کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ پارەى موەلیدە زیادى كرد لە سلیمانى

Thursday, 25/08/2011, 12:00


كاتێك پارەى موەلیدە دیارى دەكرێت بە پێى كاتژمێرەكانى ئیش كردن دیارى دەكرێت , بۆ مانگى حەوت كە سەرەتاى مانگ پارە وەردەگیرێت بۆ هەر ئەمپێرێك چوار هەزار دینار دیارى كرا بوو , كە چوار كاتژمێر كارەبایان دەدا , بەڵام زۆر جاریش كارەباى نیشتمانى زیاتر لەو كاتەى كە هەبوو كارەباى دەدا , بۆ مانگى هەشت یەك ئەمپێر كارەبا كرا بە پێنج هەزار دینار لە كاتێكدا هەر چوار كاتژمێر كارەبا دیارى كرابوو بۆ موەلیدەكان , بەڵام سەیر لەوەدایە بە سێ رۆژ و چوار رۆژ كارەباى نیشتمانى نابچرێت و بەردەوانم دەبێت , كە ئەمەش لە ئەركى موەلیدەكان زۆر كەم دەكاتەوە , ئایە لەم حاڵەتەدا دەبێت ئەمپێرى كارەباى موەلیدە هەرزانتر بێت یان گران تر ؟ ئایە نهێنى ئەم زیاد كردنە لە چیدایە ؟ پاشان ئەگەر كارەباى نیشتمانى دەتوانێت سێ یان چوار رۆژ لە سەر یەك كارەبا بدات بۆ موەلیدەكان لا نابرێن و تۆزێك سیماى شار جوان بیتَ , دڵنیام خەڵك بە 20 تا 22 سەعات كارەبا رازین , ئایە دەزانن ئەگەر موەلیدەیەك لە مانگێكدا هەشت نۆ رۆژ كارەبا نەدات چەند بەرمیل نەوتى بۆ دەمێنێتەوە ؟ ئەمەش یەكێكى ترە لەو گەندەڵیانەى خەڵك باجەكەى دەدات و دەسەڵات لێى بێئاگایە ....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە