له ماوه‌ی مانگێك دا له باكوری كوردستان 500 كه‌س ده‌ستگیركراوه و ده‌یان كه‌سیش بوونه قوربانی
Thursday, 30/04/2009, 12:00
1613 بینراوە
له ماوه‌ی مانگێك دا له سه‌رجه‌م شاره‌كانی باكووری كوردستان 500 كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستگیر كراون و ده‌یان كه‌سیش شه‌هید و بریندار بوون.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له سه‌ركوتی گه‌لی كورد و له ماوه‌ی مانگی رابردوو دا 500 كه‌سیان دستگیر كردوه و به سه‌دان كه‌سیان ئه‌شكه‌نجه داوه و هه‌روه‌ها به ده‌یان هاوڵاتیان كه زۆربه‌ی گه‌نج و مێرمنداڵن شه‌هید و بریندار كردووه.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش ناوی چه‌ن كه‌سێكن له شه‌هید و برینداره‌كانی مانگی رابردوو له باكوری كوردستان.
عه‌بدولسه‌مه‌د ئیریب: 14 ساڵه، جوله مێرگ
مه‌حسوون كارائۆگلان: 21ساڵه، ئه‌رخانی دیاربه‌كر
موسته‌فا داگ: 27 ساڵه
محه‌ممه‌د كایا: 17 ساڵه، مێرسین
سه‌یفی توران: 15 ساڵه، جوله‌مێرگ
خالید ئه‌حمه‌دی: 48 ساڵه، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵه، ش.ب، جه‌زیره