زوڕنالێدان بۆ چاکسازی ڕاسته‌قونه به‌ر له ده‌نگدان
Sunday, 15/09/2013, 12:00
1789 بینراوە
ئۆخه‌ی سه‌د ئۆخه‌ی ده‌ست به گۆڕانکاری کرا، قوڕ به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵ و دز، وا سیاسیه‌کانمان درکیان پێ‌کرد که مه‌سئوله‌کان پاره‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌دزن، ڕۆژتان هات ده‌یبینن که له‌مه‌ودوا چۆن له‌سه‌ر سێنتێکی دزی به‌رده‌می دادگاتان پێده‌گیرێ، سیاسه‌تمه‌داره خاوه‌ن ویژدانه‌کانمان نه‌خه‌ووتوون و ئاگایان له گه‌وره‌و بچووکه و وا بڕیاریان دا که چاکسازی له هه‌موو ده‌سگا حکومیه‌کان بکه‌ن
پێش چه‌ند ساڵێک، درووست پێش هه‌ڵبژژاردن و ده‌نگدان، به‌م زۆڕنایه هه‌ڵیانپه‌ڕاندین، ئیمڕۆ وه دوای ئه‌م هه‌موو ماوه‌یه و هیچ گۆڕانکاریه‌ک نه‌تواندرا بکرێ، وا هه‌مان سیاسیه خاوه‌ن و‌یژدانه‌کان دیسانه‌وه هاتوونه‌ته‌وه به‌رده‌ممان و ده‌هۆڵی چاکسازی ڕاسته‌قینه‌مان بۆ لێده‌ده‌ن،
ئه‌دی باشه چاکسازیه کۆنه‌که چی بوو؟ چاکسازی ڕاسته‌قونه بوو؟
وشه‌ی چاکسازی خۆی له خۆیدا وشه‌یه‌کی موتڵه‌قه، نه‌زیاد ده‌کرێ و نه‌که‌م، وه‌ک مردن وایه، ده‌تواندرێ بگووترێ مردنێکی باش یان مردنێکی ڕاسته‌قینه؟
که به‌ڵێنی چاکسازیان پێداین، باستان نه‌کرد بۆمان که پلانیان چیه وه چۆن ده‌ستپێده‌که‌ن و که‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌بینین؟ به‌هه‌مان شێوه ناشزانین که ئه‌م ڕاسته‌قینه‌یه چۆنه و جیاوازی چیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌که‌ی دی؟
چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامیش نین چونکه باش ده‌زانین که هه‌ر قسه‌یه و که‌سیش له‌سه‌ر قسه و درۆ شاربه‌ده‌ر نه‌کراوه، جا بۆیه
بڕێسن تا ده‌توانن، ئێمه‌ش گوێچکه‌کانمان شل کردووه بۆتان، ده‌توانن باسی کۆتری قۆچدارمان بۆبکه‌ن، ده‌توانن بۆ پشووی نیوه‌ڕۆ میله‌تی کورد ببه‌نه سه‌ر مانگ و له‌وێش چایه‌یکی هێلداریان ده‌رخوارد بده‌ن و بیانهێننه‌وه،
بۆتان لواوه وه هه‌رچی بڵێن و یان نه‌ڵێن هه‌ر بۆشتان ده‌لوێ، ئێمه‌ی کورد چاومان شکێندراوه، کوشتن و بڕین و کیمیاباران و کۆڕه‌ومان بینیوه، له‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێک ده‌ترسێین ناشمانه‌وێ دیسان ئه‌نفال بکرینه‌وه، چوزانین که ئێوه‌ش بۆ مانه‌وه‌تان له‌سه‌ر ته‌خت چیتان له‌ژێر سه‌ردایه؟
خۆ سه‌دامیش ئه‌نفالی به چاکسازی داده‌نا، که‌چی چاکسازی ئه‌و ئه‌نفالی لێکه‌ووته‌وه
خۆ هه‌ر ئێوه نین که باس له چاکسزای ده‌که‌ن، سه‌دها ساڵه تورک و فارس باسی چاکسازی ده‌که‌ن وه حکومه‌ته‌کانیان گه‌نده‌ڵترین حکومه‌تی جیهانن و ژیانیش به‌ڕێوه ده‌چێ و جاده و بانیش درووست ده‌کرێ و خه‌ڵکه‌که کانیش پێده‌که‌نن،
جا ئێمه‌ش هه‌روه‌ک ئه‌وان به به‌ختی خۆمان ڕازین، و تکایه به‌سه هیچی تر ده‌هۆڵ و زوڕنامان بۆ لێمه‌ده‌ن.
ئه‌م چاکسازیه‌ی که جه‌نابتان باسی ده‌که‌ن ده‌بێ له که‌سی خۆتانه‌وه ده‌ستپێبکا و تۆ و که‌سانی وه‌ک تۆ لاببردرێن، چونکه ئێوه به‌ردی بناخه خواره‌که‌ری ئه‌م ده‌سگایه‌ن که ڕۆژ دوای ڕۆژ بنیاتی سه‌ری لار تر ده‌بێته‌وه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌سه‌ر میله‌ته‌که‌مان ده‌ڕوخێ، بۆ ئێوه‌ش نه بای هاتووه نه باران به پاسپۆرتی ئه‌وروپی گیرفانتانه‌وه وه به گیرفانه پڕ له دۆلاره‌کانتانه‌وه، پێش هه‌موو که‌سێک کاولگه‌که به‌جێده‌هێڵن