ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆنی خوێنی خۆمان ده‌که‌ین
Monday, 18/10/2010, 12:00
له‌و ئازاره به‌سۆ تر نیه که له ناو وڵاته‌که‌ی خۆتدا ده‌سته‌و تاقمێک یان گروپێکی میلیشیا و عه‌وام و جاهیل ڕوبه‌ڕوت بوه‌ستێته‌وه و به هه‌موو توانایه‌وه بیر له‌وه بکاته‌وه کۆتایت بۆ دیاری بکات و له قوڵایی زه‌میندا به دزی دونیاوه بتشارێته‌وه، ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه دێته به‌رچاوم که له سه‌رده‌مه کۆنه‌کاندا میلله‌ته جیاوازه‌کان به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌کان کردویانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین که ده‌سه‌ڵاتێکی عه‌شائیریی به‌رامبه‌ر میلله‌تێک ده‌یکه‌ن.
ڕه‌نگه زۆرینه‌مان له‌لایه‌ن پیاوانی ده‌سه‌ڵات و به‌تایبه‌ت پیاوکوژه‌کانی پاراستنی پارتیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌مان لێکرابێت و ته‌نانه‌ت تا لێدان و ته‌عه‌داش ده‌ستمان لێ به‌رز کرابێته‌وه، به‌ڵام من بۆ خۆم له هه‌موو ئه‌و ساتانه‌دا بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ده‌بێت ده‌ستم به‌ر چ نهێنیه‌ک که‌وتبێت وا پیاوخۆره‌کانی سه‌رۆکی ته‌زویر به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌نگ به‌رزه‌که‌نه‌وه به‌سه‌رمدا!
زۆر جار بیر له‌و ساته ده‌که‌مه‌وه که سه‌رده‌شتیان تیادا شه‌هید کرد، تۆبڵێیت سه‌رده‌شت له‌و ساته‌دا چ هه‌ستێکی هه‌بوبێ! بێگومان بیری له‌وه کردۆته‌وه که ئه‌وانه‌ی ده‌یکوژن نازانن به کوشتنی په‌رده له‌سه‌ر خۆیان و له‌سه‌ر قونی پیسی سه‌رۆک بارزانی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
کێ له ئێمه که به بێ موجامه‌له له‌سه‌ر پاشه‌ڵی پیسی هه‌ردوو حیزبی تاڵانچی نوسیوه، به بێ ترس ژیاوه و ته‌نانه‌ت له‌وکاتانه‌دا که به پازگه و کۆنتڕۆله‌کانیاندا تێپه‌ریوه ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بووه که ڕه‌نگه لێره فه‌رمانی گرتنی به نهێنی هه‌بێت، بێگومان نمونه‌ی توانای له‌ناوبردنی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان لای ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی له‌وپه‌ڕی توانادایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هیچ سه‌رده‌مێکدا و بۆ کوشتنی هه‌ر که‌سێک له ئێمه سڵیان نه‌کردۆته‌وه.
من بۆ خۆم زۆر جار بۆنی خوێنی خۆمم کردوه، بۆ نمونه جارێک که له‌گه‌ڵ هاوڕێم (هی غازی) به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن چووینه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێری دوبه‌ی بارزانی، له پرسگه‌که پیاوێکی گێل که هه‌موو دیوار‌ی ژوره‌که‌ی داپۆشیبوو به وێنه‌ی قاره‌مانه‌کانی 31 ی ئاب و ئاشبه‌تاڵ و وێنه‌یه‌کی خۆیی و سه‌رۆکه ته‌زویره‌که‌ی به گه‌وره‌یی هه‌ڵواسیی بوو، به بادینیی پێی وتم بۆ کوێ ده‌چی و منیش پێم ووت بۆ به‌شی ئیزباڕه. کابرای پرسگه وتی هه‌ڕڕه نابێت بچی بۆ ده‌ره‌وه، پێی وتم تۆ ئحترامی بارزانیت نه‌گرتوه تۆ بۆ مالی بارزانی هاتویت و نه‌علت له‌پیایه؟ پێمووت که من بۆ ماڵی بارزانی نه‌هاتووم و بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاتووم و مادام ماڵ بۆته ماڵی بارزانی ئه‌ڕۆم به‌ڵام پێم سه‌یڕه که ئیحتیرامی بارزانی له قۆنه‌ره‌کانمدایه! بمبوره که نه‌عله‌کانم هێناوه.
ئیتر دوای ئه‌م قسه‌یه‌م خۆ ئه‌گه‌ر هاوڕێکه‌م فریام نه‌که‌وتایه ئه‌وه منیشیان به تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی مالی بارزانی و په‌رله‌مانی نوستوو و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیره دزه‌کان ئه‌گرت و بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌بوو خانه‌واده‌که‌م خه‌ون به مواجه‌و هه‌واڵێکمه‌وه ببینن وه‌ک چۆن هه‌زاره‌ها ژن و مناڵ ڕۆژانه له سۆراخی هاوسه‌ر و برا و باوکیان ده‌گه‌ڕێن که به تۆمه‌تی تیرۆر و ئیسلامی له ساڵی سفره‌وه تا هه‌نووکه بێسه‌رو شوێن له لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیه‌وه ئه‌نفالکراون. به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه هه‌ستم به‌وه کرد که خوا خۆی نه‌یویست بمرم، ئه‌وه جارێک بوو له‌و چه‌ندین جارانه‌ی که بۆنی خوێنی خۆمم کردووه.
ئێستاش ئه‌وه‌تا وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه نووسانیش وه‌ک خۆیان میلله‌تیان فرۆشتبێت و ده‌وڵه‌ماند بن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی ئه‌شبه‌تاڵه حه‌یابه‌ره‌که‌ی به‌رزانیی و 1 ملیۆن خانه‌نشینی ئیدریس ده‌که‌ین، له به‌رامبه‌ردا له مه‌حکه‌مه‌کانی خۆیاندا که قازیش بۆخۆیانن، داوای گۆڕی باب و پاره‌ی شۆرشی ئه‌یلولمان لێده‌که‌ن که بارزانی له که‌ره‌ج خواردویه‌تی؟
لێره‌وه ده‌توانین به هه‌موو جۆره‌کانی لووت و بۆن‌کردن بۆنی خوێنی خۆمان بکه‌ین که له ده‌می چه‌قۆکانیانه‌وه ئه‌ڕژێ و به‌دزیی چاوی دونیاوه ڕۆژانه لێره‌و له‌وێ یه‌که یه‌که بێسه‌روشوێنمان ده‌که‌ن و تۆمه‌تمان بۆ دروست ده‌که‌ن. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست