کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌یادی ڕاپه‌ڕیندا ئاڵا سه‌وزه‌کانی قه‌زافی له‌ سلێمانی ئه‌شه‌کایه‌وه‌

Monday, 07/03/2011, 12:00





معمر قه‌زافی، ته‌نها دوو شارو له‌تێکی له‌ هه‌موو لیبیادا به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌،‌ به‌ڵام ڕۆژانه‌ خه‌ڵك ئه‌ڕژێنێته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی ته‌ڕابلس و ئه‌و شاره‌ به‌ ئاڵای سه‌وز دائه‌پۆشێت. ئه‌مڕۆش یه‌کێتی نیشتمانی پوکاوه‌ و ته‌سلیم به‌ ئیراده‌ی به‌رزانی به‌هه‌مان شێوه‌ی معمر قه‌زافی ویستی خه‌ڵك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت که‌ گوایه‌ جه‌ماورێکی گه‌وره‌ی له‌ سلێمانی هه‌یه‌! به‌په‌نا بردن بۆ خه‌ڵکانی ئه‌ملاو ئه‌ولا و به‌ زۆرکردن له ‌خه‌ڵک و پاره‌ به‌خشینه‌وه‌ توانی فلیمێکمان پیشان بدا که‌ زۆر جار بینیومانه‌. من به‌ بینینی ئاڵا سه‌وزه‌کان یه‌کسه‌ر دیمه‌نی شاری ته‌رابلسم هاته‌وه‌ به‌رچاو که‌ قه‌زافی ئه‌ڵێت هه‌موو جه‌ماورم له‌ پشته‌.
‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شاشه‌کانی یه‌کێتی بینیمان جگه‌ له‌ سنگ ده‌رپه‌ڕاننی شه‌قاوه‌یه‌ك به‌ولاوه‌ له‌ هیچی تر نه‌ ئه‌چوو! ئه‌و مه‌راسیمه‌ش هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ نه‌بوو جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێك جنێوو قسه‌ی ناشرین که‌ ناو دڵی ڕه‌ش وبه‌رچاوی تاریکی سه‌رانی یه‌کێتی زیاتر بۆ جه‌ماوری شاری ڕاپه‌ڕیوی سلێمانی ده‌رخست.
ئه‌مڕۆ شاری سلێمانی نه‌بوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌، به‌شێکیان له‌به‌رده‌رکی سه‌رابن و به‌شێکیان له‌شه‌قامی سالم، چونکه‌ ئه‌و کۆبونانه‌وه‌ی به‌رده‌رکی سه‌را نه‌که‌س بانگه‌وازی بۆ ئه‌کاو نه‌ که‌سیش به‌ زۆر ڕاپێچ ئه‌کرێت و نه‌ پاره‌ به‌خشینه‌وه‌شی تێدایه‌، بۆیه‌ ئه‌و کۆبوناه‌وه‌یه‌ ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که‌یه‌. کۆبونه‌وه‌که‌ی به‌ر مه‌ڵبه‌ندیش نمونه‌ی مه‌سیره‌کانی جارانی حزبی به‌عسه‌ که‌ به‌زۆر به‌خه‌ڵکیان ئه‌کرد و نمونه‌ی کۆبونه‌وه‌ی شارانی ته‌ڕابلس و سه‌نعا و مه‌نامه‌ی ئه‌مڕۆن که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ووڵاتانه‌ پێش په‌له‌قاژێی مه‌رگ به‌زۆر خه‌ڵکی بۆ ڕاپێچ ئه‌که‌ن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە