کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زیاتر له‌ 100ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوسیال دیموکراتی سوێدی دژ به‌جینۆساید ناسینی ئه‌نفال و حزبه‌که‌یان ده‌نگیان دا

Thursday, 11/03/2010, 12:00


ئەمڕۆ زیاتر لە ٥ کاتژمێر ، لەپەرلەمانی سوێد گفتوگۆ لە سه‌ر ناساندنی تاوانی ئه‌نفال و ئه‌رمه‌ن و ئاسوری وکلدان وئه‌غریقیه‌کان له‌ نێوان دەیان ئەندام پەرلەمانی سوێدی ئه‌نجام درا ا .که‌به‌داخه‌وه‌ مەسەلەی ئەنفالی کوردان بە جینۆساید نەناسێنرا ، به‌لام تاوانی هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ روبه‌روی کۆمه‌لکوژیی ببونه‌وه‌ به‌ جینۆساید ناسێنرا !؟ ،لەکاتێکدا زۆرینەی گفتوگۆ و ململانێکان لەسەر مەسەلەی ئەرمەنەکان چر ببۆوە . پێچەوانەی ئەنفال کەکەمترین رەخنە و تێبینی لە سەر دەگیرا. وه‌ به‌رده‌وام وه‌ک به‌لگه‌ و دۆکۆمێنت نمونه‌ی دادگای به‌غدایان ده‌هێنایه‌وه‌ که‌ولاته‌که‌ خۆی دانی پیاناوه‌ ؟
لێرەدا دەبێت ئەوە بڵیین چەندین پەرلەمانتاری کوردو سوێدی داکۆکی کەرێکی سەرسەختی مەسەلەی ئەنفال بە جینۆساید بون ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده‌ بینی له‌ بەرەی چەپ (هانس لیندا، یاکوب یونسۆن ، ئامینە کاکە باوە ، وەلە پارتی ژینگە (بودیل سیبلۆس ،ئیزابێلا ده‌نگیزا ، ماتس پێر تۆفت.... وە ئەگەر چی فۆلک پارتی دژ بە ناساندنی ئەنفال وئەرمەن... بە جینۆساید بوو ، بەلام کچە کوردی باکور گوڵان ئاڤچی هاوکات کەئەندام پەرلەمانی سوێدە (زۆر بوێرانە بۆ ماوەی ١٠ دەقیقە ئاخافتنی دژ بەرای حزبەکەی کردو دواین وشەشی بەوە کۆتایی پێ هێنا کەداواکارم لەهەموتان دەنگ بە بەلێ بۆ جینۆساید کورد وئەرمەن بدەن . بەمەش ئەوەی نیشانی دا کە مرۆڤ نابێت کۆیلەی حزب و لیستەکەی بێت . وه‌ سێ په‌رله‌مانتاری تری به‌ره‌ی راست ده‌نگیان دژی حزبه‌کانیان دا.



 کچه‌ کوردێک (گوڵان ئاڤچی) دژ به‌ حیزبه‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ژینۆسایدی کورد و ئه‌رمه‌ن له‌ په‌رله‌مانی سویددا ئه‌مڕۆ ده‌نگی دا

ماوەی مانگێکە لەهەولی بەردەوام داین لەگەل سەرجەم پارتە سیاسیە سوێدیەکان تا پالپشتی ئەو مەسەلەیە بکەن ، بەندە لەگەل سەرجەم بەرپرسی دەرەوەی حزبە سوێدیەکان چه‌پ و راست قسەم کرد ، به‌ره‌ی راست وه‌ک نارازی خۆیان نیشان ده‌دا و بەهانەی ئه‌وه‌یان ده‌هێنایه‌وه‌ کە جینۆساید ناسینی گەلان بەندە بەدادگایەکی نێو نەتەوەیی و کەسانی ئەکادیمی نه‌وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان . چەندین بەلگەو دوکۆمێتم بۆ دەهێنانەوە بەلام هەستم دەکرد کەبەرەی راست نایەنەوێت دانی پیا بنێن بەتایبەتی لەمەسەلەی کوشتاری بەکۆمەلی ئەرمەنەکان ، هۆکاره‌که‌ش ترس بوو له‌ غەزەبی تورکان ، وەبەناوی چاک زیاتر لە ٢٠٠ ئمێلمان بۆ سەرجەم پارت و ئەندام پەرلەمانە سوێدیەکان نارد کەچی لەرۆژی گفتوگۆکردنەکە ،
بەرپرسی بەشی دەرەوەی سۆسیال دیموکرات له‌گفتۆگۆی ئه‌مڕۆدا (کارین هێگ) له‌ته‌ک پارتی چه‌پ و ژینگه‌ بەتوندی داکۆکی لەجینۆساید ناسینی کوردان و ئەرمەن و کلدان ...دەکرد . بەلام لەکاتی دەنگدانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی سۆسیال دیموکرات پێچەوانە رای ئه‌و، په‌رله‌مانتارانی ئه‌و حزبه‌ ، ده‌نگیان دا ، به‌لام ده‌نگیان بۆ مەسەلەی ناساندنی کوشتاری بەکۆمەلی ئەرمەن و سریان و کلدان و ئەغریقەکان دا که‌به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی من ١٣١ بە ١٣٠ دەنگ بوو ، کەچی بۆ ئەنفال له‌ 260 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاماده‌بوو تەنیا ٣٠ ئەندام پەرلەمان پشتگیری کرد . کەدەبێت ئەوە بڵێن نزیک بە ٨٤ ئەندام پەرلەمانیش ئامادەی ئەم دانیشتنە نەبوو
ئەوەی بۆ بەندە جێگای سەرسوڕمانە هەلوێستی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێدە کەئەو حزبە لە
2010-10-30 دانی بەتاوانی گەلکوژی کوردان (ئەنفال) بە جینۆساید نا وەقسەکەری سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانیان له‌کاتی گفتوگۆکانیان داکۆکی لێ دەکرد کەچی لەکاتی دەنگدان دژی وه‌ستان که‌ خاوەنی ١٣٠ ئەندام پەرلەمانن ، ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که‌ئه‌مه‌ رای حزبیان بوه‌ نه‌وه‌ک ئه‌ندامه‌کانی ؟
ئاکامی ئەم هەلوێستە دورویەی سۆسیال دیموکرات زۆربەی ئەو ئەندامە کوردانەی کەبەوردی چاودیری ئەم دەنگدانەمان دەکرد توشی شۆکی کردین ، به‌تایبه‌تی که‌ پێشو تر قسەمان لەگەل چه‌ندین به‌رپرسی بالای ئەوحزبە کردبوو ، چونکە هەوالی ئەوەمان پێ گەیشتبوو کەئەوان رەزامەندی نیشان نادەن ،. بۆیە جگە لەو پەیوەندیانەی چاک هەیەتی هاوکات هەردوکچە کوردی باکور کەئه‌ندامی چالاکی سۆسیال دیمۆکرات و ئەندامی چاکیشن (ئەڤین چەتین و یەکبون ئالب) بەردەوام لەگفتوگۆ لەگەل بەرپرسە بالاکانی ئەو حزبە بوین بەتایبەتی بەڕیوبەری کاروبارەکانی مۆنا ساهلین ، سەرۆکی سۆسیال دیموکرات (ئۆسکار ستێنرۆم) وه‌به‌رپرسی بالای ئه‌و پارته‌ ئیبراهیم بایلان بەردەوام ئەوەیان پێ دەوتین ئەوان وەک حزب بریاریان داوە ئیتر چۆن پشتگیری ناکەن ؟ وەلە دۆکۆمێنتێکی تریان کەتائیستاش بۆمان دەنێرن کە ئەوان بریاریان داوە لەگەل پارتی چەپ و ژینگە دا ئەگەرهاتنه‌ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تیان وه‌رگرته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ک حکومه‌ت دانی پیا ده‌نێن !؟
کورد ده‌بێت له‌م دورویه‌ ی سۆسیال دیموکرات هه‌لوێست وه‌رگرێت و ناره‌زایه‌تی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆی پێشکه‌ش ئه‌و حزبه‌ بکات به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ . ئه‌گه‌رنا ناراستگۆ ده‌رده‌چن له‌گه‌ل ‌مه‌سه‌له‌ی کوردا و ئێمه‌ش ناتوانین ده‌نگیان پێ بده‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌مسال سه‌رله‌نوێ هه‌لبژاردن له‌ئارادا‌یه‌ ؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سۆسیال دیموکراتی سوێدی کردی ، گالته‌ جاریه‌کی تربوو ، به‌بنه‌مای کارکردنی حزبی و هه‌ستی کوردان . ئاخر زۆر ئاسایی بوو حزبه‌ راستره‌وه‌کان دژ به‌ئه‌نفال به‌ جینۆساید ده‌نگ بده‌ن به‌لام هه‌رگیز ئاسایی نیه‌ حزبێک له‌کۆنگره‌ی بالای خۆی ده‌نگی پێدابێت که‌چی له‌ گه‌رمه‌ی ده‌نگدان و له‌هه‌لێکی میژوییدا دژی بوه‌ستیته‌وه‌ !؟ . دلنیام ئه‌گه‌ر سۆسیال دیموکراته‌کان ده‌نگیان به‌ناساندنی ئه‌نفال به‌ جینۆساید بدابایه‌ ، ئه‌وا ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک ئه‌رمه‌ن و سسریان وکلدانه‌کان پێکی شادیمان ئه‌م شه‌و هه‌لده‌دا به‌لام ئه‌م هه‌له‌ مێژویه‌یان له‌ده‌ست داین .
ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ بڵیم ئه‌م هه‌وله‌ راسته‌ سهر‌نه‌کوت به‌لام ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ له‌مێژوی کورد مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌لکوژی کوردان ببێته‌ گفتوگۆی چروپڕی په‌رله‌مانتاران و ده‌نگی له‌سه‌ر بدڕیت ، ئه‌رمه‌ن ده‌یان ساله‌ خه‌بات ده‌که‌ن ،وه‌ئه‌مه‌ جێگای خۆشحالیه‌ ئه‌و ده‌رگایه‌ زیاتر به‌ڕوی ئێمه‌ ‌ له‌ناو په‌رله‌مان بۆوه‌ به‌تایبه‌تی که‌ بۆ ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ ناسێنرا ، ئه‌مه‌ش ‌ده‌بێته‌ هۆکاری سوککردنی ئه‌رکی ئیمه‌ له‌م ولاته‌دا . به‌لام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیین که‌ ره‌وه‌ندی کورد و حزبه‌ سیاسیه‌کانی کارو خه‌بات له‌م باره‌وه‌ ناکه‌ن . وه‌ئه‌وه‌ی جێگای گالته‌ جاری و مه‌هزه‌له‌ی سیاسیه‌ یه‌کێتی خۆی پێ حزبێکی سۆسیال دیموکراته‌ به‌لام به‌ئاستی ئه‌ڤین چه‌تین ویه‌کبون ئالب و ئامینه‌ کاکه‌ باوه‌و گولان ئاڤچی و هه‌دیه‌ گوزێل کاریان بۆ سه‌رخستنی ئه‌م هه‌له‌ دیرۆکیه‌ نه‌کرد . ئاخر ناهه‌قمه‌ پێیان بڵێم ده‌ ئه‌و گازینۆیه‌ سیاسیانه‌ دابخه‌ن . که‌ده‌یان روداوی مێژویی وا له‌به‌رده‌متان روده‌دات ئێوه‌ش هه‌رخه‌ریکی شه‌ره‌ کورسی ودۆلار وسیخوری به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌ن !!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە