حوسنی موباره‌ك ئازد كرا
Monday, 01/12/2014, 12:00
دادگای میسر چوار ساڵه خه‌ریكی محكهمهكردنی تاوانه‌كانی حوسنی موباره‌كه، دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی 6000 لاپه‌ڕه‌یه، له‌ناویاندا كوشتنی 900كه‌س و به‌هه‌ده‌ردانی 125000،000ملێۆن جونه‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌وت و غاز ، كه‌چی حاكم (محمد الرشیدی) بڕیاری بێتاوانی ده‌ركرد . ئه‌وه‌ش عه‌داله‌تی یاسا ، له‌ئێستاشدا كەنیسە پیرۆزبایی لهموبارهك كرد، موبارەكیش داوای قەرەبوو دەكات، خۆپیشاندانەكانيش پەرە دەسەنێت.
دوای هه‌موو ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی كه كرا له میسر له ده‌ستی نیزامی موباره‌ك كوشتنی هه‌زاران خه‌ڵك سوتاندنی سه‌دان لاشه‌ی مرۆڤ ، ئێستا موباره‌ك و داروده‌سته‌كه‌ی ئازادن و ئازادیخوازانیش له‌زیندان دان ، محكه‌مه بێتاوانی لەسەرجەم دۆسیەكان دەركرد بەسەر حوسنی موبارەك و دوو لە كورەكانی و وەزیری ناوخۆ‌و شەش راوێژكاری سەردەمی دەسەڵاتی عەلمانیەكان شۆرشی بەهاری ئازادی میسر توانی كۆتایی بە دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكەی بنەماڵەی موبارەك لە میسر بهێنێت، به‌ڵام چۆن له‌كوده‌تای لابردنی مورسی سوپا ئه‌نجامی دا ئه‌مه‌ش كوده‌تای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست