کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵەتى كوردى لەنێوان خەونى دوێنێ و مۆتەكەى ئەمڕۆدا

Monday, 07/05/2012, 12:00




گەلى كورد لەكوردستان بەهۆى زوڵم و ستەمى زلهێزان و ووڵاتە دكتاتۆرەكانى ناوچەكەو ئەو ووڵاتانەى كەكوردیان بەسەردا دابەشكراوە بە بڕیارێكى شومى نێودەوڵەتى لەتەواوى مافەڕەواكانى بێ بەش كراوە وە بنووى دەوڵەتى سەربەخۆ و قەوارەو ئاڵاى تایبەت بەخۆى كە ئەم ستەم و نایە كسانى یەى بەرانبەر بەگەلى كورد كراوەلەتەواوى پارچەكانى كوردستان ئەوەندە گەورەیە كە هەموو تاكێكى كورد هەستى پێ ئەكات وەهیواو ئاوات و ئامانجى هەمووانە كە ئەم میلەتە ش وەك تەواوى میلەتانى دنیا بەمافى ڕەواى خۆى و مافى چارەنووسى خۆى بگات كە ئەم مافەش خواى گەورە بەخشیویەتى بەتەواوى نەتەوەكان بەڵام بەداخەوە بەهۆى سیستەمەدكتاتۆریەكان و لێك ئاڵانى بەرژەوەندى زلهێزەكان ئەم میلەتە یان لەم مافەڕەوایەى خۆى بێ بەش كرد بۆیە پێویستە هەموو تاكێكى ئەم ووڵاتە لەهەوڵى بەردەوام دابێت بۆبەدەست هێنانى ئەو مافە سروشتى وڕەوایەى خۆى وە ئەوانەى كەزیاتر ئەركى بەرپرسیاریەتیان ئەكەوێتە ئەستۆ ئەوانەن كە كاربەدەست و سەرۆك و دەسەڵاتدارانن بەتایبەتیش دوولایەنە دەسەڵاتدارەكە و ەبەتایبەتى تریش كەسە یەكەمەكانى ئەو لایەنانەن بەڵام بەداخەوە ڕۆژێك بەڵێنى مژدە دانمان پێ ئەدەن وەڕۆژێك پێمان ئەڵێن خەونى شاعیرانەیەو نایاتەدى لەبرى ئەوەى سەقفى داخوازیەكانمان بەرز ببێتەوە بەڵام بەداخەوە ڕۆژ بەڕۆژ دائەبەزێت ئەوەتا سەرۆكى هەرێم لەكوردستان ئەڵێت مژدە بەرێوەیە لەیادەكانى نەورۆزدا بەڵام لەسەفەرەكە بۆووڵاتانى عەرەبى دا ئەڵێت مانەوەمان لەچوارچێوەى عێراق دا باشترە وە هەروەهاتاڵە بای ش چەند ساڵێك لەمەو بەر ووتى دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانەیە بەڵام لەم ماوەیەشدا بەرپرسانى ئەو لایەنەى كى تاڵە بانى سەركردایەتى ئەكات پێمان ئەڵێن خەونەكەش ئەبێت بەمۆتەكە ئایا ئەوە گەڕانەوەبۆدواوەنیە ئایا ئەمە ئەگەر ووتەو لێدوانى كەسى یەكەمى لایەنە دەسەڵاتدارەكانمان بن ئەبێت ئایندەى ئەم هەرێمە بەرەو كوێ هەنگاوبنێت وە ئایا ئەو شیعارو بانگەشەیەى كەدوێنى خەباتیان لەسەربنیات ناو وەسەدان ڕۆڵەى ئەم ووڵاتە لەپێناویدا خۆیان كردە قوربانى چى لێ هات بۆیە پێویستە تاكى كوردى زۆرلەوە ووشیارتربن چونكە مافى بە دەوڵەت بوو مافى ڕەواى ئەم میلەتەیە وە خێرێك نیە كە پێمان بكرێت بەڵكو بەپێچەوانەوە مافى ڕەواى خۆمانە وەلێمان زەوت كراوە ئەكرێت دوژمنەكانمان ئەو مافەمان پێ ڕەوانەبینن لەبەر ئەوەى ئەوان بڕیاریان داوە بەهەموو شێوەیەك دژایەتى كورد و دۆزەكەى بكەن بەڵام ئەوەى سەیرەو مایەى لەسەروەستانە ئەوەیە ئایا بۆ سەركردەو بەرپرسەكانمان ئەبێت بەخەون و مۆتەكە وەسفى ئەو مافە ڕەوایەبكەن وەئاوا دڵى هاووڵاتیەكانیان خۆش بكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە