کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ كاك ئاشتی هەورامی تۆوەزیریی سامانە سروشتیەكانی؟یان وەزیری ...؟..

Saturday, 21/08/2010, 12:00


(دارهەڵبرە سەگی دز دیارە). نزیكەی مانگێكە دەهۆل و زۆڕنای دزینی نەوت و بەنزین و نەفتە و ئاودیوكردنی لەسنورەكانی هەرێمەوە بۆ دەولەتی ئیرانی هەرەدوژمنی سەرسەختی كورد و كوردستان لەمیدیاكانی ناوخۆ و دەرەوە و ناوچەكە ئەكوترێت و ئەژەنرێت هەر لەسەرەتای ئاشكرابونی ئەم دزیەوە بەرپرسانی هەرێم هەر یەكە بەجیاواز و جوداجودا لێدوانی نادروست و دژبەیەكیان لەسەر ئەو دزیە و داهاتی ئەودزیە دا.دوای نزیكەی هەفتەیەك بەرەسمیش بریاری راگرتنی ئاودیوكردنی نەوت و پێكهاتەكانی لەلایەن حكومەتەوە درا بەلام تائیستاش هەرنەوت و پێكهاتەكانی بەشەو و بەرۆژ ئاودیو ئەكرێت كەچی هاولاتیانی ئەم هەرێمە بۆوەرگرتنی 30 لتر بەنزین ئەبێت بەم گەرمای هاوینە چەندین كاتژمیر لەچاوەروانی نۆرە ی وەرگرتنی بەنزین بن؟
دوای تیپەربونی ئەو هەموو ماوەیە كە نزیكەی مانگێكە تازە بەتازە وەزیری سامانە سروشتیەكان (ئاشتی هەورامی) هاتوە لە سیناریۆیەكی سەیرو سەمەرەدا كەتەنیا ئاشتی هەورامی و خۆی و دەوروبەرەكەی پێی هەڵ ئەخەلەتێ ئەیەوێت لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خوێ بكاتە چاوی خەڵك گوایە ئەوە نەوتی سپی نیە و ئەگەر نەوتیش بێت مافی هەرێمە و هیچ نایاسایی نیە و كەس ناتوانیت رێگریی بكات؟ لەهەمووی سەیرتر ئەوە بوو جەنابی زۆر بەتەعلیق و تورەییەوە جوابی ئەداوە و روونكردنەوەی ئەدا وەك ئەوەی جەنابی كەسێكی خاوەن دیوەخان بیت و بەئارەزووی خۆی چی ئەهاتە سەرزاری ئەیگووت.ئاخۆ ولاتیك ئەمە وەزیری بیت ئەبیت ئاییندەی رۆشن و سەركەوتوو بیت؟نزیكەی یەك مانگە دەهۆل و زورنای دزین و ئاودیوكردنی نەوت و پێكهاتەكانی بۆحكومەتی هەریم و كاك ئاشتی بەدەرەجە یەك ئەكوترێت و ئەژەنرێت تازە بەتازە جەنابی توانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بەم شیوەیە سازبدات ئافەرین وەزیری ژیرو چالاكی سامانەسرووشتیەكان بۆخۆت و هەوڵ و تێكۆشان و خەباتت؟ئافەرین بۆ ئەو تەنگەتاویەی كەبەنەخشی ناوچەوانت و رووخسارو دەربرینی ووشەكانتەوە زەق زەق هاواری ئەكرد و ئەیگوت خەڵكینە چیبكەم لەتوانام نیە لەوەزیاتر چۆن دلنیاتان بكەم بەخوا ئەم دڕاویە گەورەیە بەم شێوەیە و بەم سیناریۆیەی من هەرگیز پینەنابیت بەلام ناچاریان كردووم پێویستە بروام پێ بكەن؟ حكومەت نەدزە و نە نەوت ئەدزێت ئەگەر دزیش بكات ئەوە كەس بۆی نیە پێشی لێبگرێت وەك چۆن ئێستا بەردەوامە هەربەردەوام ئەبێت؟بەلام جەنابی بۆی روون نەكردینەوە ئایا ئەو هەمووتەنكەری نەوتانەی ئاودیوی ئێران ئەكرێت داهاتەكەی بەتەنیا بۆیەك كەڵەگایە یان بۆگیرفانی هەردووكەڵەگاكەی كوردستانە؟ هەرچەندە كاك ئاشتی پێویست بەماندوو بوون ناكات پێشینان گووتویانە (دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە)؟...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە