کۆسره‌ت ره‌سوڵ پاره‌یه‌کی زۆر به قومار ده‌دۆڕێنێت!
Tuesday, 28/08/2012, 12:00
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییانه‌دا له سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو و خوێنه‌رێکه‌وه بۆمان هاتووه، وا بڕیاربوو بێ قسه‌کردن و به‌دواداچوون بڵاوی بکه‌ینه‌وه، ته‌نها راگه‌یاندن و ریکلامێکمان بۆی کرد، لێ به ماوه‌یه‌کی کورت براده‌ر و ستافی کوردستانپۆست چه‌ند سه‌رنجێکیان له لا دروستبوو، یه‌کێک له‌وانه که باشتره دوابخرێت بۆ دوای 31ی ئاب، یان وێنه‌که که‌مێک روون نییه، بڵاوی نه‌که‌ینه‌وه، به‌دواچوونی له‌سه‌ر بکه‌ین، هه‌روه‌ها رایه‌کی تریش ئه‌وه‌بوو که ره‌نگه ئه‌مه ده‌زگای پاراستن ناردبێتیان تا به‌م شێوه‌یه کاریگه‌ریی بخاته سه‌ر یادکردنه‌وه‌ی 31ی ئاب و مه‌سه‌له‌ی پاره دزینی کوڕه‌که‌ی مه‌سعود له به‌رشلۆنه.
چه‌ند که‌سێکیش پێیان باش بوو، که پێویسته په‌یوه‌ندیی به خوودی کۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه بکه‌ین و ڤیدیۆکه‌ی بۆ بنیردرێت، تا بزانین چ قسه و کۆمێنتارێکی له سه‌ر ده‌بێت، لێ هێشتا ئه‌وان ڤیدیۆکه‌یان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتبوو، له رێگای نووسه‌ر و دۆستێکه‌وه په‌یوه‌ندییان کرد، یه‌کسه‌ر بڕیاریان دابوو، که ئه‌مه راست نییه، هه‌ندێک بیانووشیان هێنایه‌وه، کاتێکیش بڕیارمان دا، که وه‌ک کاری راگه‌یاندن ڤیدیۆکه‌یان بۆ بنێرین، ئیتر ده‌نگیان بڕا و هیچ وه‌ڵام و په‌یوه‌ندییه‌کیان پێوه نه‌کردینه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و گومانه‌ی لامان ره‌وانده‌وه، که بڵێین به‌ڵێ راسته ئه‌وه خوودی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم خۆیه‌تی، که له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یدا دانیشتووه و قومار ده‌کات. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها له دوێنیدا روویاندا و پاش ئه‌وه کوردستانپۆست به‌باشی زانی په‌یوه‌ندیی به پهیامنێرێکمانهوه بکات له سلێمانی، تا به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه و ته‌واویی رووداوه‌که بکات. له خواره‌وه بفه‌رموون له‌گه‌ڵ راپۆرتی په‌یامنێره‌که‌مان له سلێمانی:
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان پێی راگه‌یاندنین، شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر کوسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی له‌یه‌کێک له گازینۆکانی ئه‌وروپا قوماردهکات، له سه‌رو 400 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی ده‌دۆڕێنێت، کوره‌که‌ی باری ده‌رونی زۆر ئاڵۆز ده‌بێت (ته‌ماشای ڤیدیۆکه بکه) چه‌ند جارێک داوا له باوکی ده‌کات تا ده‌ستهه‌ڵبگرێت، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر قومارکردنی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت (ئه‌مه‌ش هه‌مان سیناریۆی مه‌نسوری کوڕی مه‌سعود بارزانیمان وه‌بیرده‌هێنێته‌وه که پیاوه‌کانی داوایان لێکردبوو تا واز بهێنێت، ئه‌و وازی نه‌هێنا تا زیاد له دوو ملێون دۆلاری دۆڕاند). ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی نێو مه‌کته‌بی سیاسیی وتی: پێده‌چێت سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم پڕ بووبێت له قومارچی! (به پێکه‌نینه‌وه) ئه‌وه‌تا کوڕه‌کانی مه‌سعود، ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتیی، وا کۆسره‌ت رهسوڵیشی هاته سه‌ر، هه‌موو ئه‌مانه خه‌ریکی قومارکردنن، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بووه به قومارخانه، بۆیه جه‌نابی مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت واز له سه‌رۆکایه‌تی بهێنێت، هه‌وڵده‌دات له پاشه‌ڕۆژدا ببێت به سه‌رۆکی کۆماری عێراق.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ئه‌و ڤیدیۆیه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، که ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانییه، به پهیامنیرهکهمانی راگه‌یاند: مه‌سه‌له‌ی قومارکردنی کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌وه چۆته ده‌رێ تا گومان و گفتوگۆی له سه‌ر بکرێت، وه‌ک چۆن پارتیی رۆژ نوری شاوه‌یسی قومارچی هه‌یه، ئێمه‌ش رۆژ نوری شاوهیسێکمان له‌ناو یه‌کێتییدا هه‌یه، که‌یسی کۆسره‌ت ره‌سوڵ له ناو مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتییدا که‌یسێکی جوڵاوه، به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت، نه‌ک ته‌نها خۆی به‌ڵکو کوڕه‌که‌ی خراپتر، که به‌رده‌وام ده‌چێته ئه‌وروپا و پاره‌یه‌کی زۆر ده‌دۆڕێنێت.
په‌یامنێره‌که‌مان پێی راگه‌یاندنین کۆسره‌ت دوو کوڕی هه‌یه: ده‌رباز و شاڵاو، زۆر له یه‌ک ده‌چن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: پێده‌چێت شاڵاوی کوڕی بێت که له‌گه‌ڵییدا دانیشتووه. په‌یامنێره‌که‌مان له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێک قسه‌ی خۆی و زانیاریی دیکه‌ی بۆ ناردین، له ته‌واویی قسه‌کانییدا ئه‌م سه‌رنجه‌ی نووسیوه:
ئه‌وانه‌ی یاریی، یان قومار ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌مه‌ی له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌بینرێت، له توانای هه‌موو که‌سێکدا نییه، به‌ڵکو پاره‌دار و ئه‌کته‌ره ده‌وله‌مه‌ند و که‌سه ده‌سه‌ڵاتداره دیکتاتۆره‌کانن کاتییان زۆره و به‌تاڵن، له نمونه‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ که داده‌نیشیت، هه‌م کاتی پیدهکوژیت، هه‌م بۆ چێژ و خۆشیی بڕێک پاره ده‌باته‌وه، یان بۆ ناخۆشیی دهیدۆڕینیت، جۆری که‌سه‌کانیش له شوێن و کات و پله‌ی خۆیدا ده‌گۆڕێت! پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچی ئه‌م پاڵه‌وانانه‌ی شاخ، که گوایه جاران گولله‌یان به دوژمنه‌وه ناوه، ئه‌مڕۆ دۆلار ده‌نێن به کاته‌وه و ده‌یکوژن؟! تۆ بڵێیت کات دوژمنی ئه‌مڕۆیان بێت وا دۆلاری پیوهدهنێن؟!، کاتێک کۆسره‌ت رهسوڵێک دۆلاری ئه‌و خه‌ڵکه ره‌ش و رووته ده‌نێت به کاته‌وه و ده‌یکوژێت، ئیتر ژیان له‌لای ئه‌مانه چ نرخێکی هه‌یه؟! ژیان له لای ئه‌مانه چ مانایه‌کی ده‌مێنێته‌وه که ده‌یانه‌وێت تێیدا بژین؟ په‌یامنێره‌که له ته‌واویی قسه‌کانییدا ده‌ڵێت: ره‌نگه ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌و گوللانه‌ی شاخ، به خه‌باتی شاری دابنێن، دڵیان خۆش بێت، که کاتێک کۆچی دواییان کرد، داوامان لێبکه‌ن، قومارکردن و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته، به خه‌بات و تێکۆشان بۆیان بنووسریته‌وه.
ئه‌و ڤیدیۆیه چیمان پیده‌ڵێت و خوێندنه‌وه‌مان له سه‌ری چۆنه؟!
ئه‌و ڤیدیۆیه که یه‌ک ده‌قیقه و بیست و دوو چرکه‌یه، به‌م شیوه‌یه ده‌توانین قسه‌ی له سه‌ر بکه‌ین:
ئه‌و که‌سه‌ی فلیمه‌که‌ی گرتووه، به کامیرای ئاسایی به ده‌سته‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو کامیرای موبایله، له 15 مه‌تره‌وه یان زیاتر له کۆسره‌ته‌وه دووره، له نێوان کۆسره‌ت و مێزه‌که‌ی له سه‌ری دانیشتووه، په‌رده‌یه‌کی سپی هه‌یه، خۆی له پشتییه‌وه لایه‌وه مه‌ڵاس داوه. له پێشدا موبایله‌که له گیرفانی ده‌رده‌هێنێت (گیرفانی پانتۆڵ، یان چاکه‌ت)، موبایله‌که له خواره‌وه راده‌گرێت و کامێراکه‌ی ده‌ست ده‌نێت به دوگمه‌ی کامێراکه‌دا و ده‌که‌وێته کار، به‌ره به‌ره به‌رزی ده‌کاته‌وه، مێزێکی قاوه‌یی به گه‌وره‌یی ده‌رده‌که‌وێت، چونکه له‌به‌رده‌میدایه بۆیه به جوانی ده‌رچووه، دوای ئه‌وه کامیراکه به‌رزده‌کاته‌وه و به‌ره‌و رووی کۆسره‌ت ئاڕاسته‌ی ده‌کات، که‌مێک شڵه‌ژانی پێوه دیاره، ترسی هه‌یه نه‌کا ببینرێت و ئاشکرابێت، پاش نیو ده‌قیقه ده‌یکوژێنێته‌وه، جارێکی تر به هه‌مان شێوه ده‌ست پێده‌کاته‌وه، (ئه‌و ڤیدیۆیه به دوو پارچه بۆمان هاتبوو، ئێمه لێکمان دا و کردمان به یه‌ک دانه)، ڤیدیۆکه که‌مێک لێڵ دیاره، هۆکاری ئه‌مه ئه‌وه‌یه، ره‌نگه کوالیتی کامیراکه باش نه‌بێت، 1.3 مێگا پیکسل بێت، ئه‌و شوێنه‌ی لێیگیراوه، به گڵۆپ رووناککراوه‌ته‌وه، له ژووردایه، نه‌ک له ده‌ره‌وه، تا له‌به‌ر تیشکی خۆر، که‌مێک روونتر بێت، هه‌موو ئه‌مانه کاریگه‌رییان هه‌یه له سه‌ر گرتنی وێنه و فیلم بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه روونه ده‌رنه‌چێت، به‌تایبه‌تی له دوورییه‌وه.
ئه‌گه‌ر که‌سێک پرسیارێک یان گومانێکی لا دروست بێت وه‌کو ئه‌وه‌ی، ئایا تۆ بڵێیت ئه‌وه کۆسره‌ت و کوڕه‌که‌ی بێت؟ وه‌ڵامه‌که ئه‌وه ده‌بێت، به‌ڵێ خۆیانن، چونکه ناچێته عه‌قڵه‌وه ئه‌و که‌سه چووبێت و گه‌رابێت دوو که‌سی دۆزیبێته‌وه تا له باوک کوڕ بچن، وه‌ک دوو ئه‌کته‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی پێ سپاردبن، بۆ به‌هێزکردنی وه‌ڵامه‌که‌مان که دیسان (به‌ڵێ)یه، ئه‌وه‌شیانه، که مادام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه و بێده‌نگ بوون ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که به خۆیان پێمان ده‌ڵێن: به‌ڵێ ئه‌وه خۆمانین، بۆیه بێده‌نگ بووین، جگه له‌وه سه‌رچاوه‌که‌ی نێو مه‌کته‌بی سیاسیی، که باس له دۆڕاندنی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ش ده‌کات، کۆسره‌ت ره‌سوڵ به قومارچییه‌کی تۆخی ناو مه‌که‌ته‌بی سیاسیی ناوده‌بات، ئه‌مه‌ش خهسلهتێکه ده‌قاق ده‌ق که‌سایه‌تیی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و کوڕه‌که‌یمان له‌و دانیشتنه‌دا بۆ ده‌سه‌لمێنێت .
کوره‌که‌ی کۆسره‌ت وه‌کو ده‌بینرێت که‌مێک بێتاقه‌ت و نیگه‌رانه، هه‌رچه‌نده جارجاره ده‌ستێک درێژ ده‌کات، به‌ڵام خۆی یاری ناکات، هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ده‌بینێت باوکی ئه‌و هه‌موو پاره زۆره‌ی دۆڕاندووه و به‌رده‌وامه، خواخوایه‌تی ده‌ست هه‌ڵبگرێت، ناشوێرێت زۆری لێبکات، سه‌رنج له کوڕه‌که‌ی بده، جێ به‌خۆی ناگرێت ته‌ماشای ئه‌ملاو و ئه‌ولا ده‌کات، ئاوڕ له دواوه ده‌داته‌وه، کاتێک خه‌ریکه ده‌گاته سه‌ر کابرای مۆبایل به‌ده‌ست، ئه‌م زوو فریا ده‌که‌وێت، لایده‌بات، کامێراکه ده‌کوژێنێته‌وه.
لێکدانه‌وه و دوا قسه‌ی ئێمه:
دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه، که رووداوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ش مانگ به‌ر له ئیستا، ره‌نگه هه‌ندێک له چاودێره سیاسیی و که‌سه رهوانبیر و خوێنه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ بکه‌ن، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و چاوپێکه‌وتنه که رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵیدا سازی داوه، له‌ویدا ره‌خنه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی و رێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی و پارتیی گرتووه، هه‌روه‌ها کێشه‌ی مه‌سعود بارزانیی و مالکیی، که کۆسره‌ت پێی وایه نابێت ئه‌و کێشانه به شه‌خسیی بکرێن، ئه‌مانه بیرکردنه‌وه‌مان بۆ چه‌ند خاڵێکی گرنگ ده‌بات، له پێشدا له‌وێوه ده‌ست پێده‌که‌ین، که ماوه‌یه‌ک کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌لایه‌ن نه‌یاره‌کانیه‌وه فشارێکی زۆری خراوه‌ته سه‌ر، چ له لایه‌ن که‌سانی ناو حیزبه‌که‌ی خۆی، ئه‌و کوتلانه‌ی که دژی ئه‌ون، چ وه‌ک پارتیی، که دوای نه‌مانی تاله‌بانی له‌ناو یه‌کێتییدا به دوژمن و منافسی بازرگانیی و سیاسیی خۆیانی ده‌زانن، جگه له‌و دوژمنایه‌تییه شه‌خسییه کۆنه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆش، که له نێوان کۆسره‌ت و بارزانییدا هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته فشارێکی گه‌وره بۆ سه‌ر کۆسره‌ت، ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ئیستا ده‌یبینن، بۆ ئه‌و، تازه نییه، که هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک به‌ره‌و رووی بۆته‌وه. کۆسره‌ت ده‌مێکه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی لێکراوه که پارتیی به‌ته‌مایه فایلی هه‌ڵبداته‌وه، کۆسره‌تیش بۆ خۆی چاوه‌ڕوانی ئه‌مه بووه، بۆیه داوای له ئاوێنه کردووه تا چاوپێککه‌وتنی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، به‌م قسانه‌ی هه‌ڵویستێکی جوان و به دڵی خه‌ڵکی قسه بکات، له‌ملاوه ئه‌گه‌ر دۆڕانی، له‌و لاوه خۆی بکڕێته‌وه.
کۆسره‌ت له‌مه‌ڕ هاویشتنی ئه‌م قسانه‌ی، که له‌و چاوپێککهوتنهدا چه‌ند خاڵێکی مه‌به‌ستێکه، یه‌که‌م دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر فلیم و نووسین و دۆکۆمێنتێک له رێگای ئه‌م قسانه‌ی که بۆ ئاوێنه‌ی کردووه، ده‌یه‌وێت به خه‌ڵکی بڵێت: منیش قسه‌ی دڵی ئێوه ده‌که‌م و دژی پارتیی و ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییم، له‌و لاشه‌وه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ را و بۆچوون و سیاسه‌تی ئێوه‌دام، کۆسره‌ت ئه‌م قسانه دژی پارتیی و بنه‌ماڵه ده‌کات، ده‌زانێت ئیستا یادکردنه‌وه‌ی 31ی ئاب به‌ڕێوه‌یه، به‌م قسه بریقه‌دارانه‌ی، خۆشی وا پیشانبدات که خه‌مخۆری خه‌ڵکی کوردستانه، هه‌روه‌ک دۆستێکی کوردستانپۆست وتی: خیانه‌ت هه‌ر خیانه‌ته، چ به کوشتنی مرۆڤی کورد بێت وه‌ک کاره‌ساتی 31ی ئاب، چ به بازرگانیی کردن بێت به ده‌رمانی ئیکسپایه‌ر و کردنی به قورگی نه‌خۆش و هاوڵاتییانی کوردستاندا، کۆسره‌ت که پشکی سه‌ره‌کی هه‌یه له هێنانی ده‌رمانی خراپ و کوشنده بۆ ناو باشووری کوردستان، یان دزینی پاره‌ی میلله‌ت و کردنی به قومار، ئه‌میش خه‌ڵکیی کوردستانی پێده‌کوژێت.
کۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌روه‌کو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارێکی ئه‌م کوردستانه زیاتر له 20 ساڵه خه‌ڵکی کوردستان ده‌چه‌وسێننه‌وه، هه‌تکی نامووس ده‌که‌ن، ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن، خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌و قسانه هیچ که‌سێکیان ناتوانن رووی مێژووی خۆیان جوان بکه‌ن.
بۆ بینینی فلیمه‌که کلیکی ئه‌و ڤیدیۆیه بکه:
کۆسرەت رەسوڵ ئەو بەرپرسە ناپاکەی، کە نابێت هەروا بە ئاسانی جێ‌مان بهێڵێت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست