کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەنێوان تەسەلول و تەسەلسول چەند قسەیەك دەكەم....

Monday, 14/12/2009, 12:00


بەرپرسێكى وەزرشى كورد لە یەكێتى تۆپىى عێراق كە لەسەردەمى رژێمەوە تائێستا لە پۆستەكەیەتى تا ئێستاش جیاوازى لە نێوان تەسەلول و تەسەلسول ناكات بۆیە كاتێك میوانى یەكێ لەكەناڵەكانى تەلەفزیۆن دەبێت بەپێكەنینەوە وەڵامى رۆژنامەنوسە وەرزشیەكە دەدات و دەڵێت وەاللە بابە ئەوگۆلەى تیپى .......كردى بەخوا تەسەلسول بوو لە جیات ئەوەى بڵێت گۆلەكە لە حاڵەتێكى تەسەلول یان ئۆف ساید بوو ئەو بەپێكەنیەوە چەند جارێك لە دواى یەك دەى گوت گۆلەكە تەسەلسول بوو جا خۆشیەكە لەوەیە ئەم برادەرە كە بەعەربى قسە دەكات مرۆڤ دەبێت هەر پێكەنێت چونكە وەك وتم عەرەبیەكەى دوكەل دەكات و موزەكەر دەكاتە موئەنەس و پێچەوانەش هەر راستە , لە هەمووش خۆشتر ئەوەیە ئەو وەزرشوانە گەوەرییەى كورد جاران دۆستێكى نزیكى كوركەى دیكتاتۆر بوو ئێستاش زۆر نابێت لە عەمانى پایتەختى ئوردن ڤیلایەكى بە نزیكى 40 دەفتەر دۆلار دروست كرد ووە ؟!
لەهەمووش حاجباتى تر ئەوەیە نوێنەرانى كورد لە بەغدا نەوەك تەنها لە بوارى وەزرشى بەڵكوو لە زۆر بوارى تر تا ئێستا نەبەعەرەبیەكى باش قسە دەكەن تا شەقامى عەرەبى لە كێشە رەواكانى گەلى كورد تێبگەینن نە بە چاكیش لە عەرەبى دەگەن تا شەقامى كوردى لە نیەتى ئەوان بگات , ئێستاش كاتێك قسە لەسەر پاڵێوراوانى لیستە كوردیەكان دەكرێت هەقى خۆیەتى ئێمەمانان كە دەنگ بە یەكێ لە پاڵێوراوەكان دەدەین هەر زوو بپرسین وبڵێین ئەرێ ئەزیزم تۆ كە بەدەنگى من دەبیتە ئەندام پەرلەمان ,كە بەدەنگى من دەبیتە خاوەن پازدە تا بیست پاسەوانى بن دیوار, تۆ كە بەدەنگى من دەبیتە خاوەن سەیارەى باش و جەوازى دبلۆماسى و خانوى چاك و چۆن بە زمانى عەرەبى داكۆكى لە مافەكانم دەكەى كە تا ئێستا نەوەك بە عەرەبى نازانى بنوسیت بەڵكوو بە عەربى نازانى گفتگۆش بكەیت ؟!! لەكاتى هەڵمەتەكانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان بەندە وەك زۆرێك لەو گەنجانەى كە دەرچووى پەیمانگاو كۆلێجەكانن هەوڵى ئەوەم دا لە یەكێ لە وەزرەتەكانى حكومەت وەك فەرمانبەر دابمەزرێم بۆیە لە رێگاى هاورێیەكم داوایەكم ئاراستەى وەزیرى رۆشەنبیرى كرد بۆ ئەوەى رەزامەندی بدات لەسەر دامەزراندنم خۆش بەختانە پاش ماوەیەك پێم رەگەیاندرا كە وەزیر رازى بووە نوسراوێكیشى بۆ دیوانى وەزرات ناردووە تا ئەوانیش راى خۆیان بڵێن و بیكەن بەنوسراو , پاش ئەوەى چەند جارێك وەزارەتم بەسەر كردووە تا ژمارەو وێنەیەكى رەزامەندیەكە وەرگرم فەرمانبەرێك پێى راگەیاندم كە نوسراوەكەى من وون بوە یان بزر بوە بۆیە بەندەش دووبارە داوەكاریەكى ترى پیشَكەش كاربەدەستانى وەزارەت كرد , پاش ماوەیەك چاوەروانى دووبارە نوسراوەكەم بە دەردى نوسراوەكەى تر رۆشت و ون كرا ! هەم دیسان بۆ سێیەم جار داوەكاریەكى ترم پێشكەش وەزارەت كرد دیسان ئەویش بزرا كرا , جا ئێستا لە بەرپرسانى وەزارەتى رۆشەنبیرى دەپرسم ئەرێ هەڤاڵبیینە هەر داوەكارى خەڵكانى وەك من بزردەكرێت یان خەڵكى تریش بۆ چەند جارێك لە وەزراتەكەى ئێوە نەوەك خۆى بەڵكوو ناسنامەكەشى ون دەكرێت ,لە هەمووش خۆشتر هاوكاتى پێشكەش كردنى داوەكاریەكەى من برادەرێك كە لەوەتەى هەیە بن دیوارە و دەوام ناكات و موچەكەى بۆ دەچێتە ماڵ بە تەنها تەلەفۆنێك كرا بە مودیرئەقدەم ؟ كاتێكش بەندە بەسەر هاتى وون بوونى داوەكارەیەكەى خۆم بۆ چەند هاورێیەك باس كرد ئەوان بە پێكەنینەوە باوریان بە قسەكم نەكرد چونكە تا ئێستاش نازانن ئێمە لە نێوان بەرداشى شوعى بوون وپارتى بوون لەقەلیش بوینەو لە كۆتاریش قابیلە ئیمەش وەك كابراى بەناورۆژنامەنوس بین كە لە 10 شوێن موچە وەردەگرێت دوایین موچەشى كە لە شارۆچكەى ..... وەردەگرێت تەنها 240 هەزار دینارە بەناونیشانى پاك كەرەوە لە شارەوان ....
ماوەیەك بەر لە ئێستا من وچەند كورە شەهیدێك كەمپینێكمان بۆ داكۆكى كردن لە شەهیدانى حزبى شوعى پێك هێنا خۆش بەختانە وەدەنگ هاتن و هاوكارى كردنى وەزیرى شەهیدان دكتۆر مەجید زوو كارەكانى كەمپینەكەى بە ئەنجام گەیاند كاتێك چەند لێژنەیەكى پَیك هێنا بۆ بەدواچوونى داوەكاریەكانمان بۆیە مرۆڤ دەبێت بە وەیژدانەوە سوباسى هەڵوێستى جەنابیان بكات چونكە هەمیشە كارى باش هەقى خۆیەتى باس بكرێت , ئەوەى جێگاى هەڵوەستە كردنە هەڵوێستى یەكێ لە قیادیەكانى حزبى شوعى بوو لە هەولێر كاتێك خۆم داوام لێكرد لیستێك بەناوى شەهیدانى حزب ئامادە بكات تا بیخەینە بەردەست وەزیر بەڵام ئەو كات ئەو بە هیچ شێوەیەك ئامادە نەبوو هاوكارمان بێت و وەدەنگ داوەكاریەكەمان بێت بەڵام پاش ئەوەى زانى كەمپینكە ئەنجامى باشى بەدەست كەوت لاى قیادەى حزب گوتبووى ئەو چالاكییە هەر هەمووى بە چاودێرى من بوو ؟! لەچەند رۆژى رابردوو وتارێكم لەسەر شیرى حوشتر نوسى ئەگەر وتارەكەم كەم وكورى زۆرى تێدا بوو چاوەرێى ئەوە بووم ئەهلى ئەكادیمى و خاوەن قەڵەم بەرەخنەى چاك چاو گەشم كەن چونكە مرۆڤ تا چەند رەخنەى بونیادنەرى لێبگرێت ئەوندە خۆى سودمەند دەبێت بەڵام كاتێك بەناو برادەرێك بە ئیمالێكى خوازراو لە جیات ئەوەى هاوكاریت بكات وهەڵەكانت چاك بكات تەنها ئەوە بزانێت پێت بڵێت كەچەڵى فاشیل بۆ ناوت لە لیستى چاش قەلەمەكان نیە مرۆڤ دەبێت چۆن بیر بكاتەوە چ بریار بدات , بەبێ ئەوەى ئەو برادەرە ئەوە بزانێت كە بەندە دەمێكە لە پێكەنین و مەدح وسەناكانى ئەوگەیشتووم بۆیە پێویست بەوە ناكات من وەڵامى بدەمەوە چوونكە ئەگەر مرۆڤى نەخۆش تەنها یەك پشكنینى بوێت تا نەخۆشیەكەى دەست نیشان بكرێت ئەوا ئەو دەبێت چەند دكتۆرێكى نەفسى بۆ دابنرێت تا واز لە حەسادەت و مونافەسەى ناشەریفانەو قسەو قسەلۆك بینێت لەكۆتایش پیاوى ئاقل ئەوەیە دۆست ودوژمنى خۆى بناسێت ؟ّّّّ!!!
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە