فاروقی مه‌لا مسته‌فا وه‌ک خۆی (به‌شی یه‌که‌م)
Wednesday, 07/01/2009, 12:00
فاروقی مه‌لا مسته‌فا ڕۆژانی لاتیی خۆی بیرچۆته‌وه که چه‌ند جارێک به مه‌لوولی و که‌ساسیه‌وه ده‌ستی به‌رزده‌کرده‌وه بۆ ڕاگرتنی لاندگرۆزهرهکانی ئه‌ندازیاره کورده‌کانی فه‌رمانگه‌ی ڕێگا وبانی هه‌ولێرتا سواری ماشێنه‌کانی بکه‌ن و بیگه‌یه‌ننه چۆمان و ده‌وروبه‌ری، ئه‌و ده‌ست به‌رزکردنه‌وانه‌ی فاروقی ئه‌و ساڵانه له سه‌روه‌ریه‌وه بوو نه‌ک نه‌وی بوون، فاروق ڕێی خه‌باتێکی سه‌ختی گرتبووه به‌ر، هه‌گبه‌که‌ی پڕ بوو له پاکیی و شۆڕشگێڕیی و خه‌بات، باکی نه‌بوو له سه‌رما و ناخۆشیی و نه‌بوونی، لای فاروق گرنگ نه‌بوو چه‌ند چاره‌که دینار له گیرفانی ڕانکوچۆغهکهیدا لوول بووه، گرنگ به‌رده‌وامی و به‌گژاچوونی ئه‌و قوله‌ی قافه بوو، که هه‌ر قۆچه‌قانی بۆ ههڵدهدرا و باکی نه‌بوو. به‌ڵێ ئه‌وسا فاروق وا بوو، به‌ڵام سه‌د مخابن وه‌ک هێمن ده‌ڵێت :
ژینی کورتم دی پڕاو پڕ بوو له شانازیی و شه‌ره‌ف
عومری زۆرم دی که دوایی هات به ڕیسوایی و نه‌ده‌م
که‌چی ئێستا کاک فاروق بووه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ست له کۆردستانپۆست به‌رزده‌کاته‌وه و ده‌ستی لێده‌وه‌شێنێت، گڵۆپی سوور بۆ کامیۆنه‌کانی کوردستانپۆست هه‌ڵده‌کات، تا بیانوه‌ستێنێت و نه‌گه‌نه هه‌وار، فاروق بێئاگایه له باری ئه‌و کامیۆنانه ، نازانێت یان خۆی هه‌ڵه ده‌کات ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی نێو ئه‌و کامیۆنانه جگه‌ره‌ی قاچاغ و ویسکیان بار نه‌کردووه بۆ ئه‌و دیوی سنوور!
ئه‌و کامیۆنانه پڕن له میهر و خۆشه‌ویستی و سۆزی پێنووسه بوێره‌کانی کوردستانپۆست، ئه‌و پێنووسانه‌ی، که دژه گه‌نده‌ڵ و دژه ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازن، ته‌نها و ته‌نها وڵاتێکیان خۆشده‌وێت، که که‌سانی تر ده‌یفرۆشن و وا ههراجیدهکهن. ئه‌و پێنووسانه خه‌می که‌ڵه‌که‌وه بووی هه‌ولێر و سلێمانی و که‌رکوک و زاخۆ و دێرک و دیاربه‌کر و مه‌هاباد و بست به بستی کوردستانیان داوه به کۆڵیاندا، ئه‌وانه ڕابه‌رانی قوتابخانه‌یه‌کن وانه‌ی دژ به گه‌نده‌ڵیی و دزیی و خۆفرۆشی و ئاشکراکردن و په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر ڕاستییه‌کانی تێدا ده‌وترێته‌وه. ئیتر بۆ خۆت نابان ده‌که‌یت ڕێزدار فاروق؟
تۆ ئێستا هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌کانی خۆت ناشتووه و ناته‌وێت جارێکی تر بچێته‌وه سه‌ری ئه‌و باس و خواسانهی که ده‌تگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و ساتانه، ته‌نانه‌ت ناوێریت ناوی فازیلی مه‌لا مه‌حموودی ئامۆزاشت بهێنیت تا براده‌ران لێت زویر نه‌بن، که ده‌بووایه هه‌ر هیچ نه‌بێت هۆڵێک یان خوێندنگهیهکت به‌ناوه‌وه دروست بکردایه، به‌ڵام وا مه‌زانه هه‌موو کاره‌کان وا به سانایی به‌رده‌وامییان ده‌بێت، ڕقی ئه‌مجاره‌ی وڵاتپارێزان ڕقێکی پیرۆزه، لافاوێکی بێئامانه، نه‌ک بورجه‌کانی ساناتێل و کۆڕه‌ک و ئاسیاسێل ده‌بات له گه‌ڵ خۆیدا، به‌ڵکو کۆشک و ته‌لاره‌کانی پیرمام و قهلاچوالانیش ئه‌ڕمێنێ.
تا به‌شی دووهه‌م پشوویه‌ک.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست