سەرەتای پێکهاتنی کۆمار(لەشاری مەهاباد)
Friday, 14/02/2014, 12:00
1649 بینراوە
سەرچاوە: حکومەتی میللیی کوردوستان، مهاباد،١٩٤٦، لە نوسینی / ویلیام ئینگلتۆن جونیۆر/ وەرگێڕانی، موحەممەد سەمەدی، لە پێداچونەوەی، عەڵا سەمەدی ،ئاوامان پێ دەڵێ :
چەک: کاتێک وەفدی کورد لە / باکو / گەڕایەوە خەڵک زۆر خۆشحاڵ بون. هەروەها چەکو چۆڵێکی زۆریان وەگیر کەوتبوو بەڵام ئەوەی کە قازی موحەممەد لە رێگای / بابایۆف / کە نوێنەری بازەرگانی سۆڤیەت بوو لە مهاباد وبەتایبەت دابینی دەکرد بۆ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان ! (مەبەست چەکە) لە شەوێکی مانگی دیسامبڕهەمانساڵ کاروانێکی کامیونی رووسی لە جادەی کۆنی ورمێ بەرەو پردی سوور لە مهاباد بوو کە ئەندامانی حیزبی دێمۆکڕات بە پەلە خۆیان گەیاندە ناوچەکان وتا لە ژێر چاوەدێری رووسەکان ئەو چەکانە وەربگرن !!؟و،،،،،،،، هەتا ئێرەو هەموو شتێک روون و ئاشکرایەو حەوجێی بە شی کردنەو نییە بەڵام.....؟
ئەوەندەی کە دوژمن لە رۆژهەڵاتی وڵات سەریان لە کورد و کۆمەڵگای کوردوستان شێواندووە، دوو ئەوەندەش حیزبە کوردیەکانی ئەو بەشەی کورد خەڵکیان توشی گێژاوە کردووە. بێ بەختی مەزن بۆ تاکی کورد ئەوەیە کە:بە پێنوسی خۆت ئاوا لەسەر راستیەکانی مێژووی خۆت بئاخفی کە بەدەستی بیانی تۆمار کراوەو جێ بەجێ بووە. زامەکانی جەستەی مرۆڤ یا ساڕێژ دەبن یانژی دەتکوژن وخەلاسیت دێ. ئەو برینانەی کە هێدی هێدی روح وڕەوانت ئازار دەدەن و وەکی خۆرە تان وپۆی جەستەت لە ناو دەبەن دەبنە زامی نە شتەری نەزانی و بێ دەرەتانی کە کۆمەڵگا بەرەو ئاقارێک دەبەن کە ژیانی رۆژانەی تاکی کورد دەکاتە شەتاو تاڵاوێکی قوڵ و بێ کۆتایی.
سەدەی سێزدە بۆ ئورووپیەکان بۆتە خاڵێکی ڕەشی مێژوویی بەرانبەر بە راستیەکانی مێژووی زانستو بوێری.چون لەسەر گوتنی رێڕەروی راست زاناو بیرمەندی وێنەی گالیلەو ئەوانیدی بونە سوتەمەنی بەر دەستی دەستەچیلەی ئاوری خوڕافات. دەمار گرژەکانی کلیسا وێڕای قەشە موفتخۆرەکانی ئەوکات کەشو هەوایەکیان خوڵقاند کە کەس نەیدەوێرا بڵێی : پێکهاتنی شەوورۆژ ئەوە نییە کە ئێوە بە خەڵکی دەڵێن.قەشەکان دەیانگوت زەوی ناسوڕێ! زانستیش دەیگوت دەسوڕێ.ئەوە جیاوازی بوو ئەو سەردەم .خۆئەو ڕۆ سەدەی ١٣نییە؟ وهەزارەی سێ دەستی پێ کردووە وتاکی کورد بە دەست تاقمێک دەرکردەو حیزبی کۆن ئاژۆ کەلەسەر ناوی دێمۆکڕاسی و وشەی دێمۆکڕات (فشە دێمۆکڕات) بەدەستی خۆیان بەردان داوێنە بن چاڵاوان کە بە هەزران ئاقڵ نایەتەوەدەرێ!
هەموومان دەزانین ویستو خواستی نەتەوەی کورد گشتی داخوازی نەتەوەیین، کورد داوای چۆن ژیانێک دەکا؟روون وئاشکرایە. لەو سەردەمەدا کە دونیا ئاڵوگۆڕی مەزنی بەخۆیەوە دەبینێ چەند رێکخراوەی کوردی کە نزیکەی ٣٤ساڵە بە فیتی داگیرکارو فیتووی کوردی خۆماڵی وترسدا لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق زڕەگوێزداچادرو چیغیان لیداوەو بە هێزی تسونامیش وەجوڵە ناکەون لە هەمبەر شۆڕشی رۆژئاوای وڵات لە کاتی بە ستنی پلینیۆمەکانیاندا قسەی وا دەکەنە بڕیار بە بێ ئەوەی کە بیر لەداهاتووی خۆیان وئاڵوگۆڕەکانی چاوەڕوان نەکراوی پێشە رۆژ ڕەچاو بکەن. حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێرانی کامستەفا هیجری لەو ئاستەدا چارە نوسی داهاتومان بۆ دەنرخێنن کە گۆیا ئەو بارودۆخەی کە لە رۆژئاوا کورد بەدەستی خۆی بە بێ پشت بەستن بە رووس وئامریکاو ئەوانیدی پێکی دێنێ مۆری نەتەوەیی وکوردوستانی پێوە دیار نییە!! ئەو شەڕەی کە رۆژئاوا بەسەر گەلەکەماندا سەپاوە جیاوازە دەگەڵ شەڕەکانی دیکە.ترۆریزمی دەسەڵات و ترۆریزمی رێکخراوەکانی سەر بە ئەلقاعیدە دەستیان داوەتە یەک کە بە هەموو شێوەیەک کورد لە ناو بەرن.
کەچی کەسێک کە خۆی بە میراتگری کۆمار دەزانێ ئاوا هەڵویست وەردەگرێ ! پاشی شەهید بونی پێشەواو هاوڕێیانی هەتا ئەوسەردەمە نە وەسیەتی پێشەواو نە داخوازی بنە ماڵەی شەهیدانتان بە جێ هێناوە. کە چی قسەی ئاوا بێ ماناو نا بەچی دەکەن.کا مەسعودیش پێش وەی بچێتە تورکیا فەرمووی کە شۆڕشی رۆژئاوا بە شۆڕش نازانم! دیتمان چۆن فەرمودەکەی وەڕاست نەگەڕا. ئێوە لەبەر دڵی بارزانی و بە خاتری ژیانی شەخسی خۆتان نازانن چون سیاسەتێک بەڕێوە بەرن.شۆڕش چۆنە بۆ پێمان ناڵێن؟.خۆ کۆماری ئیسلامی و فاشیزمی تورک و حیزبی بەعسی سوریەش هەروا دەفکرن!.
سرنج بۆ خوێنەری هوشیار: مرۆوئەگەر لە بەرابەر ئەو شێوە سیاسەتەدا بێ دەنگ بێ وەک ئەوە دەچێ ئەویش هەروا بیر دەکاتەوە.من بۆ ئەوەی بڵێم ئاوا بیرناکەمەوە ئەو بابەتەم نوسیوە.هیوادارم لایەنگرانی ئەو پلۆنۆمە ی کە تازە گیراوە لێم زوێر نەبن. وهەم بەخۆیان وهەمیش بەڕاستیەکاندا بچنەوە. مێژووی باوەڕپێ کردن بە دوژمن چەندین کارەساتی دڵتەزێنی بۆ کورد تۆمار کردووە، شۆڕشی رۆژئاوای کوردوستان لەسەر حیسابی گەنجەکانی کورد بەڕێوە دەچێ ئەگەر یارمەتییان نادەن ئینساف نییە ئاوایان هەڵسوکەوت لە گەڵ بکەن.
سرنج: ناوەرۆکی ئەو وتارە جوابێکە بۆ پلینیۆمی چەند رۆژی دوایی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێرانی مستەفا هیجری، کە ئاماژەیان بەوە کردوە شۆڕشی رۆژئاوای کوردوستان شۆڕشێکی نەتەوەیی نییە !!
جەعفەر کەریمی
١١/٢/٢٠١٤