) لە گەنالی زاگرۆس ئەم بیرۆكەیم هاتە خەیاڵەوە پێم خۆش بوو چەند خاڵێكی جیاوازیش لەسەر كوردستان بنوسم و (سین دی) بكەم بۆ سایتە جوانەكەی كوردستان پۆست.
ئەو بەرنامەیە بێ شك هەموو ئەزانین باس لە جیاوازی خەڵكێك ئەكات كە هەموو كەس ئەو هونەرەی ئەوان نازانی بالەوە گەرین و بێنەوە سەرباسەكەی جۆمان با بزانین خاڵە جیاوازەكانی كوردستان لە چیایە.
یەكەم: جیاوازی كوردستان و وڵاتەكانی جیهان ئەوەیە هەموو جیهان كارەبای بەردەوامە, ته‌نها كوردستان جیاوازە كارەبای وەكو نوكەی موبایلە.. جاری وایش هەیە خەلەلێكی فەنی ئەبێت ماوەیەك بێ كارەباییە!!
دووەم: لەهەموو وڵاتێك یەك سیستەمی خوێندن هەیە و لەسەریەك پرۆگرام ئەرۆن, بەڵام لە كوردستانە جیاوازەكە بە كەیفی خۆیەتی.. ئەوە نیوەی ساڵ تەواو بوو سەفەری كرد قەرارێك هاتوە ئەبێت ئەمساڵ پۆلی سێیەمی ناوەندی تاقیكردنەوەی(بەكەلۆری) بكات.. پێشتر ئەو قەرارەیان لابرد. ئەمیش جیاوازە.

سێیەم: هەرچی جاش و جەشۆڵكە هەیە ئێستا پیاوی دەسەڵاتن و دەم و چاو سپی خەڵكن و حەساب بۆ
هیچ كەسێك ناكەن حكومەتیش دڵی پیان خۆشە!! ئەمە جیاوازیەكی دیكەی كوردستانە زۆر جوانە لەوانەیشە ئەم خاڵ كۆنیش بێت بەڵام بۆ بیرخستنەوەی برادەرانی خوێنەر ئەینوسم.

چوارەم: هێلی ئەنتەرنێتی هەموو جیهان هەمووی یەك مانگی دەست كردی هەیە تائێستا لە كوردستان جیاوازەكە تا ئێستا هێڵیكی سەربەخۆی نیە كە تەنها موڵكی كوردستان بێت و تۆزی خێرا بێت. هەر خەریكی نەقڵ كردنین لەم وڵاتەوە و ئەو وڵاتەوە بۆ كوردستانە جیاوازەكە.

پێنجەم: لەهەمووی جیاواز تر ئەوەیە مامۆستایەو و هیچ عیلم و مەعیرفەیەكی پێ نیە بەس لەبەر خاتری ئەوەی خەڵكی باڵابەرزو لیپرسراوی باش ئەناسی بووە بە مامۆستا!! چۆن جیاوازیەكە..

شەشەم: زۆر بوونی رۆژنامەو و گۆڤارەكان لە بازارەكانی كوردستان, نەبوونی دەفتر لە قوتابخانەكان. حكومەت مۆڵەت ئەدا بەئەو هەموو رۆژنامەو گۆڤارانە دەربگرێن و لە بازاری كوردستان بیفرۆشن. بەڵام قوتابی و خوێندكار بەسەر ناكاتەوە بۆئەوەی دەفتریان بۆ بكرێ..

حەوتەم: تا دوێنی بە (كورد) ئەی وت(كویرد) ئێستا لە پشت مەسئوڵ مەڵبەندەویە. ئەو مەسئوڵ مەڵبەندە ئەڵێم كە خابتێكی پاكی هەبوو(26 گەرمیان) بەڵی جیاوزای.

هەشتەم: چی بڵێم جیاوازی زۆرە خەریكە بیرم ناكەوێتەوە ئا باش بووهاتەوە بیرم, خوانەخواستە خوانەكا قەت ئیشم بەو دائیرو مائیرەی حكومی بكەوێت شەش ژوورت پێ ئەكەن دوای ئەڵێن كاك گیان موراجەعیەكی سلێمانی بكە ئەگەر ئەتوانی لەوانەیە فایلەكەت لەۆینەدەر بێت.. ئەمە من ئەیڵێم ئەگەر لە گەرمیانە سوتاوەكە بیت. فوول جیاوازە.. بەڵی ئەگەر دكتۆرە بڵقیس ئەمە ببینی ئەڵی: (بەڵی, بەڵی,بەڵی)
لەوانەیە دكتۆر نیاز لاجانی رەئی وانەبی ئێمەش ئەڵێن سوپاس رەئیی خۆتە بەس هەر جیاوازە.Dr

نۆیەم: خاڵێكی تر ئەگەر مێشكی تۆی خوێنەرم نەئیشاندبێ. مەلەوانگەكەی كفری یەعنی(مەسبەح) سێ چوار ساڵە كراوەتەوە. بەداخەوە كەس مەلەی تێدا ناكات بێچگە لە بۆقەعەسكرییەكان نەبێت, مەسئولەكان چاوێكی پێا بخشێنن. خۆزەوقتان بێت ئەویش پارەی باشی تێدایە.

دەیەم: ئەگەر حەزتانیش لە هونەر بێت ئەم خاڵە تایبەت ئەكەین بە هونەرەوە. لەهەموو كوردستان سەنتەری مناڵ پارێزان هەیە ئەوە وا (هیرۆ ئیبراهیم ئەحمد)سەرپەرشتیاری ئەكا لە خانەقین دوو سەنتەر هەیە, بەس لە كفری یەك دانە نیە, بۆ گەرمیان و كفری ئەوەندە غەدری لێ ئەكرێت ئەمیش جیاوازێكی ترە.
یادەیەم: خاڵێكی تر سەبارەت بە وەرزش لە بیرمە منداڵ بووم وتیان دوو دەفتەر دۆلار هاتوە بۆیانەی كفری گەورەیش بووم وتیان پارەكە خوراوە خوا لێم نەگری ئەو زەلامە باش نایتەوە خەیاڵم تا ناوەكیتان پێ بڵێم. وە تا ئێستایش چەند جار دەست ماچ كردن و هاتو چۆو كراوە بۆ ئەوەی یاریگاكەی كفری چیمن بكەن بەداخێكی زۆرەوە هیچیان لێ نەكرد چیمەنیش هەر مایەوە.

خاڵی كۆتایی: سایتی كوردستان پۆست یش جیاوازە, لەبەر ئەوەی قسەی حەق ئەكا مەسئول حەزی لێ ناكات. هیوادارم ئەم تۆزە جیاوازیەی حل بكەن , من بە دوعا .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)