هێشتاش دوژمنی خۆمان ناناسین!
Monday, 01/09/2014, 12:00
ئه‌و گه‌له‌ی دوژمنی خۆی نه‌ناسێت، هه‌رگیز دۆستیشی نابێت.
جیاوازی له نێوان تێگه‌یشتن و تێنه‌گه‌یشتن وه‌کوو جیاوازیی نێوان ڕاستی و خه‌وبینین وایه. چۆن خه‌وبینین بێ ڕێباز و لۆژیک و قانوونه وهه‌روه‌ها تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ و شڕمبڕمه و زۆر جاریش دووره له واقیعه‌وه وته‌نانه‌ت کاتوشوێنیشی بێسنووره، ئاوهاش تێنه‌گه‌یشتن ده‌بێته مایه‌ی پڕوپووچی و ئه‌نجامه‌که‌ی له ژێرکه‌وتن و دۆڕاندن هیچی تر نابێت، ئه‌مه جگه له بێئومێدی و بێهیوایی و په‌شیمانی.
ده‌یه‌ها ساڵه ئێمه‌ی کورد هه‌ڵه‌یه‌ک دووپاتده‌که‌ینه‌وه، ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش بریتییه له‌وه‌ی که گوایا دوژمنی کورد واتا له باشووری کوردستان ڕژێمی به‌غدایه. له‌مه‌وبه‌ر له‌م ماڵپاڕهدا هه‌مان شتم باسکردووه و دووپاتم کردووه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌م جاره تێکڕای باسه‌که له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه. زۆر گرنگه ئه‌م بابه‌ته دووپات و سێپات و چوارپاتبکرێتهوه تاکوو هه‌موومان تێده‌گه‌ین و واز له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه دێنین که ده‌یه‌ها ساڵه لامان بووته ڕاستییه‌کی ژێر هه‌تاو هه‌رچه‌نده له درۆیه‌کی گه‌وره به‌ولاوه هیچی تر نییه، له هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده به‌ولاوه هیچی تر نییه، له تاوانێک به‌ولاوه هیچی تر نییه.
گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد له سیاسه‌تدا بابه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و بیردۆزه‌ی سیاسییه. تاکوو بێژی ئێمه کۆڵه‌وارین له‌م ڕووه‌وه، له کاتێکدا هیچ شۆڕشێک به شۆڕش پێناسه ناکرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو بابه‌ته بنه‌ما نه‌بن بۆی. ته‌نها ته‌ماشای به‌هاری عه‌ره‌بی بکه که بووه پاییزی عه‌ره‌بی! بۆچی؟ چونکی هیچ فه‌لسه‌فه و بیردۆزه و بزووتنه‌وه‌ی هزری له‌گه‌ڵدا نه‌بوو وه‌کوو بۆ نموونه شۆڕشی فه‌ره‌نسا یان شۆڕشی ڕووسیا. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که هاوڕه‌نگی سازکه‌م له نێوانی به‌هاری عه‌ره‌بی و خه‌باتی کورد، چونکی ئه‌وه‌ی کورد خه‌باتێکی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک بۆ ڕژێمگۆڕین و چه‌سپاندنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادیی تاکه‌کان. به‌ڵکوو مهبستم هه‌ر ئه‌وه‌یه که گرنگیی بیروڕا و بۆچوون و هه‌ڵوێست و تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه و لێکۆڵینه‌وه بخه‌مه به‌رچاو و بێژم که به‌بێ ئه‌مانه واتا به‌بێ سیاسه‌تێکی تۆکمه‌ی زانیستی و بابه‌ته‌کی هه‌رگیز ئه‌گه‌ریی سه‌رکه‌وتن نایه‌ته کایه‌وه.
بۆیه دیسانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه که دۆژمنی کورد له عیراق ڕژێمی به‌غدا نییه و نه‌بووه. عیراق له‌وه‌تی هه‌یه واتا له 1921 هه‌ر دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد بووه. که ده‌بێژم عیراق مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌و مۆرکانه‌ی که هه‌یه‌تی وه‌کوو بۆ نموونه ئاڵا، دروشم، زمان، مێژوو، که‌له‌پوور، دابونه‌ریتی تایبه‌ت به گه‌له‌که‌ی، ناسنامه، دین و ئایین (ئایین واتا مه‌زهه‌ب و دینیش هه‌ر دینه)، شێوازهبیری گه‌له‌که‌ی (شێوازهبیر واتا عه‌قلییه‌ت)، سواپا و حکوومه‌ت و داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت...تاد. ئه‌گه‌ر باسی ڕژێم بکه‌ین ئه‌وسا ئه‌وه‌نه‌ی ڕژێم له عیراق گۆراوه له که‌م وڵات‌دا گۆڕاوه، به‌ڵام بۆ کورد هه‌مووی هه‌ر هه‌مان دیارده و هه‌مان ڕووداو بووه. کاتێ که ڕژێم گۆڕاوه کوردگهلێ، یان ئاره‌زوومه‌ندانه و یه‌کسه‌ری چوونه‌ته‌وه به‌غدا، یانیش بانگکراون و ئینجا گه‌شته‌که‌یان به‌رپاکردووه. ئامانجه‌که‌شی هه‌ر ده‌ستبه‌تاڵی بووه، له‌خشته‌بردن بووه، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بووه، گه‌مه‌ی سیاسی و ته‌کتیکی سیاسی بووه و ئاشه‌که به‌رده‌که‌ی سووڕاوه و ئارده‌که‌ش خۆڵه‌مێش بووه! به‌ڵام ئایا بۆچی کورد وانه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، واتا ده‌رسی وه‌رنه‌گرتووه؟ مه‌گه‌ر کورد نازانێ که پیاو له هه‌مان کونه‌وه دووجار تووشی پیوه‌دان نابێت! ئه‌مه‌ی کورد دووجاریش نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵکوو تاکوو ئێستا ژماره‌که خۆی داوه له ده جار یاخود زیاتر. ئه‌ی گوایا که‌ی تێده‌گا و دهرسوهردهگرێ و فێرده‌بێت و هه‌نگاوگه‌لی دیکه ده‌نێ و یاخود له‌لایه‌ن که‌مه‌وه تاقییان ده‌کاته‌وه! ئایا سه‌ته‌یه‌ک به‌س نییه بۆ تێگه‌یشتن؟ ئایا ئێمه نابێ مێژووی عیراق بخوێنینه‌وه، ئینجا بیربکه‌ینه‌وه و بڕیار بده‌ین؟ یاخود هه‌ر خواوتهوهکهلی سیاسه‌ت بکه‌ین و پاشانیش بێژن به‌داخه‌وه ئه‌وانگه‌ل ئێمه‌یان خه‌ڵه‌تاند و درۆیان له‌گه‌ڵ کردین. ئه‌مه بێگومان نه‌نگه، شووره‌یییه، شه‌رمه‌زارییه وگهمژهیییه!
ده‌بێ - ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک جاریش بێت له‌و ڕاستییه تێبگه‌ین که دۆژمنی کورد عیراقه نه‌ک ڕژێمه‌که‌ی، نه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که فه‌رمانڕه‌وان، به واتایه‌کی تر نه‌ک مالیکی یان عه‌للاوی یان جه‌عفه‌ری یان سه‌ددام یان به‌کر یان قاسم یان عارفه‌کان ویان فه‌یسه‌ڵ و مهیسهڵ! دوژمنی ڕاستینه‌ی کورد و کوردستان ده‌وڵه‌تی عیراقه، سنووری عیراقه، ئاڵای عیراقه، دروشمی عیراقه، مێژووی عیراقه، سروودی نهتهوییی عیراقه، که‌له‌پوور و کلتووری عیراقه. تاکوو پێرێ عارفه‌کان بوون، ئینجا هاته سه‌ر سه‌ددام، ئه‌مڕۆش گوایا مالیکییه! جا ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت هه‌رگیزاوهه‌رگیز ڕزگارمان نابێت! ئاخر ئایا ئێمه شهرهتاک ده‌که‌ین، ئایا ئێمه خه‌ریکی ململانێێ هۆزهکین؟ ئایا ئه‌مه شهڕهگهرهکه یاخود گه‌مه‌ی شه‌تره‌نجه؟ ئه‌وه‌ی دوێنێ به سه‌ددام ده‌گوترا، ئه‌وه‌تا ئیمڕۆ به مالیکی ده‌گوترێت. واتا هیچمان به هێچ نه‌کرد و هاتینه‌وه سه‌ر سفر! مالیکی کابرایه‌کی عیراقییه، بۆ عیراق سیاسه‌ت ده‌کات و وه‌کوو عیراقییه‌ک کارده‌کات. ئه‌مه‌ش شتێکی سروشتییه. ئه‌وه‌شی عیراقییه‌کی ته‌واو بێت نابێ و ناشێت و ناگونجێت دژایه‌تیی کورد وکوردستان نه‌کات! ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شبێت، واتا هه‌ر نه‌شیکات، ئه‌وسا هه‌میشه وه‌کوو کارتێکی ته‌کتیکی به‌کاریان ده‌هێنێت بۆ مه‌به‌ستیی سیاسیی خۆی یان مه‌به‌ستیی سیاسیی خۆی و پارته‌که‌ی.
کێشه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی عیراق کێشه‌یه‌کی نهتهوهیییه، کێشه‌ی خاکێکی داگیرکراوه، یان له‌لایه‌ن که‌مه‌وه خاکێکی لکێندراو به عیراقه‌وه به‌زه‌بری تۆپ وفرۆکه و هه‌ڕه‌شه وگوڕهشهوه. کێشه‌ی کورد ده‌بێ له ڕووانگه‌ی جیاوازیی نێوان که‌مینه‌وه زۆرینه‌وه باسبکرێت نه‌ک له ڕووانگه‌ی شێوازی حوکمکردن له به‌غدا. له‌وه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه هه‌یه، هه‌میشه زۆرینه که‌مینه‌ی چه‌وساندووه‌ته‌وه، به‌چاوێکی نزمه‌وه ته‌ماشای کردووه، له‌بری ئه‌وه‌ی که‌مینه‌که له زۆرینه‌که بترسێ، که‌چی زۆرینه‌که که‌مینه‌که‌ی کردووه‌ته بابه‌تی مه‌ترسی بۆ خۆی. جارێ به‌ناو یه‌کێتیی خاکی وڵاته‌وه، جارێ به تاوانی په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا، جارێ به مه‌هانه‌ی ترس له‌سه‌ر زمان و که‌له‌پووره‌وه، جارێکیش به بیانووی ئاژاوانانهوه وتوندڕهوهییهوه. هه‌میشه زۆرینه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کات که که‌مینه‌که ده‌بێت ملکه‌چی ئه‌و بێت و بڕیار وچاره‌نووسی خۆی پێشکه‌ش به‌و بکات، ئه‌گینا هێز و توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه و کوشتن وبڕین ده‌بنه که‌ره‌سته‌ی سیاسه‌ت. ئه‌مه کێشه‌ی کورد وعه‌ره‌ب نییه له عیراق، ئه‌مه کێشه‌ی دوو گه‌لی جیاوازن و مه‌حاڵه ببنه هاوده‌نگ و هاوڕه‌نگ و هاوسه‌نگ وهاوههوا.
له هه‌مووی سه‌یتر ئه‌وه‌یه که کوردگه‌لێکی ساده‌وساکار هه‌میشه ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که ده‌بێ کارێکی وه‌ها نه‌که‌ین که کێشه‌که یاخود ململانێکه یاخود شه‌ڕه‌که ببێته هی نه‌ته‌وه‌یی واتا هی نێوان کورد و عه‌ره‌ب! من تێناگه‌م ئایا ئه‌م کێشه‌یه له نێوان کێی و کێدایه؟ تۆ بڵێێ له نێوانی کورد وهیندییه سووره‌کانی ئه‌مریکا نه‌بێت؟ تۆ بڵێی نێوان کورد وئهڵمانییهکان نه‌بێت؟ یاخود نیوان کورد وئه‌فغانی؟ کێشه‌که له نێوان دوو گه‌له، ئه‌م دوو گه‌له‌ش کورد وعه‌ره‌بن. ئه‌م ڕاستییه ته‌نانه‌ت چیاکانی کوردستانیش ده‌یزانن و هه‌روه‌ها لمی بیابانیش عیراقیش ئاگاداره لێی! به‌ڵام به‌پێی مێژوو، یاخود به‌پێی ڕێکه‌وت، یاخود به‌پێێ بڕیاری خوداکانی ئاسمان یان ئاسمانی حه‌وت، ئه‌م کێشه‌یه له نێوانی فه‌له‌ستینییه‌کان و ئیسرائیلییه‌کانه واتا عه‌رب وجوو، هه‌روه‌ها له نێوان باسکه‌کان و ئیسپانییه‌کانه، له‌ولاشه‌وه له نێوانی کورد و تورکه‌کانه له تورکیا. ئه‌و عه‌ره‌به عیراقییانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ژین یان ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا فه‌رمانڕه‌وان دروستکه‌ری ئه‌م کێشه‌یه نین و تاوانباریش نین به‌م بۆنه‌یه‌وه، ئه‌م کاره باووباپیریان ئه‌نجامیانداوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌دکاری بکه‌ن دژ به کورد، ئه‌وسا بابه‌تێکی تره. ئه‌مه کاری کورده که ئاگاداریان بکاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و ڕاستییه دیرۆکییانه که په‌یوه‌ستن به کورد وکوردستانه‌وه، به‌ڵام ئایا کوردگه‌لی بۆ به‌غدا گه‌ڕاوه ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجامداوه؟ بێگومان نه‌خێر! به پێچه‌وانه‌وه له کاتی ڕاپه‌رینی 1991 ه‌وه تاکوو ئه‌مڕۆ هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یان کردووه بۆ عیراق. کوردستانیان به پارچه‌یه‌ک له عیراق ژماردووه، خۆیان به عیراقی له‌قه‌ڵه‌مداوه، گوایا یه‌کێتیی خاکی عیراقمان بۆ ده‌پارێزن و داوای جیابوونه‌وه ناکه‌ن! واتا هه‌موو ڕاستییه‌کانت تێکشکاند، فرۆشتییانت، کردییانته قوربانیی یه‌کێتیی عیراقی دوژمن و داگیرکه‌ر! دهها ئه‌مڕۆ گلهیوگازهنده بۆچی ده‌که‌یت!
هه‌میشه ئه‌وه گوتراوه که ئه‌گه‌ر ڕژێمێکی دیموکراتی له عیراق بێته کایه‌وه، ئه‌وسا کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. ئه‌مه گه‌وره‌ترین تێنه‌گه‌یشتن بووه، مه‌زنترین هه‌ڵه بووه، چڕترین خۆخه‌ڵه‌تاندن بووه و کهرایهتییهکی سیاسی بووه و په‌یوه‌سته به هه‌ژاریی هزری و نه‌زۆکیی فه‌لسه‌فی له سیاسه‌ت و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا. جارێ دیموکراسی په‌یوه‌ست نییه به چاره‌سه‌رکردنی کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌ڵکوو ته‌نها شێوه‌یه‌که له شێوه‌کانی حوکمڕانی و هیچی تر. جار وه‌ها هه‌یه به ناوی دیموکراسییه‌وه مافی نه‌ته‌ویی ڕه‌تده‌کرێته‌وه وه‌کوو بۆ نموونه له تورکیا. پاشان دیموکراسی بریتییه له به‌کارهێنانی ئاوه‌ز و پێنووس نه‌ک سۆز و تفه‌نگ هه‌ر وه‌کوو له عیراق ئه‌مڕۆ ده‌یبینین. خۆ دیموکراسی ته‌نها هه‌ڵبژاردن نییه، ئه‌و پارت و ڕێکخراوه سیاسییانه‌ی له عیراق هه‌ن هیچیان دیموکراتی نین! یان ئیسالمین یانیش نه‌ته‌وه‌یین هه‌ردووکشیان بڕوایان به ده‌وڵه‌تی تۆتالیتا‌ر هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆیان بگونجێ و بگه‌ن به ئامانجی سیاسی خۆیان. پاشان ئێمه له کوردستان دیموکراتیمان چه‌سپاندووه تاکوو چاوه‌ڕوانی عیراقێکی دیمکرات بین و کێشه‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ر بکات؟
ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌تانێ ئینجا گوایا نۆبه‌ی عه‌بادییه که وه‌کوو مالیکی ئه‌ندامی پارتی ده‌عوه‌یه. ئێستاکانه خه‌ریه‌که حکوومه‌تێکی نوێ داده‌مزرێنێ و شاندی کورد و سوننه‌کان ئه‌وه‌تان له به‌غدا بۆ دانوستاندن. سوننه‌کان داواکارییه‌کانی خۆیان پێشکه‌شکردووه که بریتین له ده خاڵ زیاتر و سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنیان له کاتێکی دیاریکراو. گرنگترین خاڵ پێداچوونه‌وه‌ی قانوونی قڕکردنی به‌عسه. لێره‌دا ده‌بێ بێژم که سه‌رکۆماره نوێکه‌ی عیراق که گوایا کورده ده‌بێژێ کاتی ئه‌وه هاتووه که پێداچوونه‌وه بکرێت سه‌باره‌ت به‌م قانوونه! نێوبراو بێگومان له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی به‌عسدایه بۆ نێو ژیانی سیاسی له عیراقی نوێ‌دا! ئه‌میش هه‌مان بۆچوونی سه‌رۆکه‌که‌ی خۆی هه‌یه که پێش ئه‌م سهرکۆماربوو. له ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌قی عیراقی باسی ئه‌وه ده‌کات که چۆن هه‌وڵده‌دات وه‌کوو کوردێک که به هه‌مان شێوه‌ی جه‌لال ببێته سهممامی ئه‌مان بۆ عیراق! واتا عیراقی عرووبه و ئیسلام! ئاخر به‌به‌لاش ئه‌مانه ناکه‌ن به سه‌رکۆمار! خۆ عیراقییه‌کان کوردێک ناکه‌ن به سه‌رکۆمار که به ڕاستی کوردپهروهربێت و کوردستانی بێت به‌ڵکوو ده‌بێ به‌س به ڕه‌گه‌ز کوردبێت و هیچی تر! له ڕاستیدا هه‌ر کوردێک پاش ڕژێمگۆڕینێک له عیراق له حه‌مرین پهڕایهوه ئه‌وسا ده‌ستی لێ بشۆره! هه‌ر کوردێک چوو بۆ به‌غدا بۆ سیاسه‌تکردن ئه‌وسا بزانه بۆ خۆی چووه نه‌ک بۆ کورد و کوردستان. ئه‌مه کرده‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کوردانه بووه که له دامه‌زراندنی عیراقه‌وه تاکوو هه‌نووکه به‌ره‌و بهغداکهی مهنسسوور کشاون. ڕژێمگۆڕین له به‌غدا واتای ڕزگاربوونی کورد نییه، به‌ڵکوو کێشه‌که وه‌کوو له سه‌ره‌تاوه گوتم خودی عیراقه و هیچی تر. ئه‌و شانده‌شی که هه‌ولێر ڕه‌وانه‌ی به‌غدای کردووه ئه‌وانیش وه‌ها ده‌ره‌که‌وێ که له برا سوننهکانیانهوه فێربوونه و گوتوویانه ده‌بێ داواکرییه‌کانمان بنمیچی کاتی بۆ دیاری بکرێت! واتا کاته‌که‌ی سنوورداربێت. به‌ڵام بێگومان ئه‌م جاره‌ش هه‌ر وه‌کوو جاره‌کانی تر ده‌بێت و پێمان ده‌ڵێن دانیشتنه‌کانمان ئه‌رێنی بوون واتا ئیجابی بوون و په‌یماندراوه که داخوازییه‌کانمان جێبه‌جێبکرێن! ئه‌مه حاڵمانه به درێژاییی نیوسهته زیاتر! ئاخر جیاوزی چییه له نێوان مالیکی و جه‌عفه‌ری و سیستانی و عه‌بادی و عه‌للاوی و بهغڵاوی؟! ئایا هه‌موویان فێرخوازی هه‌مان فێرگه نین؟ فێرگه‌ی ئیسلامی سیاسیی تۆتالیتاری و هزری عرووبه‌ی توندڕه‌و نینه؟ ته‌نها ناوه‌کانیان جیاوازن و هیچی تر. پاشان ئایا خۆیلهخۆیدا شه‌رمه‌زاری و شووره‌یی نییه ئێمه‌ی کورد دواڕۆژو چاره‌نووسی خۆمان ببه‌ستینه‌وه به تاکێکی سیاسی له به‌غدا؟ تا که‌ی چاوه‌ڕوانی فریادڕه‌سێکی جوامێری و میرخاس و فریشته‌ئاسا بین له پایته‌ختی عیراقی خاپوورهوڵات؟ ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی نابووتی و هه‌ژاریی سیاسی و هزری و ئاوه‌زه‌کییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست