کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاواتى حامیدى حاجى غالى فایلدار ئاسایشى سلێمانى ناوێرێت بیگرێت)

Tuesday, 12/05/2009, 12:00


حامیدى حاجى غالى فایلدار بەهۆى ژنى دووەمیەوە ماَل ومنداڵى سەرى لێشێواوە كورەكانى تەنها(رێبوار)یان نەبێت بۆ مژینى خوێنى خەڵكى گەرەكى رزگارى شارى سلێمانى مولیدەى كارەبایان داناوە, بۆیە شەویك كارەباى مولیدەكە لە میدیا حسێنى گۆرانى بێژى میللى ئەبرن ومیدیا حسێن ئەچێت بەدەم كێشەكەوە كە بۆچى كارەباى ماڵەكەى بڕاوە بەم هۆیەوە دەبێتە شەرو دەمە قاڵە لە نێوان میدیا حسێن و ئاواتى كورى حامیدى حاجى غالى كۆنە جاسوسى بەعس ,بۆیە مەفرەزەیەكى هێزى فریا كەوتنى شارى سلێمانى بەسەرپەرشتى ملازم ئومێد محمد محمد ئەگاتە شوێنى كێشەكەوبەوهۆیەى كە ئاواتى كورى حامیدى حاجى غالى سەرپێچى كەر بووە بە كەلەپچەیى ئەیكەن بە مقەرى هێزى فریاكەوتنا ,رۆژگار ئەڕوات و ئە مەسەلەیە كۆن نابێت لاى كورى جاسوس بۆیە ئیمرۆ كاتژمێر 3 پاش نیوەرۆ ئەفسەرى هێزەكانى فریاكەوتن ئومێد ئەچێت بۆ پرسەى مامى عەقید هوشیارى بەرێوەبەرى لابراوى هێزەكانى فریاكەوتن لە مزگەوتى حاجى جەمال لە سەهۆلەكە ,پاش هاتنە دەرەوەى ئاواتى كورى حامی قۆل ئەكات بە قۆڵیا تاكو دڵنیا بێت كە ئەم ئەفسەرە ئەو ئەفسەرەیە كە كەلەپچەى كردۆتە دەستى بۆیە بەخۆیى و زیاتر لە دە كەسى پاسەوانەكانى پەلامارى ئەم ئەفسەرە ئەدەن !! ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەم ئەفسەرە بەكارى یاسایى خۆى هەڵساوە بەگرتنى ئاواتى حامى لەسەر بێ ئەدەبى بەرامبەر خەڵكى گەرەكەكەى وە پێشتریش هیچ كێشەیەكى شەخسى نەبووە لە گەڵ ئاواتى كورى حامى وە لەلایەكى تریشەوە ئەم ئەفسەرە و بەرێوەبەركەى بەهۆى ئەوەى كە پێشتر باڵى ریفۆرمى ى.ن.ك بوون و ئێستاش دوو كەسى بە هەڵوێست وبەئەمەكن بۆ میللەتەكەیان وبروایان بە لیستى گۆرانە وە دورخراونەتەوە لە پۆستەكانیان بۆیە كورەكەى حامى بە حیز فرسەتانە ئەیەوێت تۆڵەى خۆى بكاتەوە كە ئەفسەرەكە لە پۆستەكەیدا نەماوە !!!
وە تا ئەم دەقەیەش كورەكەى حامى حاجى غالى كە لە مەغریب پەیوەندى بەست بە موخابەراتى عێراقیەوە و خوێنى رۆڵەكانى ئەم میللەتەى بە بەعسیەكان ئەفرۆشت لەلایەن نە ئاسایشى سلێمانى وە نە پۆلیسەوە نەگیراوە وەكو كەس نەزانێت لە چ كونێكا خۆى شاردۆتەوە ,ئەمە بێجگە لە كورەكەى عیماد سەیفورى جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرەمەكى كوردستان كە ئەویش پێش چەند رۆژیك گاڵتەجارى بە كەرامەتى هێزەكانى پۆلیس كردوو بەو هۆیەوە مانیان گرت دواتریش كەس لە گوڵ كاڵترى پێ نەوت !! ئەمانە نمونەیەكە لە پەروەردەى دەستى مەسئولە خائینەكانى ى.ن.ك بۆیە خەڵكى سلێمانى و دەوروبەرەكەى تا سەر لووتیان هاتووە بە بۆگەنى دەسەڵاتى نائینسانى و نا عەدالەتیان وە مەرگیان نزیك بۆتەوە ئەمجارە بۆ هەتا هەتایە ئابرویان ئەشكێت بەدەنگى پر سەرەوەرى وكەرامەتى خەڵكى سلێمانى ودەوروبەرى لە رۆژى دەنگداندا تۆڵە بەسەبرە ئەما بەزەبرە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە