هەڵەیەکی زەق لە بەرپرسەکاندا هەیە کامەیە!؟

Friday, 02/02/2018, 22:49

7134 بینراوە


وەک دەگێڕنەوە، ناپلیۆن بۆناپارت، سەرکردەی بەناوبانگی فەرەنسی هەروەک زۆربەی قوتابییەکانی ئەمڕۆی باشوور، زۆر رق و ترسی لە تاقیکردنەوەی قوتابخانە بووە، هەرچەندە بەراورد و پێناسەی کەسایەتییەکی وەکو ناپلیۆن ناکرێت، بەڵام لەپاڵ ئەمانەشدا زۆربەی قوتابیانی باشوور رقێکی تریان هەیە ئەویش رقی ئەستورە لە بەرپرسەکانی باشوور.
لە چەند رۆژی رابردوودوودا لە زانکۆی سلێمانی بەشی راگەیاندن لە وانەیەکدا کۆمەڵیک پرسیار بۆ خوێندکارەکان دەهێنرێتەوە، یەکێک لە پرسیارەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
-  هەڵەیەکی زەق لە (پرسیارەکاندا) هەیە کامەیە؟
زۆربەی قوتابییەکان هەر بە چاوخشاندنێک یەکسەر لە مێشکیاندا (پرسیارەکان) دەبێتە (بەرپرسەکان) و بەم شێوەیە لێی تێدەگەن:
- هەڵەیەکی زەق لە (بەرپرسەکاندا) هەیە کامەیە!؟
چەند قوتابییەک لە وەڵامەکاندیاندا دەنووسن:
هەڵەی زەقی بەرپرسەکان، یەکێک نییە، زۆرە، وەکو گەندەڵی، دزیی، داوێنپیسی، بێناموسی، خوێڕێتی، بێقیمەتی ..... هتد
ئەمەش دەبێتە یەکەم نوکتەی  ساڵی ٢٠١٨



HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help