کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


روونكردنەوە

Wednesday, 14/11/2012, 12:00


بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
بۆ راى گشتى هەرێمى كوردستان
بەڕێزان/ سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان .
بەڕێزان / سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان
بەڕێزان/ سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى حكومەتى هەرێم
بابەت : روونكردنەوە
وەك لاى هەموووان ئاشكرایە كە گرووپى ژوا گرووپێكى رۆشنبیرى كلتوور یە، كار بۆ زیندوكردنەوەو پاراستنى پێكهاتەیەكى كلتوریى ڕەسەنى كوردى دەكات. كە كلتورى هەورامانە، لە ساڵى 2008 دالەسەر دەستى چەند گەنجێكى خەمخۆرى ناوچەى هەورامان دامەزراوە .شێوازى كاركردنى ئەم گرووپە هەر لەسەرتاوە بە شێوەى جیاواز دەستى پێكرد و لەسەر دوو هێڵ كارى دەكرد كە ئەوانیش پاراستنى سەربەخۆیى گرووپەكەمان بووە لەڕوى ئیدارى و پاشكۆ نەبونى حیزبى سایى یەوە .. لەگەڵ ئەوەش دا پەیوەندى لە گەڵ هەموو لایەنە سیاسى وبیركردنەوە جیاوازەكان و هەموو چین وتوێژەكانى هەرێمى كوردستان دا هەبووە.ئاراستەى دووەمیش لە ناو جەماوەر دا بووە و بۆ هەر كارو چالاكییەك گەراوەتەوە بۆ سەرجەم چین و توێژە خەمخۆرەكانى هەورامان و لەسەر داخوازى و داواى ئەوان دەستى بۆ چالاكیەكانى بردووە. لەسەر ئەم بنەمایەش بوو كە كردنەوەى كەناڵى تەلەفزیۆنى(ژیوا) ى لە هەگبەى خۆیدا هەڵگرت.لەساڵى 2009 لەیەكەم چالاكى خۆى لە كۆنفرانسى رۆشنبیرانى هەورامان دا كە لە فۆرمێكى راپرسى دا چەند پێشنیارێك خرابوونە بەردەم ئامادەبووان ، كردنەوەى كەناڵێكى دەنگى وڕەنگى كرایە ئامانجى كۆنفرانسەكە .گرووپى ژیوا ئەم ئەركە قورسەى لە ئەستۆ گرت هەرچەندە دەیزانى كردنەوەى ئەم كەناڵە چەندین ئاستەنگى تاقەت پرووكێنەرى بەدواوەیە. بە تایبەت هەر لە كاتى مۆڵەت وەرگرتن دا ئەوە بەدیكرا كە لە نووسراوێكى وەزرارەتى ناوخۆ دا نووسرا بوو " لاریمان هەیە لە كردنەوەى كەناڵێك بە شێوەزارى هەورامى ".بەڵام ئێمە هۆشیار بووین بەوەى كە هەورامییەكان لە پەراوێز و تیاچوونێكى بەردەوام دان بۆیە بە پێویستمان زانى بەهاوكارى دڵسۆزانمان بەردەوام بین و كۆلأ نەدەین لەوەى بەشێك لەو ئەركە گەورەیە لە ئەستۆ بگرین وكەلتوور ورەسەنایەتى تایبەت بە شێوەزارى هەورامى لە ناوچوون بپارێزین ،چونكە باوەرمان وایە هەورامان وكلتوورە لۆكاڵكەى تەنیا كۆڵەكەى لە بننەهاتووى ململانێى فەرهەنگى ناو مێژووى كوردبوونە.
هەنووكە ئەم كەناڵە تەنیا ناوەندى چاوەروانى وشوێنى هیواى هەورامییەكانە ، و لەسەروبەندى كردنەوەى دا هەموویان بە تەواوى تواناوە هاوكارییان كردووە ، بەڵام ئەم پرۆژەیە لەوە گەورەترە كە لە تواناى تاك و گروپێكى بچووك دا بێت بتوانن بەرێوەى بەرن و پێویستە و بە مافێكى خۆشمانى دەزانین كە حكومەت دەست بخاتە بەرێوەبردنى كەناڵەكە و لە رووى دارایى یەوە هاوكارى بكات بە یاسایەكى تایبەت لە پەرلەمان دا .ئەم كەناڵە لەو پەرى پەراوێزدایە لەكاتێكدا چەندین دەزگاى ترى فەرهەنگى ڕۆشنبیرى یان ڕاگەیاندن تایبەت بە شێوەزارەكانى تر لەهاوكارى حكومەت سود مەندبوون .ئەوەى ئێمە لەو رێكخراوو دەزگایانە جیادەكاتەوە كە هاوكارى حكومەتیش نایانگرێتەوە ئەوەیە كە نوێنەرایەتى پێكهاتەى شێوەزارێكى گرنگى كورد دەكەین .چەندین جاریش یاداشتمان ئاراستەى هەرسێ سەرۆكایەتیەكەى هەرێم كردووە بەڵام هیچكات ئاورى وەك پێویستیان لێنەداوینەتەوە .ئەوەى كە هەبووە بەدەمەوە هاتنى تەنیا چەند كەسایەتیەكى هەورامى ناوحیزبە سیاسیەكان بووە وەك هەورامى بوون .ئێمە بە هەموو خەمخۆرانى زمانو فەرهەنگى كوردى دەڵێین كە ئێمە وەكو هەورامى لە دۆخێكى نالەبار و مەترسییەكى گەورەداین گەر بێت وئەم تەنیا چراى ئومێدە بكوژێتەوە ، ئەوا هیواو ئاواتى هەزاران هاووڵاتى ئەم هەرێمە دەخرێتە چاڵەوە گەورەترین دەرگاش لەسەر نەوەكانمان دادەخەین بۆ ئەوەى شارەزاى فەرهەنگ و كلتورى خۆیان بن .وەئەگەر وابڕوات نیو سەدەى تر كەسێك نابینى بە شێوەزارى هەورامى بدوێ لەهەرێمى كوردستاندا بۆیە داوا لە هاووڵاتیان و دۆستانى كلتورو ڕەسەنایەتى كوردى دەكەین ئەگەر وەكو پێویست وەڵام نەدراینەوەو پاڵپشتى نەكراین لەماوەى 30 ڕۆژدا . ئەوا هەمو ڕێگایەكى مەدەنى دەگرینە بەر بەمەبەستى گەیشتن بە ئامانجەكانمان . ئومێد دەكەین هاوكارمان بن.

راگەیاندنى گرووپى ژیوا
12/11/2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە