ده‌کرێ په‌یکه‌ر بۆ که‌سێک دروست بکرێت، که دژ به نیشتیمانه‌که‌ی خۆی بووبێت ؟
Sunday, 22/05/2011, 12:00
6714 بینراوە
له‌سه‌ر دروستکردنی په‌یکه‌ر و ناونانی شه‌قام و جاده و باخچه، بۆ ئه‌وانه‌ی که جوانن، یان ناشرین، بۆ جاش، یان پێشمه‌رگه، بۆ شایسته، یان ناشایسته، که ئیستا پارتیی و یه‌کێتیی کردوویانه به باو، هه‌موو شوێنێکی کوردستانیان لێپڕکردووه، جگه له تێکه‌ڵکردنی هه‌موو ئه‌وانه، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستی تایبه‌تیی و سیاسیی خۆشیانی له پشته، تا بۆ پاشهرۆژ وه‌سڵی مێژووی ناشرینی خۆیانی تیادهربکهن، لێره‌دا به پێویستمزانی ئه‌م نووسینه‌ی پێشووم جارێکی دیکه بڵاوبکه‌مه‌وه، پاش ماوه‌یه‌کی تر له نووسینێکی تردا له‌سه‌ر ئه‌مه قسه ده‌که‌مه‌وه.
***********************
ئێمه مێژووی خۆمان ناخوێنینه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌خوێنرێته‌وه ئه‌و مێژووه‌یه، که دوژمنه‌کانمان بۆمانیانی نووسیوینه‌ته‌وه. نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه وامان لێده‌کات ساویلکانه بڕوا به پرۆپاگه‌نده و ناڕاستییه‌کان بکه‌ین. کورد هه‌میشه ناچارکراوه له چاوی دوژمنه‌کانییه‌وه بڕوانێته خۆی و خۆی بناسێت، له رێگای ئه‌وانیشه‌وه خۆی بخوێنێته‌وه. ئه‌مڕۆ که‌سایه‌تیی کورد، که به لاوازیی ده‌بینرێت لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
خوێنده‌واریی لای ئێمه ته‌نها ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێت، که‌سێک بخوێنێته‌وه، لێ ئه‌مڕۆ له 95% کورد نه‌خوێنده‌واره، به‌و مانایه نا، که نه‌توانێت نامه‌یه‌ک بنووسێت، به‌ڵکو به‌و مانایه تا ناچار نه‌کرێت تاقه‌تیی خوێندنه‌وه‌ی نییه، ئێمه‌ی کورد خۆمان رانه‌هێناوه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه، گوێمان په‌روه‌رده نه‌کردووه بۆ بیستن، چاوی به‌کارنه‌هێناوه بۆ بینین.
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ک مرۆڤ ئه‌رک بێت، کورد ئه‌و دوو ئه‌رکه‌ی له کۆڵ خۆی کردۆته‌وه، بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤی کورد، بۆ ساته وه‌ختێکه، نه‌ک بۆ هه‌میشه‌یی، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبیستین و ده‌یخوێنینه‌وه، دوایی له بیرمان چۆته‌وه. له بیرچوونه‌وه‌ی مێژوو، دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له ناسیینی خوود، راکردنه له‌وه‌ی ناته‌وێت که‌ڵک له رابردوو وه‌ربگریت. کورد باس له ئه‌زمون ده‌کات له قسه‌کردنیشدا به‌کاری ده‌هێنێت، ئه‌م وشه‌یه زۆر ده‌بیسترێت، لێ ئێمه رانه‌هاتووین چاو و گوێمان بخه‌ینه سه‌ریی، به‌سه‌ر روودا و ئه‌زمونه‌کاندا بازده‌ده‌ین و تێی ده‌په‌ڕێنین، ئێمه ته‌نها فێڵ له خۆمان ناکه‌ین، له زمان، له قسه، له وشه و دهربڕینهکانیشمان ده‌که‌ین، مێژوو، ئه‌زمونه بۆ سبه‌ینێ و بۆ داهاتوو.
میلله‌تێک، خاوه‌نی مێژووی خۆی نه‌بوو، پاش نیوه سه‌ده هه‌رچییه‌کی لێبه‌سه‌ر هاتبێت، پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌خوێنێته‌وه، ئێمه‌ی کورد چۆن ده‌بینه میلله‌ت و شانازایی به بوونی خۆمانه‌وه ده‌که‌ین، کاتێک نه‌زانیین له رابردوودا چیمان لێقه‌وماوه، باو باپیرانمان چی‌یان کردووه؟ کێ خائین و ناپاک بووه؟ کێ دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌ر بووه؟ کێ جوان بووه، کێ ناشرین؟!
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راکێشام نووسینێک بوو، که‌سێک له سه‌ر خانمی وسمان پاشا (عادیله خانم)نوسیبووی، ئه‌و به‌ڕێزه هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێده‌دات، که له هه‌ڵه‌بجه په‌یکه‌رێک بۆ عادله خانم دروست کراوه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م به‌ڕێزه و زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ش به باشی خانمی وسمان پاشا ناناسن، مێژووه‌که‌یان نه‌خوێندۆته‌وه، نازانن ئه‌م خانمه له رابردوودا چیکردووه و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئینگلیز و عێراقدا چۆن بووه؟
وه‌ک له سه‌ره‌تادا وتم ئێمه خۆمان مێژووی خۆمان نه‌نووسیوه‌ته‌وه، بۆیه له چاوی داگیرکه‌رانه‌وه ته‌ماشای خۆمان ده‌که‌ین، له چاوی ئه‌وانیشه‌وه باس له خۆمان ده‌که‌ین و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین. که ده‌گووترێت خانمی وسمان پاشا، ئه‌مه به‌سه بۆ زۆر که‌س رێزی لێبگرێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌م خانمه به گه‌وره ده‌زانن، مێژووی کوردیان نه‌خوێندۆته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی کوردیش رێگا ده‌دات که‌سێکی وه‌ک خانمی وسمان پاشا وه‌ک نیشیمانپهروهر و دڵسۆز به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی بناسرێت، ئه‌مه پێشبینیی و مه‌به‌ستی تێدایه، جێگای پرسیاره بۆ زۆر که‌س، بۆ چه‌واشه‌کردن و شێواندنی مێژووه، نه‌ک بۆ رێزگرتن له که‌سایه‌تییه دڵسۆز و کوردپه‌روه‌ره‌کانی رابردوو. ئه‌مڕۆ رێگا دراوه خانمی وسمان پاشا په‌یکه‌ری بۆ دروست بکرێت، ئه‌وه رێگا خۆشکردنه بۆ ئه‌وانه‌یش، که ئه‌مڕۆ دهیانناسیین تا له پاشه‌ڕۆژدا، مردن، په‌یکه‌ریان بۆ دروست بکرێت و به جوانیی بچنه نێو میژووه‌وه.
خانمی وسمان پاشا پیاوی ئینگلیزه‌کان بووه، یه‌کێک بووه له‌وانه‌ی کاتێک شه‌ڕ له نێوان ئینگلیز و کورددا رووی داوه، ئه‌م یارمه‌تیی داون و رێگای پێشان داون، داڵده‌ی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه ئینگلیزه‌کانی داوه، مێجه‌ر سۆن یه‌کێک بووه له هه‌ره دۆسته نزیکه‌کانی (خانمی وسمان پاشا)، له پاداشتی خزمه‌ته‌کانی بۆ سوپای ئینگلیز، که کوردستانی بۆردوومان کردووه، سوتاندیهتی و داگیریکردووه، خه‌ڵاتی (به‌هادۆر)ی پێداوه، ئه‌و خه‌ڵاته ئینگلیزه‌کان داویانه به‌وانه‌ی جاشایه‌تییان بۆ کردوون، له هیندستان زۆر له پیاوه‌کانی ئینگلیز ئه‌م خه‌لاته شه‌رمنانه‌یان وه‌رگرتووه، ناوبانگی خانمی وسمان پاشا، ناوبانگی نیشتیمانپه‌روه‌ریی نه‌بووه، به‌ڵکو ناوبانگی خیانه‌ت بووه. ئه‌م خانمه به شانازییه‌وه له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کاندا ده‌ستی تێکه‌ڵکردووه، له پاڵ ئاڵای ئینگلیزدا وێنه‌ی گرتووه، دژی شۆڕشی کورد و بزووتنه‌وه‌کانی بووه. تکایه بخوێننه‌وه بزانن ئه‌و خانمه له چ کات و له چ سه‌رده‌مێکدا ناوی هاتووه و ناوبانگی ده‌رکردووه، با زوڵم له خۆمان و له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌که‌ین.
له کاتی بۆردومانی سلێمانییدا خانمی وسمان پاشا پێخۆشحاڵی خۆی به کاولکردنی سلێمانی ده‌ربڕیوه، له هۆنراوه‌یه‌کیدا راشکاوانه ده‌ڵێت:
که ته‌یاره هات به نزمه‌وه
بۆردوومان ئه‌کا به (...)مه‌وه
کاتێک ئینگلیزه‌کان سلێمانییان له ساڵی 1919 داگیرکردووه، هه‌ر دوو کوڕه‌که‌ی خانمی وسمان پاشا (ئه‌حمه‌د موختار جاف و عیزه‌ت به‌گ) به پیر ئینگلیزه‌کانه‌وه چوون و له پاداشتی ئه‌مه‌دا ئینگلیزه‌کان خۆیان سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردووه، چوونه‌ته خزمه‌ت خانمی وسمان پاشا و سوپاسیان کردووه.
ئه‌مه چ میلله‌تێکه مێژووی خۆی ناخوێنێته‌وه؟ ئایا میلله‌ت له دنیادا هه‌یه په‌یکه‌ر بۆ که‌سێک بکات، که به ئاشکرا خزمه‌تیی داگیرکه‌ری کردبێت، که‌چی وه‌کو داگیرکه‌ره‌که ئه‌و میلله‌ته داگیرکراوهش بێت و خه‌ڵاتی ئه‌و خائین و جاشه بکات؟
ئه‌گه‌ر وایه با نیشتیمانپه‌روه‌ران، ئه‌وانه‌ی رۆژێک به دڵسۆزی خزمه‌تیی نیشتیمان و گه‌له‌که‌یان کردووه، بچن له پاڵ په‌یکه‌ری خانمی وسمان پاشا و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیددا خۆیان بشارنه‌وه، چونکه دیاره له ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا که‌سانی دڵسۆز جێگایان نابێته‌وه.
با ئه‌و رووناکبیرانه‌ی ده‌میان درێژه و قسه‌ی زل ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵویست وه‌ربگرن، کاتێک ده‌بینن، له چه‌مچه‌ماڵ په‌یکه‌ری منداڵێکی وه‌ک (گه‌رمیان) که سیمبوڵی منداڵ و جوانیی و بێتاوانییه ده‌شکێنرێت، که‌چی په‌یکه‌ریی عادله خانم له هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌کرێت، ئێخه‌ی ئه‌و رووناک‌بیر و نووسه‌رانه بگرن، که ده‌نگ ناکه‌ن و بێهه‌ڵوێستن، ئایا ئه‌م نووسه‌ر و رووناکبیرانه به‌راستیی خوێنه‌وار و تێگه‌یشتوون، یان ناپاک و خائینن؟
له کۆتایی ئه‌م کورته نووسینه‌مدا ده‌ڵێم: پێویسته ئێمه به وریاییه‌وه ئاگاداریی مێژووی میلله‌تی خۆمان بین، له خۆمانه‌وه له‌سه‌ر پهیکهردروستکردن بۆ هه‌موو که‌سێک قسه نه‌که‌ین.
تکاتان لێده‌که‌م هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرس و سه‌رکرده‌کی ئه‌مڕۆدا وێنه مه‌گرن، مه‌چنه پاڵ په‌یکه‌ری هیچ مردووه‌یه‌ک تا مێژووه‌که‌ی نه‌خوێننه‌وه.
ئه‌و په‌یکه‌ره‌ی بۆ خانمی وسمان پاشا دروست کراوه، سووکایه‌تییه به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه، به مێژووی جوانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رازیین به‌وه‌ی خانمی وسمان پاشا به پهیکهرێکهوه خۆی له هه‌ڵه‌بجه‌دا قووت بکاته‌وه، ده‌بێت نه‌وه‌کانی داهاتووشت رازییبن به‌وه‌ی په‌یکه‌رێکیش بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید دروست بکه‌ن و له گۆڕاستانی کۆمه‌ڵکوژییه کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا دایبنێن و بڵێن:
ئه‌م کاک عەلی حەسەن مەجیده خاوەنی ئەم هەموو قوربانییەیە، که لێره‌دا راکشاون.