مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەكتەبى سیاسی یەكێتى بناسن (بەشى سێیەم)
Thursday, 22/03/2012, 12:00
پەیامنیری کوردستانپۆست/ گەرمیانلە دوو بەشى ڕابردووى پێناسە و سی ڤی مەحمود سەنگاوى باسمان لە مێژوویەكەى زەمەنێكى درێژەوە و لە نزیكەى دوو هەزار ووشەدا قسەمان لە سەر زیاتر لە 25 ساڵى تەمەنى غەریبەكەڕى ناسراو بە مەحمود سەنگاوى كرد، كە ئەمەش وایكردووە زانیاریەكان تاڕادەیەك زۆر كەم قسەمان لە سەر كردبێت و شتەكانمان كورت كردووە ، لەم بەشەوە نوسینەكانمان لە سەر مەحمود سەنگاوى وورد و پڕ بەڵگە و زانیارى ئەبێت و هەموو ئەو كەسانەى، كە لە گەندەڵى و پیاوكوژى و خراپى لە گەڵ مەحمود سەنگاوى تێوەگلاون ناوەكانیان ئاشكرا ئەكەین.
مەحمود سەنگاوى دواى ڕووخانى ڕژێمى بەعس بوو بە بەرپرسی مەڵبەندى گەرمیانى یەكێتى مەڵبەندى یەكێتى ناوچەیەكى گەورە و بەرفراوانى بەدەستەوە بوو كە خۆى لە كەلار و كفرى و چەمچەماڵ و دەربەندیخان و ناوچە دابڕاوەكانى كوردستاندا دەبینیەوە و مەحمود سەنگاوى ئەمجارەیان بە هۆى گۆڕانە گەورەكانى كوردستان و عیراقەوە زیاتر مەیلى بە لاى پارە پەیدا كردندا بوو هەربۆیە لەو سەردەمە كەمەى بەرپرسی مەڵبەند بوو چەند پرۆژەیەكى بازرگانى بنیات نا لەوانە
1 - دانانى دوو حەوزى گەورەى بەخێوكردنى ماسى و دوو كێڵگەى پەلەوەر لە گەڵ عەزیز فیتەردا ، عەزە فیتەر لە نێوحزبى بەعسدا دەست ڕۆشتوو بووە و براكەشى لە نێو سوپاى بەعسدا گەیشتۆتە پلەى موقەدەم كە ئەگەر كەسێك زۆر وەلائى بۆ حزبى بەعس نەبوایە نەئەگەیشتە ئەم پلەیە .
2- دانانى كارگەى غازى كفرى و گەرمیانى نوێ لە گەڵ قادر عەلى محەمەددا ناسراو بە قالە شەل جگە لەوەى لە گەڵ ئەم قادرە كارگەى چەو و لممى نیلۆفەریان هەیە كارگەیەكى دروستكردنى ڕۆنى ئۆتۆمبیلیشیان هەیە لە ناوچەى پیشەسازى كەلار ،كوردستانپۆست لە دەمی سەهەنگى كوڕى قادر ئەو زانیارییەی دەستکەوت كە مەحمود سەنگاوى و قادر بایى 10 ملیۆن دۆلار پرۆژەیان پێكەوە هەیە بە بێ ئەوەى مەحمود سەنگاوى یەك دینار یان دۆلارى دابێتە قادر بەڵكو هەموو پارەى قادرە و تەنیا لە پێناو ئەوەى مەحمود سەنگاوى پشتگیرى لێ بكات شەریكى كردۆتەوە . بۆ ئەوەى خوێنەرانى كوردستانپۆست سى ڤى ئەم قادرەى شەریكى مەحمود سەنگاوى بزانن كەمێك لە ڕابردووى باس ئەكەین ، قادر عەلى كە لە فایلەكانى موخابەراتى عێراقیدا بە قادر عەلى محەمەد جاف وەك سیخوڕێكى گەورە ناوى هاتووە خەڵكى كفرییە ،ئەم قادرە لە سەردەمى حزبى بەعسدا كەسێكى چالاك بووە لە كۆتاییەكانى دەسڵاتى بەعس لە كوردستان بەنزینخانەى هەبوو لە بەر ئەوەى دزى لە سوتەمەنى خەڵك كردبوو دەستگیركرا كەچى ڕاپەڕین هات بە سەردا و لە لایەن پێشمەرگەوە ئازاد كران و ئەمجارەیان باشتر پەیوەندى بە بەعسەوە كرد و لە برى كاركردن وەك بەعسیەكى ئاسایى بوو بە پیاوێكى گەورەى موخابەرات ،لە دواى ڕووخانى بەعس لە ناو فایلدارەكاندا لە ڕۆنامەى هاوڵاتى ناوى بڵاوكرایەوە كە دوو ژنى سەر بەحزبى دەعوەى تەسلیمى بەعس كردووە و بارەگاى حزبى شیوعیشى لە كفرى بۆ موخابەرات تەقاندۆتەوە و لە بەرامبەر ئەمەشدا مۆڵەتى كارگەیەكى غازى لە لایەن بەعسەوە پێدراوە ،هەر لەوێوە مەحمود سەنگاوى كردە شەریكى خۆى و لە گەڵ ئەم كۆنە بەعسییەدا تا ئێستا شەریكە ، كوردستانپۆست زانیویەتى قادر بە ئاشكرا لە ناو خەڵكدا ئەڵێت من لە كاتى بەعس و ئێستاشدا پەیوەندیم لە گەڵ مەحمود سەنگاوى هەبووە ئەگەر من فایلدار و پیاوى بەعس بم مەحمود سەنگاویش هاوكار و شەریكم بووە ، لە پێناو پارە و پول و شەریكایەتیدا مەحمود سەنگاوى ئامادە نىیە دەستبەردارى ئەم بەعسى و فایلدارە بێت .
3 لە خانەقین مەحمود سەنگاوى لە گەڵ برایم ڕەزادا چەند پرۆژەیەكى كشتوكاڵییان هەیە لە گەڵ بەنزینخانەى ووڵات ....
4 كۆمپانیاى سەنگاویش لە قەزاى كفرى هى مەحمود سەنگاوییە كە پێكهاتووە لە دوو كارگەى بلۆك و بی ئار تۆن و دروستكردنى خشتى سوور ..
5 - دوا پرۆژەى مەحمود سەنگاوى دانانى تاقیگەیەكى پشكنینى ئۆتۆمبیلە لە ناحیەى ڕزگارى سەر بە قەزاى كەلار كە تا ئێستا ڕێگەیان نەداوە تاقیگەى لەو جۆرە دابنرێت بەڵام مەحمود سەنگاوى ئەو تاقیگەیەى داناوە و ڕێگەش نادات مۆڵەت بدرێت بە دانانى هیچ تاقیگەیەكى تر و تێچوونى تەواوى تاقیگەكەش یەك ملیۆن دۆلارە و ئێستا 2 ملیۆن دۆلارى پێ ئەدەن بەڵام نایفرۆشێتەوە ، بۆ ئەوەى مەحمود سەنگاوى حاشا لەم پرۆژەیەى نەكات ئەوەش ئاشكرا ئەكەین كە ئەم تاقیگەیە ئێستا لە لایەن مەلا حەسەنى سكرتێرى مەحمود سەنگاوىیەوە سەرپەرشتى ئەكرێ و بە ناوى ئەویشەوەیە ، شایانی باسە مەلا حەسەن پێشتر ، پێشمەرگە نەبووە، هیچ خولێكى سەربازى نەبینیوە، کەچی مەحمود سەنگاوى كردوویەتى بە عەمید .
6- مەحمود سەنگاوى لە سلێمانى 6 خانووى لە ڕزگارى تازە داگیركردووە كە هى سەردەمى بەعسە خانووەكان بەم جۆرە دابەشى كردووە ، خانوویەكى ڕووكن كە كەریمى براى مەحمود سەنگاوى تێدایە كەریم بێ ئەوەى بڕوانامەى هەبێت ،بێ ئەوەى پێشمەرگە بووبێت، بێ ئەوەى هیچ خولێكى سەربازى دیبێت فەرماندەى فەوجى پاسەوانى سنوورە بە پلەى عقید ، خانوویەكى تریان خورشیدى براى تێدایە ، سەیر لەوەدایە خورشیدی برای بە پلەى موقەدەم خانەنشین كراوە ، سەربارى داگیركردنى خانوویەك و خانەنشین كردنى بە پلە موقەدەم ئیستا خەریكى نوقڵ و چلكلێت و چپس فرۆشتنە لە بەردەم ماڵى خۆیدا ، خانوویەكى تریش ماڵى خۆى تێدایە ،خانوویەكیشى پاسەوانەكانى تێدایە ، دوو خانووشى ڕووخاندووە و كردویەتى بە باخ و بۆ پشوودانى خۆى .
7 مەحمود سەنگاوى لە نزیك مەعسكەر سەلامى كۆن و فەرماندەیى گشتى ئێستا لە سەر ڕووبەرى 12 دۆنم زەوى باخ و خانوویەكى دروست كردووە كە مەزەندە ئەكرێ بە زیاتر لە دوو سەد دەفتەر دۆلار، خانووەكەى پێك هاتووە سێ نهۆم لە نهۆمى یەكەمدا سێ هۆڵى گەورە بۆ كۆبوونەوە و میوان و گەعدە و شتى تر و دوو مەلەوانگەى تێدایە ، ئەم باخ و خانووە مەحمود سەنگاوى كردوویەتى بە ناوى خورشیدى برایەوە بە ناوى ئەوەوە تۆمارى كردووە بۆ ئەوەى هەر كەسێك بڵێت هى تۆیە شكاتى لێ بكات و بڵێ هى من نىیە ، بەڵگەش ئەوەیە كاتى خۆى گۆڤارێكى سێبەر لە كوردستان ئەوەى ئاشكرا كرد كە ئەو خانوو و باخە هى مەحمود سەنگاویە ، سەنگاوى شكاتى لێ كرد بەوەى ئەو باخە هى خورشیدى برایەتى نەك ئەو ئەمە لە كاتێكدا ئێستا مەحمود سەنگاوى بە تەواوى ماڵى گواستۆتەوە بۆ ئەو باخە و خورشیدیش لە خانووەكەى خۆیدا خەریكى نوقڵ و چپس فرۆشتنە ..
ئەمانەى خستوومانەتە ڕوو بەشێكى كەمى پرۆژەكانى مەحمود سەنگاوىیە هەوڵ ئەدەین پرۆژەكانى تریشى لە بەشەكانى ترى مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەكتەبى سیاسی یەكێتى بناسن و بیخەینە ڕوو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست