بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


چواندنی تاڵەبانی بە ماندێلا کوفرێکی سیاسی گەورەیە!

Sunday, 24/04/2011, 12:00


کاتی خۆی لەسەر ئەنفال و ئەنفالچیەکان ووتم، هەر کەسێک بە ووشەیەکیش بەشداری ئەنفالی کردبێت، دەبێت دادگایی بکریت، ئه‌مڕۆش دەڵێم هەر کەسێک بە پیتیك بەرگری لەم دەسەڵاتە کردبێت، هیچ جیاوازیەکی نییه‌ لەنێوان ئەو چەکدارەی خەڵکی راپەڕیو سەرکوت دەکات ئەو کەسەی لەڕاگەیاندنی ئەم دوو حیزبەی دەسەڵات کار دەکات!
ئەوانەی تا دوێنێ تاڵەبانیان لەبەرامبەر پلە و پایە و مشتێک دۆلاردا، بە ماندیلا دەچواند، ئەمڕۆ لە سەرای ئازدیی وتاری دەخوێندەوە، ئەوانەی تا دوێنی هەزاران پارەی دزروای خەڵکی کوردستانیان لە ڕیگای دەزگای سەردەمەوە تەخشان و پەخشان دەکرد دیسان لە بەردەرکی سەرا شیعریان دەخوێندەوە، گوایە ئەم پارانەی هی سکرتاریەتی مامە بوون هی بودجەی دزرای ئێمە نەبوون.
ماندێلا دەڵێت: با خەڵکی خوارووی ئەفریقا دەنگ بە حیزبەکەی ئێمە نەدات لەبەر ڕابوردوومان کە چۆن خەباتمان کردوە بۆ ڕزگاری خەڵک بەڵکوو، دەبێت دەنگمان پێ بدەن بۆ کارو بەرنامەی داهاتوومان چەندە کارتان بۆ دەکەین و تا چەند دیموکراسی بەرقەرار دەکەین، ماندیلا تەنیا یەک خول خۆی هەڵبژارد و دواتر کورسیەکه‌ی چۆڵ کرد..
چواندنی تاڵەبانی بە ماندیلا کفرێکی گەورەی سیاسییه‌ و خەڵک دەبێت لەسەری دادگایی بکرێت!
ئەوانەی دوو ڕۆژ پێشمەرگایەتیان کردوە یان نەکردوە بە هەزار تڕ و منەت ئەمڕۆ پێمان دەفرۆشنەوە، هەرچەندە داوی بڵاو بوونەی فایلەکانی بەعس و سەرانی کورد یاخود حیزبە کوردییەکان ، هەموو شتێک کەوتە ژیر پرسیارەوە.
ئاخر خەڵکی کوردستان مەسعود بارزانی کەی پێشمەرگایەتی کردوە ؟ لەدوای ئاشەبەتاڵە ئابڕو بەرەکەی باوکی کێ کوڕانی بارزانی لە کوردستان دیوە؟ مەگەر جار جارە بۆ خۆشکردنی شەڕی ناوخۆ هاتبنەوە ئەم دیوو!
هەڵبەتە کاتێک باس لە پێشمەرگە و خەباتی چەکداری دەکەین مەبەست تەنیا بەرپرس و سەرکردەکانه‌ کە کوڕی ئەم خەڵکەیان بەکوشت داوە، نەک ئەو لاوە ناڕازیی و گیان لەسەر دەستانەی، کە زوڵم و زۆری بەعسیان پێ قبوڵ نەبوو، کە زوربەیان بوونە قوربانی شەرەکانی بەعس یان شەڕە ناوخۆکانی کوردستان، یان شەڕی پارچەکانی تری کوردستان.
تاقیکردنەوەی بەردەرکی سەرای ئازادی، شۆڕشێکی نوی بوو بۆ لە گۆڕنانی ئەم دەسەڵاتە، بەڵام هەر زوو کۆنترۆڵ کرا لەلایەن گروپە بەناو ئۆپۆزیسۆنەکانەوە، لەکاتێکدا دەبوایە لەدوای ڕۆژە خوێناویەکەی 17ی شوبات بۆ 18ی شوبات خەڵکە توڕە بریندارەکەی سلێـمانی ڕێگایان لێ نەگیرایە و پەلاماری لق و مەڵبەند و مەکتەبی سیاسی و شوێنه‌کانی دیکه‌ بدایه‌.
ئەگەر بیرتان بێت لە گۆڕەپانی ئازادیی قاهیرە، دواپەیامیان بۆ موبارەک نارد، ئەگەر نارۆێت، ئەوا ئێمە بەیانی دێین بەرەو کۆشکی کۆماری، هەرواشیان کرد، سەراتا بەره‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندن پاشان خەڵکی ڕاپەڕیوی قاهیر بەره‌و کۆشکی کۆماری چوون، دەبوایە دەرس لەم تاقیکردنەوەیه‌ وەرگیرابا، نەک خەڵک فێربکەین هاوار بکات بڵێ بە ئاشتی بە ئاشتی، ئاشتی لەگەڵ دوو جەلادی وەک جەلال و مەسعود!
لە سەرای ئازادی باس لە گوڵ و نێرگز دەکرا، گۆڵ بۆ كێ؟ نێرگز بۆ کێ؟ جەلاد و گۆڵ جاش و نێرگز دیکتاتۆر و ئاشتی.
هەزاران لاوی توڕە کە هەموو گیانیان بوێری و شەهامەتی ڕاونانی ئەم دەسەڵاتەیان لێ دەباری دەستەمۆ کران.
گروپە بەناو ئۆپزسیۆنەکان کەوتنە گفتۆ لەگەڵ دەسەڵات، شەقامی توڕە جمەی دەهات کفنی شەهیداکانمان خوێنی لێ دەچۆڕا، خۆ پێشاندان پەلی دەهاوێشت بۆ شارو شارۆچکەکانی تر، ڕەوندی کوردی لەدەروەی وڵات کەوتە پشتیوانی خەڵکی ڕاپەڕیوو، سەرەڕای مفاوەزاتە بە کۆمەڵ و تاک تاکەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەسەڵات، لە بەردەرکی سەراشە و کاتێک کەسێکی توڕە حەق بێژ دوو قسەی دەکرد کە باس لە ڕوخان و ڕاماڵین ئەم دەسەڵاتەی دەکرد خێرا پەلاماریان دەداو مایکیان لە دەست دەر دەهێنا! بەردەرکی سەرا لەجیاتی دانانی بەرنامە و پلانی داهاتوو دوو مانگ ئەم خەڵکەیان لە چاوەڕوانی هێشتەوە، تا دەسەڵات کەوتە خۆیی و لە قۆناغی بەرگی لە خۆ کردنەوە کەوتە هێرشی بەربڵا و سوتاند و داگیر کردنی بەردەرکی سەرا!
هەمیشە هەر شکستێک کە روو دەدات هەمووی خەتای بەرامبەر و نەیارەکەت نییە، بەڵکو خۆشت بەشێکی ئەو بەرپرسیاریەی دەکەوێتە ئەستۆ.
چەند ڕۆژێک پێش هێرشە بەر بڵاوەکەی دەسەڵات بەعسی کورد، لە کوردستانپۆست بەدوای کۆبونەوە هەردوو سەرە زل و پڕ تاوانەکە جەلال و مەسعود ، خەلک و بەردەرکی سەرامان ئاگادار کردوە، کە پلانی سەر کوتی خەڵکی لەسەری شۆڕ یاخود سەری سور دانراوە، سەری ڕەشی جاران، بەڕاست دەڵین بنەماڵەی بارزانی و کاسە لێسەکانیان ناوی هاوینە هەواری سەری ڕەشیان گۆڕیوە بۆ سەری بڵند لە راستیدا دەبێ سەری شۆڕ بێت، سەری ڕەشیش وەک هەموو شوێنەکانی تر داگیر کراوە گەڕانەوەی بەندە بەنەمانی ئەم دەسەلاتوو بنەماڵەیە.
لە کۆتایدا هێشتا سەرەتامانە، دەبێ ڕاپەڕین بەردەوام بێت، نابێت بەوە ڕازیی بین کە بارکەن بڕۆن بەڵکو دەبێت دادگایی بکرێن.
ئەگەر سبەی جارێکی تر ئەم سێ گروپە کەوتنەوە دانیشتن و مفاوەزات، دەبێ نەفرەتیش لەوان بکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە