یەکێتی لەهێزێکی شۆڕشگێرەوە بەرەو هیزێکی شەقاوەو میلیشیا
Friday, 02/09/2011, 12:00
ئەگەر زاکیرەی مێژوومان ، بگەڕینە دواوە . ئەوا یەکێتی لەسەرەتای دروستبونی سەرباری هەموو کەم و کورتی و تاوانەکانی شاخی ، بەلام ناتوانین نکۆلی لەو ڕۆڵە میژویە گەورەیەی بکەین ، کە کاریگەری و هوشیاری بەسەر تاکی کورد دەبەخشی بەتایبەتی کۆمەلەی رەنجدەران . هاوکات وەک هیزی سەربازیش ، هێزێک بوو لەکوردستان تەنگی بەبەعس هەلچنیبوو . وە ببوە قوتابخانە بۆ پێگەیاندنی هەزاران کادیر ی ڕٶشنبیر یان ئەندامی بە ئەی رەقیب بەرەو پەتی سیدارە دەچوو ، هەمان ئەو یەکێتیە ئەمڕۆ بۆتە قوتابخانەی پەروەردەکردنی هەزاران کادیری گەندەڵ ، کادیری دوڕو ، هەڵپەرست ، راپۆرت نوس ..... عەنتەر بەسەر خەلکی هەژار وئازادیخوازەوە
ئەوەی ئێستا سەیری یەکێتی بکات هەست دەکات کۆمەلێک بەرپرسی سەربازی و ئەمنی بریاردەری زۆرینەی روداوەکانێتی و هێز ، پارسەنگی بریارەکانیتی نەوەک عەقل و بەرنامەکانی بەتایبەتی لەدوایی کۆنگرەی سێ یان .
سەیرکەن مەحمود سەنگاوی گەرمیانی بۆخۆی دابڕیوە بەئارەزوی خۆی کەوتۆتە گیانی ئەو خەلکەوە بۆ ئەوەی پەزی مامی بپاریزێ .. شیخ جەعفەر لە سلێمانی و لەبەردەم میدیاکان وەک عەلی حەسەن مەجید هەرەشە لەخەلکی ئازادیخواز دەکات . کۆسرەت رەسول خاوەن هێزێکی تایبەتی خۆیەتی ئەوەی ئەقلی نەیگرێت نایکات ئەگەر بریاری یەکێتیش بێت . باشترین نمونەشی رێگای نەدا بالی تالەبانی و پارتی ، لەگۆران بدەن (ئەمە کارێکی باش بوو بەلام نیشانەی بەمیلیشیا بونی پێوە دیارە) دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر و ئاسایش ...هەریەکە لەلای خۆی ئازاری خەلک و ئازادیخواز و ڕۆژنامەنوسە بوێرەکان دەدات . ، لەسەروی هەموو ئەوانەش هەربەرپرسەی بەتایبەتی مەکتەب سیاسیەکانی هیزێکی تایبەتی خۆی هەیە ، ئەوانیش لەگەل نزیکبونەوە لەخەتەسورەکانیان ئیتر حەماوەی میلیتاریان بەرز دەبێتەوە. کۆی ئەمانەش ئەوەنیشان دەدات ، یەکێتی وەک پارتیکی بە ڕێکخراوو سەنترال نماوە بەلکو هەربەپرسە بەئارەزوی خۆی رەفتار دەکات و بەردراونەتە گیانی ئەو خەلکە لە تاڵانبردنی سامان و خاکەکەی و هەولدان بۆ کپ کردنی دەنگە نارەزایەتیەکان لەڕیگای هێزە میلیشیەکانیەوە . هەموو ئەوانەش بۆتە هۆی ئەوەی جەماوەرەکەی هیچ کاریگەر و سەنگی لەبریاردان نەبێت ، چونکە هەڕەمی خەریکی تالانی و ناپاکیە . کادیرە ناوەندیەکانیش خەریکی دەستکەوتی تایبەتی خۆیانن ، کە پرتەو بۆلە شیان کرد ئەوا بەدواجون بکەین ، هەست دەکەیت مەسەلەیەکی تایبەتی خۆیەتی لە پلەیەکی سیاسی و ئیداری ومالی خۆی پێ شایستەتر بووە لێی بێ بەشکراوە .هەربۆیەشە کادیرێکتان بینیوە لەسەر بیروباوەر دەست بکێشتەوە ؟
هاوڕییەکم لەنزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی یەکێتیە ، وتی ئەو فەوزایە دەمێکە هەیە بەلام کەتالەبانی لە یەکێک لەکۆبونەوەکانی مەکتەب سیاسی لەگەرمەی خۆپیشاندانەکان ووتی خۆپیشاندانی خەلک کپ بکەنەوە هاوشێوەی رەفتاری پارتی (بگرن ، ئەشکەنجە بدەن و خەلک بترسینن و هەرەشە بکەن بەلام مەیگەیەنە کوشتن . لەو رۆژ بەدواوە زیاتر دەستی بەرپرسەکان واڵا بووە هەریەکەی هەلدەستێت بەئارەزوی خۆی خەلک ئەشکەنجە دەدات . ئەوەی بۆتە هۆی ئەوەی کەکەس ناتوانرێت بوەستێنرێت هەمویان تاوانی هاوشیوەیان ئەنجام داوە و هەریەکەی مەلەفێکی لەسەر ئەوەی تر کۆکردۆتەوە ، لەکاتی رەخنەلێگرتن یان هەولدان بۆ وەستانی بەچاوی یەکتر دادەنەوە . تالەبانیش وەک سەنترالەکەیان بەهۆی عاشق بونی لەوەی بەسەرۆک کۆماری بمرێت ، هۆکاری هەرەسەرەکی ئەو فەوزایە . ئیتر میللەتی نەگبەت چ دلی بەو پارتە خۆشبێت لەلایەک دنیایەک بەرپرسی فایلدار و گەندەڵ لەهەرەمی دەسەلاتن لەلایەکی تر یەکێتی بۆتە یەکێتی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر و بنەمالە ی ئال (تالەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد) . کادیرەکانیشی شەریان لەسەر دەسکەوتی تایبەتی خۆیانە ئەگەر سەد ئەوەندە پارتەکەیان بەربێتە گیانی خەلک و وەک مرید و کۆیلە مامەلەیان لەگەل بکەن هەرگیز لەنێوان کورسی و دۆلار لەگەل بیروباوەر ئەوەی دووەم هەلنابژێرن .
دەزانم هیشتا بەرپرسانی یەکیتی وپارتی هاوشێوەی قەزافی و موبارەک ئاسا وادەزانن ملیۆنان خەلک لەگەلیانە هەرکەسایتیە شٶڕشگیرەکانی دوێننن . بەلام درێژەدان بەو رەفتارانەتان مەرگی کۆتایتانە ، چونکە بەدەر لەوەی رۆژ لەدوای رۆژ ململانێکانی ناوخۆتان لەسەر کورسی و دۆلار تەنگتان پێ هەلدەچنێ . هاوکات هاوکێشەکانی ناوچەکە و کوردستانیش پێمان دەلێت ئەقلیەتی زەبرزەنگ بەکارهێنان و تالان و فەرهودی داهاتی میللەت و بریاردانەکانی (بارزانی و تالەبانی) ئەمن وولاتم ولاتیش هی منە بەرەو مالئاوایی یەکجاری دەروات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست