کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوا یە پێش مەرگم یەك جار بمكەی بە پە لە مانتار!!

Wednesday, 29/06/2011, 12:00


بروابكەن خۆشبەخت ترین كەس لەم وڵاتەی ئێمەدا پەرلەمان تارە ،بێ كێشەوبێ سەرئێشە بێ ماندووبوون وبێ ترس و دڵەروكێ لەزەرەروزیان ، دە بێت بەخاوەنی باشترین سەرمایە،لەماوەی چوارساڵدابەدانیشتن لەناوهۆڵیكدا كەلەزستانداگەرمەولەهاویندا فێنكە ژیانی ماڵ ومنداڵت بۆهەتامردن لەسەرماوگەرمای رابردوودەپارێزیت ، خۆئەگەر دەس و دڵ تێریش بیت ئەوەخزموكەس وتەنانەت دراوسێ خۆشەویستەكانیش پریشكی ئەونازونەعمەتەیان بەرئەكەوێت و رێژنەبارانی دووعای خێرێش بەردەوام بەسەریدا ئەبارێت ، قیروسیا لەوەی خەڵك بۆچی مەبەستێك دەنگی پێداویت گرنگ ئەوەیەئەو هەل ودەرفەتەزێرینە لەدەست خۆت نەدەیت ، خوداش هەڵ ناگرێت ئەو هۆڵە خۆش ودڵگیرەی پەرلەما ن بەهات وهاوارو قیژەقیژ بشێوێنیت ، دواجاركێ پێی دەزانیت ؟ جگە لەهەندێ هەژاروكرێكارو دووكانداروجوتیاروحەماڵ وبەقاڵ نەبێت !! پێویستیش ناكات بۆئەوكەسانە خۆت پیاوخەراپ بكەیت گرنگ ئەوەیە دڵی برادەرانی حزب و هاوپەیمانەخۆشەویستەكان ووڵاتانی دراوسێ و گەورە دۆستەكانی جیهان لێمان نەرەنجێت ، خوا نەی برێت یارەبی ئەوەتا لەدوای چوارساڵەكەش بەحەوت ملوێن ونیودینارخانە نشین دەكرێیت و پاسە پۆرت بۆخۆت ومنداڵە نازدارەكانت بۆهەشت ساڵ گەڕان وسەردان بەهەموجیهاندا دەسەبەر دەكرێت ، لە چاوی پیس بەدووربێت خانەنشینێكە هەرمانگێك بەقەدەر پەنجا مانگی ئەو كەناسە تازە دامزراوانەیە كەهەمورۆژێك كۆڵان وشەقامەكانمان بۆپاك دەكەنەوە ، ئاخرخەڵكینە ئەوخۆشی ولەزەتە ئەونازونەعمەتە ئەورسق وبەرەكەتە ، وەڵڵائەو كەسەی نەی پارێزێت نەگبەتی كوڕی نەگبەتە ، دەبا هەر بۆخۆی سیربخوات وزوڕنا لێبدات ئەمیللە تە پڕعیلەتە ، كێ دەڵێت وڵات بەهاوڵاتییەوە ئاوەدانە لەراستیدا بەحكومڕان ونوێنەری دەوڵەمەند ەوە جوانە، ئەوخەڵكە لەخۆرایی گلەیی وبۆڵەبۆڵ بەسە پەرلەماتاری داماودا ئەكات ، كێ هەیە ئەوپارەوپولەنازدارە لەبەردەستی هەركەسێكدا بێت بەخودای برالە خەمی خەڵكی لەبیرنامێنێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆهاوڵاتی بەڕێز ئەوەیە رۆژێك دیاری بكەین بەكۆی دەنگ لەخوای دلۆڤان بپاڕێینەوە بەقودرەتی خۆی موچەی پەرلەماتاروهەموبەپرسانی دیكەكەم بكاتەوە بۆئەوەی ئیدی بیرلە سەروەت وسامان نەكەنەوە ،بەڵكوبێتەوەیادیان خەڵك لەرچی دەنگی پێدا ون ،یان دەبێت ئێمەش نزابكەین وبڵێین "خوایەپێش مەرگم یەك جار بمكەی بەپەلەمانتار"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە