ئەمە بخوێنەوە و درۆ مەكە!!
Sunday, 14/06/2009, 12:00
من دەنگ دەدەم بە تۆ بارزانى؟
بەلێن دەدەم هەرگیز دەنگت پێنادەم ئەگەر تۆ سەرۆكى میللەتێكى ڕێگە بدە خەڵك بێن بۆ ئەم سەیرانگایە با ئەوانەىدواى ئێمە دێن متمانەیان بگەرێتەوەو دەنگت پێبدەن ئاشتیان بكەوە ئێمەش ئاشت دەبینەوەو بەلێن دەدەین جاریكى تر دەنگمان دەگێریتەوە و سەیران بكەین بۆ سەیرانگەگەت بارزانى ئێستا وا سەفەرت كردووە بۆ ئەوروپا تكات لێدەكەم سەیریان بكەئەوان فەرقیان چیە لە گەل تۆ مەبەستم سەرۆكەكانە ئەوانیش ببینە ئینجا بیریك بكەوەو هەر كە هاتیتەوە دان بە هەڵەى خۆت دانەو قەى چى ئەكا دوو قسەى وا بكەو خۆتان زۆر زانن باش دەتوانن چۆن وەك رێوى فێل دەكەن هەندێ شت هەیە بیكەن ویژدانتان ئاسودە دەبێت ئەگەر هەتان بێت؟!!با كارەباكەت لەگەل هاووڵاتیان بە خشتە بێت جاروو بار با وەك ئێمە لە بەر لایت دابنیشیت چى تیایە گەر یەكێك ببێت بە سەرۆك دەبێت ئاوا بێت تۆ باوكى میللەتى منیش باوكى چەند منالێكم من ئەوەل شت حەز دەكەم شتی باش و خۆش بۆ مناڵەكانم بێت تۆش باوكى میللەتى دەبێت ئەوەل شت بۆ میللەت بكەى ئینجا بۆ خۆت نەوەكو سەیرانگاگان بگریت بارزانى هەرجاریك كە بە پیرمام دا ((مێیف ێلاح الدین))تێدەپەرم زۆر حەز دەكەین سەیرانێكى سەرى رەشیش بكەین دە سەرۆكیكى باش ببەو تا سەرۆكى!! خۆ ئێمەش جیاوازیمان نیە وە ك ئیوە مرۆین من لە لێپرسراوەكان دەپرسم ئەوانەى ئەمرۆ دەسەلات بە دەستن هیچ جاریك لە كاتى گەشت و گوزار مناڵێكتان پرسیاریان نەكردووە ئەم شوینە كوێیە لە سەر ئەم شاخە ؟!! من لێیان پرسیوم وەڵامیشم داونەتەوە تێشم گەیاندوون كە ئەوانەى لە وین خۆیان لە خەلك پێ گەورەترە كورەكەم تەمەنى دە سالانەبوو لە بەستۆرە دەرۆیشتین خانووەكانى دیت پرسیارى كرد
-ئەم شوێنە كوێیە ؟
ووتم ئەوە سەرى رەشە .
-ووتى بابە بۆ نامان بەى بۆ سەرى ڕەش؟
نەمویست زۆر ماندووى بكەم ووتم جارێكى تر دەچین.
ئەم جارە دەچین بۆ شەقلاوە ووتم دەى بەڵكو بیرى دەچێتەوە بەڵام چى روویدا زاناكانى بوارى دەروون ناسى منالان بۆیە دەلێن درۆ كردن باش نیە لە گەڵ مناڵ ئەم قسەیە زۆر وەستا لە سەرم پاش ماوەیەكى زۆر بە هەمان شێوە هەر لە بەستۆرە دەرۆیشتین هەمیسان پرسیارى كردەوە قسەیەكى كوردى هەیە دەلێت گوریسى درۆ كورتە دیسان پرسیارى كردەوە ووتى
-با ئەوجارە بچین بۆ سەرى رەش؟
ووتم جارێكى تر ووتى
-تۆ گاڵتەم پێ دەكەى ئەى نەت ووت ئەمجارە ئەگەر سەیرانمان كرد دەچین؟
غەمێك داى گرتم بیرم كردووووو زۆر زۆر پەشیمان بوومەوە كە لە سەرەتا راستیەكەم پێ نەووت كەمێك رۆیشتم لە بیرى خۆمدا ووتم ئەگەر پرسیارى لێ كردمەوە راستیەكەى پێ دەڵَێم با ئەویش سەرۆكەكەى خۆى بناسێت ئەوەنە رقم زیاترى كرد چى روویدا پرسیارى كردەوە ووتى
- با بچینە سەرى ڕەش حەز دەكەم خۆت وات وت جارێكى تر؟
- منیش بە ساردیەكەوە ووتم ئاخر نابێت
- ووتى بۆ؟
- ووتم مەمنوعە
- بۆ مەمنوعە؟
- ماڵى كاك مەسعودى لێیە
- بۆ كاك مەسعود كییە ؟
- سەرۆكى كوردستانە
- ئەو هەموو خانووانە هەمووى هى ئەوە ؟
- بەڵێ
- ئەوەندە خانوەى بۆ چیە ؟
- كوڕم خزمەكانیشیان لەوێن
- دیارە پارەیان زۆرە ؟
- بەڵێ
- بۆ چى كار دەكەن؟
- پێشمەرگە بوونە
- ئەى تۆش پێشمەرگە نەبووى بۆ پارەت زۆر نیە؟
- كار لە كار ترازا ووتم تا كەى درۆ بكەم راستیان ووتوە پیشینان گوریسى درۆ كورتە زۆر تووڕەبووم ووتم ئاخر ئەوان دزن پارەى زۆر وەر دەگرن هەمووى بۆ خۆیان دەبەن كەمى دەدەن بە خەڵك هى خۆیان زۆرە
- ووتى بۆ عالەم ناچن پێیان بڵێن رێگاى بدەن عالەمیش بچیتە سەری رەش؟
- سەیرم كرد وەزعەكە قووڵتر دەبێت منیش لە داخا پێكەنینەكم گرت و ووتم دوایى پێت دەڵێم با بچینەوە چونكو تەواو پرسیارەكانى مەشغولى كردبووم جا ئێستاكە گەورە بووەو هەموو شتێك دەزانێت و بروا بكە سەرۆك هەزارەها گەنجى ئەم وولاتە باش ئەزانن ئیوە چین و چى دەكەن دەنگتان پێ نادەن پەندى كوردى هەر هەمووى شوێنى خۆى دەگرێت باپیرانمان فێریان كردووین چى بڕوێنێت ئەوە دەدووریتەوە بەلام وادیارە ئیوە سوود لە پەندیش وەر ناگرن گەندەلى و تەماع لە ماڵى مییلەت بە هەداردانى چاوكوێرو گویشى كەڕ كردوون!!
پێشمەرگەیەكى دێرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست