کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ماوه‌ی‌ مانگێك دا له‌ باكوری‌ كوردستان 500 كه‌س ده‌ستگیركراوه‌ و ده‌یان كه‌سیش بوونه‌ قوربانی

Thursday, 30/04/2009, 12:00


له‌ ماوه‌ی‌ مانگێك دا له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ باكووری‌ كوردستان 500 كه‌س له‌ خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستگیر كراون و ده‌یان كه‌سیش شه‌هید و بریندار بوون.

به‌ پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ له‌ شاری‌ ئامه‌دی‌ باكووری‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیا به‌رده‌وامن له‌ سه‌ركوتی‌ گه‌لی‌ كورد و له‌ ماوه‌ی‌ مانگی‌ رابردوو دا 500 كه‌سیان دستگیر كردوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌سیان ئه‌شكه‌نجه‌ داوه‌ و هه‌روه‌ها به‌ ده‌یان هاوڵاتیان كه‌ زۆربه‌ی‌ گه‌نج و مێرمنداڵن شه‌هید و بریندار كردووه‌.

ئه‌وه‌ی‌ خواره‌وه‌ش ناوی‌ چه‌ن كه‌سێكن له‌ شه‌هید و برینداره‌كانی‌ مانگی‌ رابردوو له‌ باكوری‌ كوردستان.

عه‌بدولسه‌مه‌د ئیریب: 14 ساڵه‌، جوله‌ مێرگ

مه‌حسوون كارائۆگلان: 21ساڵه‌، ئه‌رخانی‌ دیاربه‌كر

موسته‌فا داگ: 27 ساڵه‌

محه‌ممه‌د كایا: 17 ساڵه‌، مێرسین

سه‌یفی‌ توران: 15 ساڵه‌، جوله‌مێرگ

خالید ئه‌حمه‌دی‌: 48 ساڵه‌، رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

منداڵێكی‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵه‌، ش.ب، جه‌زیره‌

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە