کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاشتی لە قەڵەمڕەوی...ئوچ ئالاندا...

Tuesday, 26/11/2013, 12:00

1791 بینراوە






جەمسەری بەهێزی ئاشتی و هۆكاری سەرەكی لەدایكبونی ئەم پرۆسەی ئاشتیە بەڕێز(ئوچ ئالانە) لەبەرئەوەی كاتی خۆی لە كینیا كەڕفینرا لەلایەن دەزگاهەواڵگریەكانی سێكوچكەی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین(ئەمریكا،ئیسرائیل،توركیا)بۆئەوەبوو كەشۆڕشی كوردان لەباربەرن بۆیە حكومەتی ئاكەپە زیرەكانە توانی كلیلی چارەسەری دۆزی كورد بدۆزێتەوە بەوەی كە بڕیاری دەستپێكردنی پرۆسەكەی بەخشیە بەڕێزیان چونكە ئەم بڕیارە خۆی لەخۆیدا دانپیانانی دەوڵەتی توركیایە بەسەرۆكایەتی ئوچ ئالان لەلایەك و جێگیربوونی ئەوڕاستیەش لەلایەن خودی كاربەدەستانی دەوڵەتەوە كە كوردنەتەوەیە وسەربەخۆیە لەفەرهەنگ و كلتوورو بیركردنەوەدا،بۆیە ئەم هەنگاوەبەگرنگ دێتەئەژمارلەمێژووی نوێی دەوڵەتی توركیادا لەسەرەتای دروست بوونیەوەلەسەردەستی ئەتاتورك
میرنشینەكەی ئوچ ئالان تەنها هەرێمێك لەخۆناگرێت بگرە دەوڵەتێكی سەردەستەشی خستووەتە ناوبازنەی جوگرافی خۆیەوە بەجۆرێك كەسەرەك وەزیرانی توركیا بڵێت سوپاسی ئوچ ئالان دەكەم بۆبەڕێوەبردنی پرۆسەكە دوورلەحەزی خۆی كەدەكرا مەرجی ئاشتی ئازادبوونی خۆی بێت من وەكوكوردێك حەزم دەكرد كاتێك سەرۆكی هەرێم لەئامەد قسەی كردبیتوانیبا بڕگەی یەكەمی قسەكانی ئازادكردنی ئوچ ئالان بوایە نەك شڤان پەروەرو ئیبراهیم تاتلەس؟؟؟
قەلەَمڕەوەی ئوچ ئالان وای لەئەردوگان كردووە كە زۆر ڕاشكاوانە بڵێت(هیچ شتێك لەئاشتی ساردمان ناكاتەوە) ئەمەخۆی لەخۆیدا ئاماژەیەكی گرنگە بۆتوركە توندڕەوەكانی توركیا واتە ئەردوگان (گرەو)لەسەر ئوچ ئالان دەكات كە توانای سەرخستنی ئەم پرۆسەیەی هەیە لەئیمرالیەوە...
قەڵەمڕەوی ئوچ ئالان سنوری جوگرافی بەزاندووەو دڵی كوردانی هەرچوارپارچەی بەلای خۆیدا ڕاكێشاوە ئەویش تەنها لەبەرهۆیەك كەبیری نەتەوەیی ئەم سەرمەشقی دەكات لەسەدەی بیستویەكدا ...
بەرخودانی ئوچ ئالان ئاشتی هێنایەبوون ئەویش بەدروستكردنی قەڵەمڕەویەكەی بەشێوەیەكی خۆڕسك لەسوچی زیندانەوە بۆماوەی شانزەساڵ لەتەمەنی...
كاریزمایی ئوچ ئالان وایكرد كەدرووشمی(یان كوردستان یان كوردستان)لەلای كوردان بچەسپێت چونكە زیندان ڕێگرنەبوو لەبەردەم تیۆرەكانیدابۆمرۆڤایەتی..
ئوچ ئالان قەڵەمڕەویكی بنیات نا لەزیندانەوە بەنوسینەكانی كەبیری نەتەوەیی لەلای زۆربەی هاونیشتمانیان چەسپاندوە بەجۆرێك هیچ ڤایرۆسێكی سیاسی ناتوانێت ئاوێتەی ئەم بیرەبێت و دوژمنان سوودلەكەلێنەكان وەربگرن ،واتە دەستەمۆنەبوونی سەركردەكان لەلایەن ووڵاتانی سەردەستەوەو بەكارهێنانیان بۆمەرامی خۆیان هەربۆیە میرنشینی نەتەوەیی دیموكرات بازنەی لەفراوانبووندایە.....







چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)