دلێری سەید مەجید ٧٢ پارچە تلیاک دەشارێتەوە، رۆژنامەی ئاوێنەش بە بڕێک پارە بێدەنگ دەبێت
Saturday, 26/04/2014, 12:00
سهرچاوهيهك له نێو ديوانى چاودێرى دارايى سلێمانى به كوردستانپۆستى راگهياند، کە له ساڵى 2005، حەفتا و دوو پارچه تلياك ديار نهما، دواى ئهوهى ديوانى چاودێرى دارايى بهدواداچوونى بۆ كرد، بۆى دهركهوت کە حەفتا و دوو پارچه تلياكه کەوتۆتە لاى دلێرى سهيد مهجيد، تا ئێستاش چارهنووسى ئهو تلياكه به ناديارى ماوهتهوه و كهس نازانێت چى لێهاتووه. کوردستانپۆست پرسیاری لە سەر تلیاکەکان کرد، کە چەند کیلۆ بووە و بای چەند بووە، ئهو سهرچاوهيه ئاماژهى بهوه كرد، کە لەو بارەیەوە زانیاریی نییە، ئەوەندە دەزانێت کە دلیری سەید مەجید بە ئاگاداری بنەماڵەی تالەبانی تلیاکەکانیان خستە ناو بازاڕەوە و پارەیەکی زۆریان لێخوارد، هەروەها سەرچاوەکە وتی: میدیای ئەهلی لەم تاوانەدا دەستیان هەیە، کە زانیارییەکانیان شاردەوە، ئەویش بەوەی چهند ساڵێك بەر لە ئێستا بهڵگهكانمان دا به شوان محهمهد سهرنووسهرى پێشووى رۆژنامهى ئاوێنه بۆ ئهوهى له رۆژنامهكهياندا بڵاوى بكاتهوه، ئەویش دەیان بیانووی هێنایەوە بۆ بڵاونەکردنەوەی، دوایی بۆمان دەرکەوت، کە ئەمانیش بەتایبەتی شوان محەمەد، بڕێک پارەی باشیان لە دلێری سەید مەجید وەرگرتووە، بۆ ئەوەی بێدەنگ بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست