كوردستان نێت لە 13 ئابدا یاد ده‌کاته‌وه، له 31 ئابیشدا لە كار دەكەوێت
Thursday, 13/08/2009, 12:00
بەڕێوەبەری ماڵپەڕى كوردستان نێت بە پلەى عەریف خانەنشین دەكرێت هاوژین نامیق ـ
بەڕێوەبەری ماڵپەڕى كوردستان نێت عه‌ریف روکن (عومەر فارس) لە كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان بە پلەى عەریف خانەنشین دەكرێت.
بە پێی ئەو زانیاریانەی که ده‌یخه‌مه به‌ر دەست كوردستانپۆست، عومەر فارس خاوه‌نی ماڵپەڕی كوردستان نێت لە هەفتەی رابردودا و بە هۆی جەمیل هەورامی زاوایەوە بە پلەى عەریف لە كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى كوردستان خانەنشین كرا.
ناوبراو لە كاتێكدا بەو پلەیە خانەنشین دەكرێت، وا بۆی نووسراوه گوایه لە شاخ بۆ ماوەی چەند ساڵێك مامۆستا بووە، هه‌رچه‌نده دواتر رووى كردوەتە وڵاتى هۆڵەندا و خاوەنی رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیە، لێ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی له کوردستان نێتدا ئه‌نجامی داوه به خزمه‌ت بۆی نووسراوه. بۆ زانیاریی ئه‌وانه‌ی که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه خانه‌نشینکراون، و به دڵی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه، زۆربه‌ی کۆنه‌جاش و موخابه‌راتی سه‌رده‌می به‌عس بوون، که بۆ ڕێزلێنان ده‌سه‌ڵاتی کوردی به پله‌ی عه‌ریفی خانه‌نشینان ده‌کات، یان له سه‌ره‌تا به عه‌ریفی دامه‌زرێنراون دوایی پله‌یان به‌رزکراوه‌ته‌وه، جا هۆکاری چییه لێپرسراوی ماڵپه‌ڕێک ڕازییه به‌و سووکایه‌تییه، که به پله‌ی عه‌ریفی خانه‌نشین ده‌کرێت، ئه‌وه ده‌بێت خۆی وه‌ڵام بداته‌وه.
عومەر فارس ژنبرای جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستانه، به‌ر له‌وه‌ی داوای خانەنشینی بكات، یان هاتبێته‌وه بۆ کوردستان و له‌گه‌ڵیاندا کار بکات، مانگانە 1 ملیۆن دینار موچەی بۆ بڕدرابووەوە و ساڵانە پێی دراوە، ئه‌مه جگه له‌و پاره و یارمه‌تییانه‌ی که له لایه‌ن پارتییه‌وه پێدراوه.
شایانی باسه له ماوه‌ی رابردوشدا به پێێ ئه‌وه زانیاریانه‌ی ده‌ستمان که‌وتووه, به‌ڕێز عومه‌ر فارسی عه‌ریف، بڕی 15 ملیۆن دینار سلفەى بە ناوی پێشمەرگەی دێرینەوە وەرگرتووه.
لە لایەكی تریشەوە و بە به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ چەند ساڵى رابردوودا، وا پێش بینی دەكرێت ئەمساڵیش و هاوكات لەگەڵ نزیك بوونەوەی ساڵیادی 31 ئاب، چەند رۆژ بەرلەو رۆژە كوردستان نێت لە كار دەكەوێت، چونکه عومەر فارس چه‌ند ساڵێکه له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی 31ی ئابدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که سایته‌که‌ی هه‌ڵه‌ی ته‌کنیکی تیایه، یان له‌لایه‌ن تورکه که‌مالییه‌کانه‌وه هاککراوه، ئه‌مه‌ش بۆیه ده‌کاتبۆ ئەوەی یەكێتی و پارتی لێ عاجز نەبن، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێک بابه‌تێکی له سه‌ر 31ی ئاب بۆ نارد، دوایی بڵی کاته‌که به سه‌ر چوو تازه بڵاوی ناکه‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست