پاراستن لە هەوڵی دەرهێنان و شاردنه‌وه‌ی گۆڕی سەدەشتدایە
Sunday, 03/10/2010, 12:00
سەردەشت له رۆژی 4 / 5 / 2010 لە بەردەم زانکۆی سەلاحەدین، بە بەرچاوی پاسەوانانی زانکۆ، پاشان بەناو حەوت بازگەی شاری هەولێردا ڕووەو شاری نەینەوا ڕفێنرا، دوای ئه‌وه جەستەیان بە مردویی له شاری موسڵ فڕێ‌دا.
تیرۆرکردنی سەردەشت بەشێکە لەو پلانە خویناویی و توند و تیژییانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، که بەردەوام بۆ پاوەنکردنی دەسەڵات و دزینی سامان و پاره‌ی نه‌وتیی کوردستان، هه‌موو کارێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و به شه‌رعییه‌تکردنی ده‌سه‌ڵاتیی بنه‌ماڵه‌که‌یان.
پاوان‌کردنی دەسەڵات لەلایەن گروپێک یان حیزبێکەوە پێویستی بەتوندوتیژی و بەکارهێنانی کایەکانی سەربازی و خۆ قایمکردن و ترس و تۆقاندنە.
پارتی یان راستتره بوترێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، لە مێژە ئه‌م کاره نمونه‌ی ئه‌م قێزه‌وه‌ندانه‌یان کردووه، یه‌که‌م جاریان نییه، به ده‌یان سه‌رده‌شی دیکه‌یان تیرۆرکردووه، به هه‌زاران رۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مانیان له‌ناو بردووه، به سه‌دان پێشمه‌رگه و گه‌ریلا و که‌سانی دڵسۆزیان راده‌ستیی داگیرکه‌ر و دوژمنانی کورد کردۆته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی گومان له بوونیان ده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی به ره‌چه‌ڵه‌ک کوردبن، نه‌که‌لتوریان، نه هه‌ڵسوکه‌وت و ره‌فتارییان هیچیی کوردانه و مه‌ردانه نییه، ته‌نانه‌ت ناوی منداڵه‌کانیشان کوردیی نیین، زمانه‌که‌یان کوردییه‌که‌یان به کرمانجیش تێکشکاوه، بیرکردنه‌وه‌یان دووره له هه‌ستیی نه‌ته‌وایه‌تیی و نیشتیمانپه‌روه‌ریی، جگه له‌وه عه‌قڵی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، دواکه‌وتووتره له عه‌قڵیی خێڵه‌کانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست.
تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو، که بنه‌ماڵه زۆر به ساویلکانه تێیکه‌وت، بۆیه ئیساش هه‌رچییه‌ک ده‌که‌ن، ناتوانن تاوانه‌که له ته‌وێڵی خۆیان بسڕنه‌وه و لایه‌نێکی دیکه‌ی پێ تاوانبار بکه‌ن، تیرۆرکردنیی سه‌رده‌شت عوسمان جگه له‌وه‌ی ڕەوشێکی ترسناک و پڕ له گوماناوی بوو، لێ چه‌ندیین پرسیاری دیکه‌ی هێنایە ئاراوە، که لەئاست جەماوەر و دنیای سیاسیی ناوچەکە، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مان به ناوی کورده‌وه رابه‌رایه‌تیی ده‌که‌ن، له‌که‌دارتر کرد و خستییه ژێر بەرپرسیارێتییه‌کی مێژووییه‌وه.
پارتی بۆ بەرپەچدانەوە و ڕازیکردنی رای خه‌ڵکیی و لایه‌نگرانیی خۆی، هه‌روه‌ها بۆ خۆڵکردنە چاوی راگه‌یاندن و ته‌ڵخکردنیی چاوی کامێرە سیاسییەکانی کوردستان و جیهان، سیناریۆیه‌کی دروست کرد، گوایه ئەنسارول ئیسلام تاوانبار و بکوژی سه‌رده‌شت عوسمانه.
په‌یامنێریی کوردستانپۆست له هه‌ولێر، له رێگای ئه‌م کورته راپۆرته‌وه کارێکی مه‌ترسییداریی دیکه‌ی پاراستن ئاشکرا ده‌کات، ئه‌ویش له زاری که‌سێکی نزیک له ده‌زگای پاراستن، ئه‌و زانیارییه‌ی وه‌رگرتووه، گوایه پێشنیارێک خراوه‌ته به‌رده‌م لێپرسراوانی ده‌زگای پاراستن و ده‌یانه‌وێت به دزییه‌وه گۆڕی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ڵبده‌نه‌وه، لاشه‌که‌ی بگوێزنه‌وه بۆ شوێنێکی نادیار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌وه، سه‌رده‌شت تێرۆر کراوه، تا ئیستا ده‌یان راپۆرتی درۆ و چه‌واشه‌کارییانه بڵاوکراوه‌ته‌وه، که پێچه‌وانه‌ی راستیی رووداوه‌که‌یه. سه‌رده‌شت دوو گولله به ده‌مییه‌وه نرابوو، پاشماوه‌ی لێدان و ئازار به جه‌سته‌یه‌وه دیاربووه. به‌ڵام پاراستن پێچه‌وانه‌ی تیرۆرکردنه‌که‌ی راده‌گه‌یه‌نێت. گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان، بۆ شوێنێکی نادیار، به‌شیکه له شاردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییانه.
جگه له‌وه سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه‌ش کرد، که بۆ پاشه‌ڕۆژ گۆڕی سه‌رده‌شت وه‌ک سیمبوڵێک ده‌بێته مه‌ترسیی بۆ مێژووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، ئه‌مڕۆ زۆر که‌س له ترسی پاراستن نا‌وێرن زیاره‌تیی بکه‌ن، لێ له پاشه‌ڕۆژدا ترسیی ئه‌وه‌ی ده‌بێت، ببێته سیمبولیی ئازادیی و ریسوابوونی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه، ئه‌وسا زۆر که‌س به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌چن زیاره‌تیی گۆڕه‌که‌ی ده‌که‌ن، پاراستن ده‌یه‌وێت ئه‌و سیموڵه‌ش بسڕێته‌وه و نه‌یهێڵێت. گومانی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره ئه‌نجامبده‌ن، ره‌نگه تاوانه‌که بخه‌نه پاڵ لایه‌نێکی دیکه، بۆ نمونه ئه‌نسارو ئیسلام.
راگه‌یاندنیی ئه‌م کورته راپۆرت هه‌واڵه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه، که له کاتیی ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره، له ئیستاوه خه‌ڵکیی ئاگاداربن و بزانن، ئه‌وه خوودی پاراستنه به‌م کاره هه‌ڵساوه و هیچ لایه‌نێکی تر ئه‌و تاوانه‌ی نه‌کردووه. داواش لە خەڵکی شاری هەولێر و کوردستان دەکەین چاو و گوێیان هەڵبخەن بۆ ئەوەی بە هەموو لایه‌ک ئەو پلانە هەڵبوەشێنرێته‌وه، نەهێڵن سمبولی به‌رخوردان و ئازادیی هەولێر ون بکرێت و سوکایەتی به گۆڕه‌که‌ی بکردێت.
لێره‌شدا وشیاریی ده‌ده‌ینه پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ی ئیستا بڵاومان کردۆته‌وه، به زمانه ئه‌وروپییه‌کانی وه‌رده‌گێڕین و زۆر لایه‌نیی دەکەی لێ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن پێشتریش له یه‌که‌م رۆژی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت ئێمه راگه‌یاندنی عه‌ره‌بیی و ئه‌وروپییمان لێئاگادارکرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شیان کرد، ئه‌وه بۆ هەتا هەتایە بەر پرسیارێتی ئه‌و کاره ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیان، وەک شەرمەزاریی هاوشێوەی ئاشبەتاڵ و 31 ی ئاب به ته‌وێڵیانه‌وه ده‌بێت و ئه‌و تاوانه‌شییان له کۆڵ نابێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست