کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كه‌ناڵی ئاسمانی (رووداو) به‌ گه‌نده‌ڵی پاره‌ له‌ دارايی هه‌ولير ڕاده‌كيشن

Sunday, 22/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ هه‌ولێر
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌يه‌كی ده‌ست به‌كاربوونی دا، نێچيره‌ڤان بارزانی ١٣ هه‌مين حاله‌تی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامداوه‌، دواين گه‌نده‌ڵی و تاڵانيه‌كانی نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ بودجه‌ی هه‌ولێر،بڕی ١٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری ديكه‌ی بۆ ته‌واو كردنی دامه‌زراندن و دابينكردنی پێداويستيه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو خه‌رج كردووه‌، كه‌ رێبوار كه‌ريم وه‌لی راويژكاری هۆبه‌ی ڕاگه‌ياندن له‌ ئاژانسی پاراستن و به‌هۆيه‌وه‌ كراوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی.
به‌ پێی قسەی رۆژنامه‌نووسێك كه‌ له‌ ستافی نويی كه‌ناڵی ئاسمانی رووداو دانراوه‌ باسی ئەوه‌ی كردووه‌ كه‌ ڕه‌نج سه‌نگاوی له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی رووداو بۆ ئاماده‌و پێش كه‌شكردنی به‌رانامه‌يەك دانراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی پاراستن و نووسينگه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی ئۆكه‌يان له‌سه‌ر داوه‌.
كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو ته‌واوی خەرجیی و تێچوونی له‌سه‌ر نووسينگه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانیيه‌و، كاروباری زانياريه‌كانی له‌لايه‌ن پاراستنه‌وه‌ ڕێكخراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە