هەباسە لە مەڵبەندى سلێمانى چ باسە
Friday, 14/08/2009, 12:00
ئەنجامەكانى هەڵبژاردنى ئەم جارەى پەرلەمانى كوردستان ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەى توشى سەرسامیەكى وا كردوە ئێستا لەناو مەڵبەندو كۆمیتەكاندا كەس سیقەى لە سەر كەس نەماوە , ئەوەى یەك تۆز گومانى لەسەر بێت دەیان جاسوسى بۆ دانراوە , بۆ ئەوەى بزانن چۆن دەنگى داوە , تەنانەت دواى بڵاو كردنەوەى ئەنجامەكان موچە ى كادرەكان هاتوە مەلا جەبار لە ژورەكەى خۆى ووتویەتى بە خوا ئەو پارەیەتان وەكو چڵكى سەگ پێ حەرامە چونكە بە قەد ئەو ئامارەى داوتانە دەنگمان نەهێناوە , بەد گومانیەكى وا كەوتۆتە ناو ئۆرگانەكانەوە , ڕۆژى چوار شەممە كۆمیتەى مەجید بەگ كۆبونەوەیەكى فراوانیان كردوە بە ئەندام كەرتەكان و پێیان ووتون سیقەمان بە كەستان نەماوە , خەڵك ئەندامى ئێمەیە و دەنگى داوە بە گۆڕان , لە مەڵبەندیش دەركردن و لێپرسینەوە تەنانەت لە چایچى و فەڕاشەكانیش دەستى پێ كردوە , ئێستا هەرچى ڕقیان لێبێت یەكسەر ڕاپۆرتى لەسەر دەنوسن و بانگى دەكەن بۆ لیژنە , تەنانەت بەرزانى ئەحە سمێڵ سیقەى بە كارگێڕەكانیشى نیە بۆیە هەر كەسێكى لەو بابەتە هەبێت یەكسەر خۆى بانگى دەكات تەنانەت چایچیەكیشى بانگ كردوە و پێى وتوە بۆ دەنگت داوە بە گۆڕان , چایچیەكەش پێى وتوە ئەى تۆ بۆ براكەت پارتیە و لێپرسراوى لقە , لە دوایى ڕاگەیاندنى ئەنجامەكان مام جەلال كۆبونەوەیەكى بە ئەنجومەنى مەڵبەند كردوە , باسى لە شكستەكان كردوە و لە هۆكەى پرسیوە , بەرزان ووتویەتى ئەوە دوو ساڵ و نیوە ئەو كەسانە بە پارەو سەیارەى ئێمە ئیش بۆ گۆڕان ئەكەن , مام جەلالیش هەڵى داوەتێ ووتویەتى ((ئەى سەگباب بۆ دەرت نەكردون)) بێ سیقەییەكى وا بڵاو بۆتەوە تەنانەت هیچ كەسێك ناوێرێ لە حەوشەكەى مەڵبەندا بە سوعبەتیش قسەیەك بكات یەكسەر بانگ دەكرێ , كادرێكى دارایى مەڵبەندیان دەركردوە تەنها لەسەر ئەوەى لە سەیارەیەكدا بوە ئاڵایەكى گۆڕانى پێوە بوە , لە زەمانى بەعسیشا ئەگەر لە ماڵێكا وێنەیەكى پێشمەرگە بگیرایە یەكسەر سێدارە چاوەڕێت بوو ئێستاش ئاڵایەكى گۆڕان نانت ئەبڕێ , ئێستا هەموو ئەترسن , ئەوەى كادرەكان دڵیان پێى خۆشە ئەو دەنگۆى گۆڕینەیە كە بەرزان ئەگۆڕن , زۆربەى زۆرى كادرەكان دڵیان بەمە خۆشە , ئەوەشى خۆى بە خزمەتكارو و پیاوى بەرزان ئەزانێ وەكو مەلا جەبارو سەلاحە ڕەش و مامۆستا ئەكرەمە دزەكە بەو هەواڵە دڵخۆش نین , مەلا جەبار ووتویەتى گۆڕینى بەرزان ماناى مردنى ئێمە , چونكە ئەوەى دێت پیاوى كۆسرەتە مەبەستى شۆڕش ئیسماعیلە و ئەوانەى ناو مەڵبەند (مەبەستى كۆسرەتیەكان) سود مەند ئەبن و ئێمە ڕەواجمان نامێنێ , مەلا جەبار لەبەر ئەوەى خۆى پیاوێكى سوك و بێ ئەهەمیتە بەبێ بەرزان هیچى پێ ناكرێ و كەس حسابى توركێكى قوڕاوى بۆ ناكات , چونكە باش ئەزانن كە كۆنە جاش بوە و وەختى خۆشى لە سەر دزى لە شەریكەى سەیارات دەركراوە , دیارە بەرزانى تێك شكاوو دۆڕاو ئەیەوێت بە دەركردنى چایچیەك و یان كارمەندێك هەقى ئەو تێك شكاندن و دۆڕاندنەى خۆى بكاتەوە , بەڵام ئەوە نازانێ ئەو تێك شكاندنەى جەنابى هى ئەو چایچى و كارگوزارە داماوە نیە بەڵكو هى هەڵس و كەوتى ناعادیلانەى خۆیانە , ئەنجامى دزى و گەندەڵى ئاغاكانیەتى , بەرزان واى ئەزانى ئەوەى تەكەتولى خۆى و ئاغاى نەبێت نە یەكێتیە و نە خەڵكى سلێمانیشە , لەسەر ئەم ڕیتمە ئیشى ئەكرد و ئەیوت ئەوەى جەنابى مام جەلال بە هیچ نەزانێ لە ئێمە بێ بەریە و خائینە , ئەوەتا ئەنجامى ئەم هەڵەیە ئەوەى لێ كەوتەوە كە بینیان , بێ بڕواى گەیشتۆتە ئاستێك كە كەس سیقەى لە سەر كەس نەماوە و بە ئاشكرا لە هەموو كۆبونەوەكاندا ئەوە دەڵێنەوە كە سیقەمان بەكەستان نەماوە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست