ئەم نووسینە بۆ خوێندنەوەیەکی قووڵ: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) خه‌ریکی چییه؟
Wednesday, 04/01/2012, 12:00
کاتێک (نیلسۆن ماندێلا) له زیندان ئازاد کرا ڕۆژنامه‌نووسێک، دەچێتە لای و لێی دەپرسێ: ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه تفه‌نگه‌کانی باشووری ئه‌فه‌ریقا بێده‌نگ بکرێت ؟ لە وەڵامدا ماندێلا دەڵێت:
(
ئه‌و ئامانجانه‌ی تفه‌نگی بۆ هه‌ڵگیراوه هێشتا نه‌هاتۆته‌دی کاتێ به‌ئامانجه‌کان گه‌یشتین، تفه‌نگه‌کان خۆیان بێده‌نگ ده‌بن).
په که که، که خاوه‌نی 35 ساڵ خه‌باته و زیاتر له 27 ساڵ یان زیاتریش شه‌ڕی چه‌کداری دژ بە ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌کات و هه‌زاران شه‌هیدی لەو پێناوەدا به‌خشیوە.
ئایدۆلۆژیای په‌که‌که یان چاکتر بڵێین ئۆج ئالان (ئاپۆچی)، ته‌نها له باکوری نیشتماندا قه‌تیس نه‌ماوە، بگره هه‌موو به‌شه داگیرکراوه‌کانی تریشی گرتۆتەوە، ته‌نانه‌ت چۆتە ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش، سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤی کورد له جیهاندا ئیستا گرێدراوی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ن و له پێناویدا خه‌بات ده‌کەن، ئێمە قسەمان لەسەر ئەو ئایدۆلۆژیانە نییە، لێ دۆست و دوژمنانی کورد و هه‌موو ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانیش کە کوردستانیان کۆڵهنیال کردووه ناتوانن حاشا له‌و ڕاستییه بکه‌ن، که په‌که‌که ڕێخراوێکی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌رییه و له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌ڵگادا بوونی هه‌یه.
له دوای گرتنی (عه‌بدوڵا ئۆج ئالان) وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌و پارتە، کە زۆرجاریش وه‌ک رابەڕی هەموو کوردستان نمایشی ده‌که‌ن، لێ ئه‌م پارتە به‌دوای سه‌رابێکی سه‌یرا وێڵه و ده‌یه‌وێت به دنیا بڵێت ئێمه ئاشتیخوازین، که‌چی له په‌رسیڤی ووڵاتان و دنیادا ته‌نها بە رێکخراوێکی تیرۆریست ناوی دەبەن، هەڵبەتە ئه‌مه بێموڕاڵی جیهانی گولوبالیزمە، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان (پارتی و یەکێتیی)یش جێ پێی دوژمنیان هەڵگرتووە لە چەندیین بۆنەدا بە پەکەکە دەڵێن: (تیرۆریست)، تاڵه‌بانی و هوشیار زێباری و نێچیر بارزانی به‌نموونه لە زۆر بۆنەدا و لە پاڵ دوژمنانی کورد و ئەم قسانەیان کردووە . که‌چی سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که هه‌ر سوره له‌سه‌ر درێژه‌دان به سیاسه‌تی ئێمه ئاشتیخوازین، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تێک که تورکیایه، حوکمه‌تێکی شۆڤێنی و دڕنده، کە ڕۆژانه ڕه‌شه‌کوژی ده‌کات و له دورگه‌ی ئیمرالیدا سه‌رۆکی سەرۆکەکەیانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له 11ساڵ توند کردووه، ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگیشه، رێگای لێگیراوە و تورکان ڕێگه‌یان له پارێزه‌کانی گرتووه، که‌س هەوڵێک نازانێت. تورکیا و ڕژێمه‌که‌ی هیچ ده‌ستیان له تیرۆرکردن و زیندانیکردنی ڕۆژنامه‌وان و چالاکەوانی سیاسیی کورد نه‌پاراستووه، کە ڕۆژانه و به‌رده‌وام ڕاپێچی زیندانییان ده‌کات و ئه‌شکه‌نجه و سوکایه‌تیان پێده‌کات، یان تیرۆردەکرێن، که‌چی په‌که‌که هه‌ر بانگ دەکات و ئاشتی ده‌وێت. ئێمە لێره‌دا خاڵێک داده‌نێن و دێنه باشووری ووڵات و باشووری بچوک و ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵات، زیاتر ووتاره‌که‌مان ئاراسته‌ی (پچدک) ده‌که‌ین له باشووردا، که بیانه‌وێت یان نا، ئه‌وان گرێدراوی پارتی کرێکارانن و خه‌ڵکیش به بەشێک لەو پارته‌یان ده‌زانێت، بۆ خۆشیان ده‌ڵێن ئێمه گرێدراوی ئه‌و ئایدۆلۆژیایهین.
پارتی کرێکاران له سه‌ره‌تادا به‌ر له گرتنی سه‌رۆکی پارته‌که‌یان له بیقاعدا دوای ڕاپه‌ڕین بۆ باشووری ووڵات هه‌ستان به دروستکردنی (پاک) پارتی ئازادی کوردستان، ئەمیش له‌که‌سانێک که زۆربه‌یان خه‌ڵکانێکی کۆنه به‌عسی بوون، ئه‌مه ئه‌زمونێکی خراپ بوو که نه‌ده‌بوو ڕووی بدایه و هه‌ڵه‌شه‌ی زۆری پێوه دیار بوو، ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وده‌می په‌که‌که زیاتر ڕووی له باشووربوو، هیشتا خه‌ڵکی ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس و سه‌ددامیان مابوو، به کوردی و به‌کورتی (پاک) به مردووی له دایک بوو، بۆیه له‌جێگه‌ی خۆی نه‌یتوانی هه‌نگاوێک بەرەو پێشەوە بنێت و لار بوویەوه.
به‌دوای جیابوونه‌وه‌که‌ی فه‌رهاد ئۆجه‌لان و هاوڕێکانی، بگره پێش ده‌رچوون یان ده‌رکردنیان له‌ناو په‌که‌که‌دا، په‌که‌که بۆ باشوور پارتی چاره‌سه‌ری کوردستان (پچدک)ی دروست کرد، به‌ڵام ئەمەیان له (پاک) جوودا بوو، بەڵام ئازادییان بۆ کارکردن سنووردار کرا، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڵه سیاسییهیە، که حیزبه شیوعیه‌کانی جاران په‌یڕه‌وییان ده‌کرد و ده‌ستیان به ئاودا نه‌ده‌کرد، بێ پرسکردن به مۆسکۆ، تا وای لێهاتبوو، ته‌نانه‌ت گاڵتەیان بە شیوعییەکان دەکرد و ده‌یان ووت: ئه‌و ده‌مه‌ی له مۆسکۆ باران ده‌بارێت، شیوعییەکان له شاره‌زوور چهترههڵدهکەن. ئیستاش وای لێهاتووە بە (پچدک) وا دەڵێن.
(پچدک) پارتێکه به ڕاستی له‌غیابی ڕووداوه‌کانی باشووردایە و چاوی خۆی نوقاندووە، لێ نهێنیه‌ک هه‌یه، رەنگە بۆ ئەمڕۆ شاراوە بێت، کە ئه‌و پارته تاراده‌ی سڕکردن خهوێنراوە.
ئێمه بیرمانه ئه‌و ده‌مه‌ی (دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید) پارێزگاری سلێمانی بوو، باره‌گاکه‌ی به (پچدک) داخست و چه‌ند جارێکیش د. فایه‌ق گوڵپی سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی پچدک گیرا، وویستیان تاوانی کوشتن بده‌نه پاڵی و ئیتر له‌وێدا بێده‌نگییه‌ک هاته ئاراوه، بێده‌نگییه‌ک، که بۆ هه‌مووان بووە جێگه گومان. ته‌نانه‌ت د. فایه‌ق گوڵپی نه‌یشارده‌وه له ووتارێکدا قسه‌ی بۆ باوکه شه‌هیده‌که‌ی کردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، که عومه‌ر فه‌تاح پلانی داناوە بۆ تیرۆرکردنی.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشوور واته یه‌کێتی و پارتی ڕێگه‌یان داوه به ده‌یان ڕێخراوی پارتی بۆ تورکمان و مه‌سیحی و عه‌ره‌ب و سونه و شیعی باره‌گاو ڕادیۆو ته‌له‌فیزیۆنیان هه‌بێت، لێ پچدک بۆیان نییه جێگه‌یه‌کیان هه‌بێت، سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه ئه‌و کادێرانه‌ی پچدک که ده‌گیرێن، له پاراستن و زانیاریی، کاتێک به‌ر ده‌بن بێده‌نگ ده‌بن، گومانه‌کان تابێت زۆرتر خۆیان نمایش ده‌که‌ن، پێمان ده‌ڵێن پارتی کرێکاران به‌شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێت دڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕابگرێت، خەڵکی چەوساوەی باشووری لە بیر چۆتەوە، کە چ ئازار و ناهەقییەک بەرامبەیان دەکرێت، پەکەکە خەڵکی باشوور لە بیرچۆتەوە و پشتی تێکردوون، بەڵگەش زۆرە کە دوایینیان 17 شوبات و رووداوەکانی ترە کە بوایاندا هات، هەروەها بۆ به‌دواچوون بۆ شه‌هیده گه‌ریلاکانی هه‌ولێر په‌که‌که له‌که‌یسی ئه‌وانه‌دا بێده‌نگیه‌کی سه‌یری نیشان دا، که ئه‌مه بووه هۆکارێک که گومانه‌که خه‌ست تر دەبێته‌وه، به‌ڕێزێک وه‌ک شاهێد حاڵێک له کوردستانپۆستا بکوژان و ته‌نانه‌ت ناوی به‌رپرس و جێگه‌ی شه‌هید کردنه‌که‌شی دیاری کرد بوو.
ئەمانەی کە دەیبینین و دەیبیستیین، دڵی خه‌ڵکی باشووری لە پەکەکە کرمێ کردووە، کە ووتم غایبی (پچدک) له هه‌موو جێگه‌یه‌ک ده‌بینرێت: لهڕاپهڕینهکهی پیره‌مه‌گرووندا، لهداواکارییەکانی خه‌ڵکدا، لەسەر له‌که‌یسی شه‌ڕی ناوخۆ وونبووەکان و ئه‌نفالکراوانی ده‌ستی پارتی و یه‌کێتی، کەچی له‌هه‌مووی به‌رچاوتر لێدوانه‌که‌ی به‌ڕێز قه‌ره‌یلان بوو، کە ئه‌وه‌ی ووتی من مه‌سعود بارزانی به‌که‌سێکی شیاو ده‌زانم بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم، ئایا وەکو هەڵویستی نەبوو، یان نەیاندەویست پاڵپشتی خەڵکی باشوور بکات، نەدەکرا ئەم قسەیەیەشی نەکردایە؟
له‌کاتی خۆیدا ئێمه ووتارێکمان نووسی بۆ ئه‌و وه‌ڵامه و بۆ ماڵپه‌ڕی (پچدک)مان نارد، ئەوانیش دایان نا، لێ پاش ماوه‌یه‌ک لایان برد فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه، کە کوردستانپۆست بێگوێدان و بێ سانسۆر بڵاوی کرده‌وه.
ئه‌وی ده‌م دوای ئه‌و قسه‌یه ئێمه تێگه‌یشتین، که رەنگە ڕێکه‌وتنێکی گوماناویی لە نێوان ده‌سه‌ڵاتی خوێنمژی کوردیی و په‌که‌که‌دا هەبێت و ڕه‌نگه ته‌نها ڕێدان بێت به ناردنی چه‌ند فه‌رده شه‌کرێک بۆ قه‌ندیل، یان چاوپۆشیان بێت بۆ ناردنی برنج و ڕۆن بۆیان. په‌که‌که ده‌توانێ سه‌دان خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری باشوور بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده بکات له‌جیاتی ئه‌و ڕێکه‌وتنه لۆکاڵییه لەگەڵ سەرسەخترین دوژمنی کورد کە دەسەڵاتی کوردییە لە باشوور بە سەرۆکایەتیی بارزانیی و تالەبانیی.
خه‌ڵکی باشوور 60 ساڵه پشتی ئه‌و شۆڕشانه بووه و به‌رگریان له‌و ڕاپه‌ڕیوانه‌ی چیا کردووه، که به‌عس به هه‌موو دڕنده‌یی خۆی هه‌موو ناوچه‌کانی کردبووه جێگه‌ی شه‌ڕ، به‌ڵام خه‌ڵک به‌گیانی خۆیان شۆڕ‌شیان ده‌پاراست و شه‌ونخونیان بۆ ده‌کرد. هه‌زاران نموونه‌ی زیندووی وا هه‌یه، کاتێک، به‌ر لە ئه‌نفال به‌عسییەکان سێ پیکاب خه‌ڵک و شوفێر و ماڵ و منداڵیان گوله‌باران کرد، مه‌کته‌بی سیاسیی یەکێتیی ئه‌و دهمەش به‌یانێکیان له‌ژێر ناو نیشانی (وه‌ک کرداره‌کانی خۆتان ده‌که‌ین)، هه‌ر چی به‌عسی بوو له زیندان ده‌ریانکرد، له‌به‌رگه‌ڵوو گوله‌باران کران.
هاوکارێکی کوردستانپۆست به‌ناوی به‌ڕێز (حه‌مید عوسمان) له ووتارێکدا ئاماژه به‌خاڵێک ده‌کات که ڕێکه‌وتنێکی ژێر به‌ژێر هه‌یه له نێوان پارتیی و په‌که‌که‌دا، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه:
لێره‌دا کاک (حه‌مید عوسمان) زۆر وریایی و ئاگایانه ئاماژه به زۆر خاڵ ده‌کات، که ئیتر ده‌بێ په‌که‌که سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر بە ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕۆشن بکاتەوە.
غیابی (پچدک) وپه‌که‌که لەباشوور له 17ی شوباتدا زۆر به‌زه‌قی به‌ده‌ر که‌وت، ئیتر ئه‌و بێده‌نگییه‌ی په‌که‌که بووه مایه‌ی پرسیارگه‌لێکی سه‌یر و نیگه‌رانی بۆمان هێنا، پچدک له هه‌موو یادی ساڵگیرانی (ئۆج ئالان)دا ده‌توانێ، چه‌ند کەس له گه‌رمیان و لە کوێستان کۆبکاته‌وه لەسەر زههراو بوونی (ئاپۆ) ئایا به‌هه‌مان شێوه کاتێک گه‌لێک له سیسته‌می خائینی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕاده‌په‌ڕێ، بۆچی په‌که‌که بێده‌نگ دەبێت و گه‌لێک جێده‌هێڵێ و قسه‌یه‌ک ناکات؟ ئێمه نیگه‌رانین کاتێک سه‌رۆکی کۆما جفا کوردستان بۆ ڕۆژنامه تورکه‌کانی ده‌کات، ده‌ڵێ قسه‌کانی نێچیرڤان ئه‌رێنییه، که‌چی کاتێک نێچیر ده‌ڵێ: تورکان باوه‌ڕمان پێناکه‌ن ئێمه 3500 پێشمەرگە (جاشمان) له شه‌ڕی په‌که‌که‌دا به‌کوشت داوه په‌که‌که هیچ ناڵێت! فه‌رموون بۆ ئه‌م لینکه:
ئه‌گه‌ر مرۆڤ مێژووی (پارتی کرێکارانی کوردستان) و (مێژوویه‌ک له‌ئاگر) بخوێنێته‌وه، ده‌زانێ نهێنی سه‌رکه‌وتنی په‌که‌که لەوەدا بووە، کە بڕیاڕی شه‌ڕکردنیان داوە دژی فیودالی کوردیی، ئەمیش به‌ر له شه‌رکردنیان دژی ڕژێمی تورکیا، که‌چی ئیستا په‌که‌که هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی بهفیوداڵ نازانێت و لە ئاستیاندا بێده‌نگه، به‌مه‌رجێک (ئاپۆ) که داینه‌مۆی هزری ئه‌و ڕێخکراوهیەیە له چه‌ندین جێگه ئاماژه‌ی به نهقشبهندییەکان داوه، که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌گرێته‌وه و له نامیلکه‌ی (دادگای مێژوودا) ڕاکشاوانه ده‌ڵێ خائینی هه‌ره مه‌زن (بارزانی)یه، ئه‌مانه بە جێی خۆی، بەڵام په‌که‌که لە باشووردا پارتێکی دروست کردوه، چه‌ندین کۆنفرانسیان به‌ستووه و سه‌رۆکی پارتیان بۆ سێهه‌م جار گۆڕیووه. سه‌ره‌تا (یەکەم جار: د. فایه‌ق گوڵپی، پاشان دیار: غه‌ریب، ئیستاش: دیار غه‌ریب و نه‌جیبه عومه‌ر)ه، به‌ڵام گه‌شه‌ی ئه‌م پارته و ڕۆیشتنیان له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا وه‌ک ڕۆیشتنی کیسه‌ڵ وایه، جگه له‌وه‌ی قسه‌یه‌کی جددیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردیی له باشووردا نییە. په‌که‌که پێ ده‌چێت ڕێگه‌یان نه‌دا، کە هه‌ر نه‌بوایه ده‌یانتوانی که‌ناڵێکی تهلهفیزۆنییان دابنایه وه‌ک چۆن نه‌ورۆز تێڤێ بۆ په‌ژاک دانراوه له‌ستۆکۆڵم. لە بیرمە له‌کاتێکدا له ڕێگه‌ی به‌رپرسێکی به‌رچاوی (پچدک) به‌ر له‌چه‌ندین ساڵ کوردستانپۆست داوای کرد، که که‌ناڵێکی تهلهفیزۆنیمان بۆ ده‌ست نیشان بکه‌ن، پەیمانتان دەدەینێ له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورتا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌هێنینه سه‌ر پلێت. له زۆر جێگه‌شدا بۆ نموونه کاتێک هونه‌رمه‌ند (شوان ئاواره) له‌به‌ر نامه‌یه‌کدا هه‌ندێ قسه‌ی ڕه‌وای به‌رامبه‌ر بە ده‌سه‌ڵاتی کوردی له نه‌ورۆز تێڤێ کرد، ئه‌و گفتووگۆیه بۆ جاری دووهه‌م لێنه‌درایه‌وه، که هه‌موو به‌رنامه‌کان دووسێ جار لێ ده‌درێنه‌وه. ئێمه ده‌یان بەڵگەمان به‌ده‌سته‌وه‌یه، که په‌که‌که نه‌رمی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی کوردی نیشان ده‌دات و نیشانی داوه، به‌و مانایه نا، چاک ده‌که‌ن، چونکە ده‌سه‌ڵاتی کوردی دووبنه‌ماڵه‌ی خائینن به نیشتمان ئەنجام داوە، مێژوویان هەموو خیانەت و تێکشکانی کورد بووە، لەو بارەیەوە هه‌زاران دیکۆمێنت خراوەتە ڕوو، فه‌رموون بزانن مێدیای تورکی چیدهڵێ به‌رامبه‌ر ئێوه چی دەڵێت، لەولاوە ده‌سه‌ڵاتی کوردی کۆپێی قسەکانی مێدیای تورکەکان ده‌کات، بۆ نمونە پێناسەی ئیوە بە گه‌ریلا ناکەن، وەک تورکان ده‌ڵێن چه‌کدار، کە ئەمە بچوکترین نمونەیە لە سەر ئەدەبیاتی پارتی و یەکێتیی و راگەیاندنەکانیان.
پێش دوو ساڵ کوردستانپۆست توانی لە سندوقه ڕه‌شه‌که‌ی تورکیا نهێنی ده‌ربهێنێ له چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکدا هه‌موو نهێنییەکانی دەست تێکه‌ڵ بوونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خسته ڕوو، که‌چی په‌که‌که ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌ر نەگرت:
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه هه‌ر وەک دیار هه‌مه‌وه‌ندی به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک له ووتارێکدا ووتی: بارزانی په‌که‌که و په‌ژاک تاوان بار ده‌کات.
ئێمه له‌وه ناگه‌ین داخۆ کاتێک تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزۆنی (العربییه) ده‌ڵێت:
تفه‌نگه‌کانی پهژاکمان بێده‌نگ کرد، بۆچی په‌که‌که شه‌رمنانه وه‌ڵامیشی نه‌دایه‌وه؟ تاڵه‌بانی ووتی:
ده‌بێ په‌که‌که‌ش له شاخه‌کان بێنه خواره‌وه و خه‌باتی سیاسی بکه‌ن، لە تورکیا بواری خه‌باتی سیاسی هه‌یه.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌کتێبێکی (ڕێبوار ڕه‌شید) بده‌ین، فرۆشتنی کوردستان و گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو، له‌وێدا هه‌موو پلابهکانی تاڵه‌بانی خائین له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی میتی تورکی له‌چاو پێکه‌وتنێکی (هوریه‌ت گازێته) به‌ر له 17 ساڵ دیاری ده‌کات.
تۆپباران له‌سه‌ر ئێوه له سنور ڕاگیراوه وگومانمان نییه، که ئێوه ڕێکه‌وتنی لۆکاڵیتان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، کەچی ڕۆژ نییه کوردێک دووان بگره زیاتریش له‌دار نه‌درێت له شه‌قامه‌کانی ئێران‌دا واته مه‌رگ بۆگه‌لی کورد ڕانه‌گیراوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه باشووری بچوکه ته‌نها کورده له چاو نه‌ته‌وه‌کانی تردا ڕۆڵی نییه و غایبه له شۆڕشدا، مێدیاکان به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک ووتیان (ئاپۆ) ووتوێتی: (به‌شار ئه‌سه‌د) ته‌نها جێمه‌هێڵن. ئێوه ووتان ئه‌وه تورکانن ده‌یانه‌وێ سیاسه‌ت بکه‌ن، خه‌ڵکی هه‌ڵبخڵه‌تێنن، ئێمه له نزیکه‌وه ئه‌ده‌بیاتی پارتی کرێکاران ده‌خوێنینه‌وه و ده‌زانین له کتێبی (حه‌وت ڕۆژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکدا) که ڕۆژنامه‌نووسێکی عه‌ره‌به 7 ڕۆژ له‌گه‌ڵ ئاپۆدا ماوه‌ته‌وه و له‌وێدا ئاپۆ باشووری بچوک به نیشتمانی کوردان نازانێ. کاتی خۆی وویستمان قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام به چاکمان نه‌زانی، هه‌میشه وتوومانە په‌که‌که له شۆڕشدایه با خه‌ڵکی سارد نه‌بێته‌وه و ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ش به‌ر له‌چه‌ندین ساڵ کراوه، ئه‌و ده‌م هێشتا بلۆکی به‌ناو سۆسیالیزم مابوو. نوسه‌رێکی تر لهکوردستانپۆستا بە ناوی کاک زانا به‌هرام له ووتارێکدا ده‌ڵێ په‌که‌که گۆڵ له کێ ده‌کات؟
نووسه‌ر زۆر ئاگایانه باس لەباشووری بچوک ده‌کات، کە ده‌کرێ ئێمه خوێندهوهمان بۆ ووتاری ئه‌و به‌ڕێزه‌ش هه‌بێت:
لێره‌وه ده‌ڵێین: به‌ڕێز (ئۆج ئالان) به‌ر له‌چه‌ندین ساڵ وتوویەتی کوردستان وه‌ک جه‌سته‌یه‌ک وایه باکور سه‌ربێت باشوور‌و ڕۆژهه‌ڵات و باشووری بچوک به‌شەکانی تری ئه‌و جه‌سته‌یه‌ن، ئیتر تاکه‌ی ئێوه وه‌ک په‌که‌که گوێ به‌و جه‌سته‌یه ناده‌ن؟ به‌شێکی ئه‌و جه‌سته‌یه وا 20 ساڵه له ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خوێنمژهدا داماوە و داده‌ڕزێت، که‌سایه‌تیی کورد تێکشکاوە و پارتیی و یەکێتی مرۆڤی خراپ وخەڵکی خراپ به‌رهه‌م دەهێنێنن، ئێمه لەباشوور شەڕکهرین، خۆڕاگرین، کورد ووته‌نی (گورگی باران دیده‌ین) ئه‌وه‌ی نیمانه بوونی ئایدۆلۆژیایه، لەگەڵ ئەوەیسدا دەڵێن فێرین منداڵێک لە باشووردا پڕه له به‌رگری، هەرچەندە ئێوه ببینن تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌و هه‌موو خیانه‌ت و ئه‌و هه‌موو مێژووه ڕه‌شه‌ی هه‌یه، که‌چی که‌سێکی وه‌ک تاڵه‌بانی (جه‌ڵده‌ی دڵ) لێی ده‌دات گه‌لێک مه‌ڕ لەبەر پێیدا سەردەبڕێ، جا بیهێنه به‌ر چاوی خۆتان ئەگەر ئاڕاستەی ئەو خەڵکە بەرەو باشی بکرێت، ئاخۆ چی بۆ گه‌ریلا بکه‌ن؟ خۆ بینیتان هه‌ڤالان له‌قه‌ندیل له کاره‌ساته‌که‌ی شێرناخدا ده‌سه‌ڵاتی کوردی چ هه‌ڵوێستێکی ناجوامێریان نه‌بوو، ئیتر کامیان باشه گه‌لی باشوور یان ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی و بارزانی؟
ئێوه کارێکتان کردوه، که‌سێکی وه‌ک ئه‌حمه‌د تورک و له‌یلا زانا دێت بۆ باشوور له‌گه‌ڵ خائینترین که‌سه‌کاندا داده‌نیشن و وێنه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه! به‌سه ئیتر، بۆ بۆخۆتان ڕه‌وایه لە باکوور شه‌ڕی فیوداڵ بکه‌ن، کەچی بۆ ئێمه لە باشووردا ڕه‌وانییه؟ گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خائینه کۆتایی پێ نه‌یه‌ت لەباشوور 20ساڵی تر سلێمانی و هه‌ولێریش به عه‌ره‌ب ده‌کرێ، ئه‌سا ئێوه‌ش به‌شێک ده‌بن له‌و مێژووه.
کاتی ئه‌وه هاتووه په‌که‌که به سیاسه‌تی باشوور و به‌شەکانی تردا بچێته‌وه، ڕاسته ده‌یبینین ئێوه ناتانه‌وێت شه‌ڕی کوردان به‌ڵام دوور یان نزیک ئه‌وان شه‌ڕی ئێوه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌تانێ باشووری ووڵاتیان پڕ کردوه له سه‌ربازگه‌ی تورکی و میت و ئیتڵاعات.
ده‌بێ فێربین، له‌مه‌رگی هه‌ر کۆمه‌ڵ کوژیهکماندا بڵێین: سڵاو ئازادیی که‌ی ده‌گه‌یته لامان؟
خۆزگه ده‌مزانی کورد بۆ هێنده له شیوهنهکانیا ته‌نهایه؟
کورد خۆی کردۆته ده‌روێشی ته‌ریقه‌ت، که‌چی جه‌لاده شمشێر به‌ده‌سته‌کان به‌درێژایی مێژوو گه‌ردنیان پهڕاندووین؟
موسڵمانێک له‌م جیهانه گه‌وره‌یه‌دا فاتیحایه‌ک بۆ دڵۆپهخوێنێکمان نانێرێ، کوردیش خۆی کردۆته ده‌روێشی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم، که‌چی که‌سێک په‌رچه‌مێکی سوور به‌سه‌ر لاشهیهکمانا نه‌دا تا برینه‌کانمان بشارێنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست